جاف یەکێکە لە ئێڵە گەورەکانی کورد و دابەش بوون لەنێوان هەر دوو بەشی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور. لە ساڵی 1114 دروستبووە لەلایەن پاشا زاهیر بەگی جاف، سەرۆکە گرنگەکانی دی محەممەد پاشای جاف، عادیلە خانم، عوسمان پاشای جاف وە مەحمود پاشای جاف، خانووی بابوباپیرانی قەڵای شێروانەیە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناونیشانی پاشای پێ بەخشیون وەک خانەدان لە ساڵەکانی 1700، گەورەترین هۆزی #سلێمانی#ە.
$کورتەباسێک هۆزی وەستاگەل$
هۆزی وەستاگەل: یەکێکە لە تیرەکانی جاڤ و لەکۆمەڵێک بنەماڵەپێک هاتوون کە زۆرێکیان دەچنەوە سەر یەک بەرەباب، وەهەندێکیانیش بەهۆی ژن و ژنخوازییەوە ئاوێتە بوون و خزمایەتیان بتەوە وبووە,پاشان پێکەوە ناوی (وەستاگەلیان) هەڵگرتووە و بوون بە عەشیرەتێکی گەورە لەزۆر بەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بوونیان هەیە. شوێنی بنەڕەتیان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی (ئێران) لەشاری (جوانڕۆ)و دوروبەری، وە قسەی تریش لە ناو ڕیش سپی و پیاوە بەتەمەنکانیاندا هەیە,کە گوایە لە سنوری (ئەرمینیاو و ئازربنجان) وە هاتوون بۆ وڵاتی (ئێران) وپاشان لەوێشەوە بۆ (کوردستانی عیراق).پاڵپشت بەم بۆ چوونە (عەشیرەتی وەستاگەل) لەدەگەڕێنەوە سەر پێکاتەی دووهەمی نەتەوەی (کورد) کە هیندوو ئەوروپێکانە,دیارە هیندو ئەوروپێکان کۆچەری بوون لەپێش ساڵی (زاینیدا) هاتوونەتە کوردستان و لەگەڵ پێکاتەی یەکەم کەبە کوردە ڕەسەنەکانی (شاخی زاگرۆز) ناسراوبوون یەکیان گرتووە و نەتەوەی (کوردیان) پێک هێناوە, هەروەک زانای ناودار و مێژوونوسی گەلەکەمان (ئەمین زەگی بەگ) ئاماژەی پێداوە.
زاراوەی (وەستاگەل) دیارە ناوی زۆربەی هۆزەکانی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سێ شت:
1- ناوی کەسایەتییەک.
2- ناوی شوێن و جوگرافیایەکی دیاریکراو ناسراو.
3- یادەگەڕێتەوە بۆ کارو پیشەیەک. (هۆزی وەستاگەل) دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی (سێهەم) کە ناوەکە بەبۆنەی دەست ڕەنگیبوونیان لەکاری پیشەوەریدا وەریانگرتووە. زاراوەی (وەستاگەل) لە دوو ووشەی لێکدراو پێک هاتووە، (وەستا + گەل)، (وەستا) بەوکەسانە وتراوە کە شارەزایەکی تەواویان لە پیشەو کارێکدا هەبووە، (گەل) یش لە ڕبردوودا بە بە واتای تویژێک یا کۆمەڵیک دیاریکراو وتراوە، لەم سۆنگەیەوە دەتوانین بڵێن: وەستاگەل کۆمەڵێک وەستابوون کاری دەستیان کردووە لەناو خەڵکیدا، لەبەر زۆرییان پیان وتراوە (گەلە وەستا) یا (وەستاکان). کاروپیشەیان لەڕابردوودا.... عەشیرەتی وەستاگەل لەڕابردوودا خاوەنی دەست ڕەنگینی و پیشەی خۆیان بوون,شتانێکی زۆریان دروستکردووە کە دەوروبەر سودیان لێ بینیوە، پیشەوەرێکی پشودرێژو بەئارام بوون. لەوشتانەی کە بەدەستی وەستاکانی ئەم هۆزە دروستکراوە: (مەوج – مەرکانە – گۆزە – دەسکەوان – شەن مێخ – زینی ئەسپ – چیخ – لەباو – دەوار – جەنجەڕ- هۆڕ- کڵاش – فەرنجی – کوڵەباڵ - حەسیر – چەقۆ – شمشێر – تیروکەوان.......).
$کەسایەتیە شۆڕشگێڕ و کۆمەڵایەتییەکانی ناو عەشیرەتی وەستاگەل$
دیارە لەناو ئەم هۆزەدا کەسایەتی شۆڕشگێڕو کۆمەڵایەتی و ئایینی زۆر هەبووە لەدیارترینیان: لەکەسایەتیە ئایینێکان:
1- مامۆستا مەلا عەلی هاوڕێ و هاودەمی شاعیری گەورە (قانع) بووە دەور و گاریگەری گەورەی هەبووە لەخزمەتکردن بەدینی ئیسلام.
2- مامۆستا مەلا ئەحەمەد فەتاح ناسراو بە فەقێ ئەحمەد، لە گوندەکانی قازان قایە و ئابڵاخ و گۆڕیاز میوڵی مەلایەتی کردووە.
3- مامۆستا مەلا محەمەد لەشاری کەلار
4- مامۆستا مەلا جاسم کەلاری مامۆستایەکی خاوەن پێگەو جەماوەرێکی زۆر بوو.
$کەسایەتی شۆڕشگێڕونیشتیمان ویست لەناو ئەم هۆزەدا زۆر بوون لەوانە:$
1- لەشۆڕشی شێخ مەحمودی نەمردا، (مەحمود فتاح ئەحمەد) ناسراو بە خولە فەتە، (عەلی خوامراد سەیکە) تەنانەت کەس و کارەکەی دەڵێن چووتە فەڵەستین بۆ بەرگریکردن لەوخاکە، وە(ئەحمەد قادر ئەمین) ناسراو بە (وەستا ئەحمەد).
2- لە شۆڕشی ئەیلول و ساڵی حەفتاکان بەدواوە شۆڕشگێڕی خۆنەویست و مەردی تیابووە، (نەجم مەجید عەبدوڵڵا – کەریم قادر محەمەد – عەلی حەمەزەرد – عەبدولکەریم محەمەد فەتاح........)
3- وەلە هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ وە تاکو ڕاپەڕینی گەلەکەمان(بورهان حەمە باقی) ناسراو بە عەمید بورهان، کە ئێستا 2022 سەرۆک و براگەورەی (هۆزی وەستاگەلە) – (سەلامی مەحمودی حەمە زەرد) ناسراو بە هەڵمەت، لەگەڵ کاک (سیروان تاڵەبانی و ئاسۆی دەلاک) کاری کردووە لە ڕیکخستنە نهێنێکاندا - وە (ئەکرەمی حەمەباقی) – وە (عەزیزی خەلیفە محێدین) ناسراو بە عەزیز ڕەشاش............)
کەسایەتیە کۆمەڵایەتیکانی ناو هۆزی وەستاگەل کەسایەتی سەنگین و کاریگەر و قسەڕۆیشت و لەناو خەڵکیدا لەناو ئەم عەشیرەتەدا زۆر هەبووە: لەوانە: (حەمەمەحمود موستەتفا لە دەربەندیخان – حاجی ئەحمەدی حەمەزەرد لە شارەزوور – حەمەباقی ئەحمەد حەمەساڵح لە گەرمیان - حاجی مەجید خەلیفە محێدین لە سلێمانی - ساڵحی حەمەزەرد لەشارەزوور - محەمەد عەلی کەریم ناسراو بە حەمەی مامەلی لە هەڵبجەی شەهید – حاجی حەسەن ئەحمەد عەزیز لە هەڵبجەی شەهید، حاجی ڕەسوڵ قادر لە گەرمیان- محەمەد سلێمان لە گەرمیان، حاجی سەعید لە سلێمانی، فەریق فەرەج لە سلێمانی، عوسمانی خەلفیە عەزیز لە سلێمانی، حاجی ئەحمەد لەسلێمانی، .....). ئەم هۆزە لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بوونیان هەیە، وە لە ئێستادا 2022 وەستاگەل براگەورە و ڕیشپیان (عەمید بورهانی حەمە باقی)یە، وەخاوەنی دەستەیەکی ئەنجومەنە کە خۆی لە نوێنەری زۆرێک بنەماڵەکان دەبینێتەوە.
$جوگرافیا و هۆز و تیرەکانی جاف$
زۆربەی ئەم ئێڵە لە بەشی باشووردا ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دیالە دەژین و هەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و هەڵەبجە بە شار و مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن. بوونی جاف بە شێوەیەکی چڕوپڕ لە دەڤەرەی شارەزووردا بەدەردەکەوێت، جافە ڕەشکەش بەزۆری لە ناوچەی پشدەردان لە باکووری سلێمانیدا.
هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە تیرەی گڵاڵی و بەگزادەی جاف و یوسیف جانی لە شاری هەولێر و گوندەکانی دەوروبەریدا دەژین. ئەمە وێڕای ئەوەش کە چەندین تیرەی دیکەی جاف وەک: تایشەیی و قادر میروەیسی و ئاغاوەیسی و بێویانی و… لە سنووری قەزای خانەقی، پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سیرواندا دەژین. هەمدیسان دەڤەری بەرینی گەرمیان بە گشت شوێنە جیاجیاکانییەوە دەیان هەزار جاف لەخۆ دەگرێت.
لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیشدا، ڕۆڵەکانی عێلی جاف لە هەردوو پارێزگای کرماشان و سنەدا بە گشتی نیشتەجێن و دەتوانین شوێنی نیشتەجێبوونیان بەم شێوەیە دیاری بکەین:
جوانڕۆ (جوانڕۆ مەڵبەندی ڕەسەن و دێرینی گشت جافە)، ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی، پاوە، قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو هەتا سنووری ڕووباری سیروان و، دۆڵی عەلی عاسی تا سنووری عەشرەتی سنجاوی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشاندا، و هەروەها ژمارەیەکی کێمیش لە شاری سەقز.
دیسان زێد و شوێنی جاف درێژ دەبنەوە تا دەگەنە ناوچەکانی دڕۆڵە و مەڕەخێڵ و شمشێر و پاوە و دەوروبەری نەوسوو. لە ڕووی شوێنی جوگرافییەوە دەتوانین عێلی جاف بکەین بە دوو بەشی سەرەکی و بەشێکی ناسەرەکییەوە:
$جافی جوانڕۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات:$
قوبادی، باوەجانی، وەکیلی، ڕۆستەم بەگی، وەڵەد بەگی، ئاغاوەیسی، تاوگۆزی، ئێناخی، ئیمامی، قادرمیروەیسی، تایشەی، کۆیک، نێرژی، دەروێشی، دەلەژێری، کۆکۆی، زەردوویی، پەپڵی، و دووڕووی..
$جافی مورادی لە کوردستانی باشوور:$
میکایڵی، شاتری، وردەشاتری، ڕۆغزایی، تەرخانی، باشکی، جنگنی، هارونی، گڵاڵی، سەدانی، وەستاگەلی، قوبادی، کەماڵەیی، بێداخی، نەورۆڵی، یەزدان بەخشی، وەڵی، نەژوێنی، مەسۆیی، مامۆیی، شێخ سمایلی، سۆفی وەن، عەشیرەتی باوا، عەشیرەتی تاوگۆزی، میراولی، پشتماڵە، عەمەڵە، عیسالی، بێسەری، تەلان، یەسوجانی، چوچانی، قەویلەیی، تیلەکۆ، جافی تەلان (جافە ڕەشکە) و هتد.
و دەستەی سێیەم کە پێی دەوترێ جافی گۆران یان جافی کرماشانی کە ئەمانیش لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتن (ئەم بەشە ئەو جافانەش دەگرێتەوە کە لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سیرواندا لە سنووری خانەقیدا دەژین).
$گرنگترین هۆزەکانی ئەم بەشە لە جاف بریتین لە گاوارە، تفەنگچی و تایشەیی.$
عەشرەت و تیرەکانی جافی کوردستانی ڕۆژهەڵات (جوانڕۆیی و گۆران) بەگشتی ئەمانەن: تاوگۆزی، ڕۆستم بەگی، وەکیلی، قوبادی، عەشیرەتی باوا، باوەجانی، هۆزی باوا، ئێناخی، ئیمامی، ساتیاری، شمشێری، کڵاشی، زەردۆیی، کۆکۆیی، کوێرەکی، وەڵەبەگی، ئاغاوەیسی، قادر میروەیسی، کویک نیرجی، عەلی یاخەیی، بەبلی، دۆرۆیی، دەلەزیری، دەروێشی، قەڵخانجک، کورەک کج، نێرژی، ئەلیاسی، سۆفی، کاکە ڕەشی، گاخۆری، کشتی، یەسویار ئەحمەدی، دارخۆر، گاوری، ئەلیارەکی، بێویانی، قوجالی، عالی، کوزەرەیی، بازانی، جوخەیی، هاوری، سەیالی، ع قادری، میرکی و تاد.
$بنەڕەت و دامەزرانی ئێڵی جاف$
بنەڕەت و دامەزرانی ئێڵی جاف بەتەواوی ڕوون نییە و ڕا و بۆچوونی جیاواز هەیە. هەر وەک چۆن سەرچاوە مێژوویییەکان بە دروستی لەم بارەیەوە نادوێن وەک چۆن هادی مەحموودی وا دەڵێ: کاتێک سەیری ئەو وتار و کتێبانەی کە لە بارەی ئێڵی جافەوە نووسراون دەکەین، بۆمان دەردەکەوێ کە سەرچاوە و ژێدەری زۆربەی نووسەران کتێبگەلێک وەک مێژووی کورد و کوردستانی مەردووخ و تحفە ناصری در تاریخ و جغرافیای کردستان، شوکروڵڵای سنەیین.
ئایەتوڵڵا مەردووخ لە کتێبەکەیدا باسی ڕابردووی جاف ناکات و تەنیا باسی بزووتنەوە نوێکانی ئەم ئێڵە دەکات. دەقەکانی مەردووخ بێ هیچ بەڵگەیەکی جێباوەڕە و وادیارە کە تەنیا بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەرباری قەجەر نووسراون کە بەردەوام لەگەڵ کوردە جافەکاندا خەریکی شەر بوونە کە هیچ کاتێکیش نەیانتوانیوە شکستیان پێ بێنن. مەردووخ وا باسی جاف دەکات کە گوایە گەلێکی چەتە و پیاوکوژن و لە سنوورەکانی ئێران و عوسمانیدا خەریکی ئەم جۆر کارانەن.
مەحموودی بنەڕەتی جاف دەگەڕێنێتەوە بۆ یەکێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام بە ناوی جابانی کوردی و پێی وایە ئەویش لە ئێڵی جاف بووە و بۆ سەلماندنی قسەکەی ئاماژە بە هەندێک لە شەڕەکانی دەکات کە بەشێوەی شەڕی پارتیزانین کە پێناسەی شەڕوانانی کوردە.
سەبارەت بە وشەی جاف سابیر مورادی بەڕێوەبەری کۆڕی ئەدەبیی مەولەوی کورد لە شاری جوانڕۆ یەکێک لەو بیرۆکانە وا باس دەکات کە سەرەتا ئەم وشە جاو بووە و بە هۆی جەنگاوەربوونی ئێڵی جاف و نزیکی وشەی جاو لە جافی ئەم وشە لەلایەن عەرەبەکانەوە وەک جاو گۆ کراوە دوای هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان. هەروەها ئەم بیرۆکەیە دەڵێ کە وشەی جوانڕۆ، کە زێدی جافە، پێشتر جاوانڕۆ واتە ڕۆباری جاوان بووە و بۆ ئاسانی دەربڕین بووە بە جوانڕۆ.
$تیرەی ئاغاوەیسی$
تیرەی ئاغاوەیسی پێشتریش یەکێک بووە لە تیرەکانی جاف لە جوانڕۆ کە لە پێنج خێڵی سەرەکی پێکهاتوون وەک: خێڵی شەکەر، خێڵی کاکەوەیس، خێڵی نەزەر، خێڵی مرالی، خێڵی عەووەلی، کە هەرهەموویان کوڕو نەوەی ئاغاوەیسی بچووکن، وە ئاغاوەیسی بچووکیش کوڕی میروەیسی کوڕی ئاغاوەیسی گەورەیە، ئەم پێنج خێڵە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا واتە لە کۆتایی ساڵەکانی 1800ز لە زێدی ڕەسەنی هەمیشەیی خۆیان جوانڕۆ کە مەڵبەندی دیرینی گشت هۆزی جافە هاتوونەتە کوردستانی عێراق و لە بناری بەمۆ و دێهاتەکانی ڕوباری سیروان و قەڵەمە و تازەدێ نیشتەجێبوون، ئەوەش بە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و نەمانی سەردەمی دەوارنشینی و نیشتەجێبوونی زۆربەی خێڵ و تیرەکانی جاف لە دێهاتەکان بە یەک جاری، بەڵام دوای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی یەکێک لە ئەم خێڵانە کە ناسراوە بە خێڵی عەووەلی گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئێران و لە دێ تیلەکۆ نیشتەجێبوون، وە لە ئێستادا زۆربەی نەوەکانی ئەم خێڵە لە شارەکانی کرماشان و ڕەوانسەر نیشتەجێن، بەڵام نەوەکانی ئەو چوار خێڵەکەی تر لە ئێستادا بەشێکی کەمیان لە شارەکانی سلێمانی و عەربەت نیشتەجێن، وە ژمارەیەکی بەرچاویان لە شارەکانی کەلار و دەربەندیخان نیشتەجێن، وە سەبارەت بە ناوی ئاغاوەیسی، لە ناوی ئاغاوەیسەوە هاتووە کە بە ئاغاوەیسی گەورە ناسراوە کە باپیرە گەورەی ئەم خێڵ و بنەماڵانە بووە، وە زۆر جاریش بە زمانی فارسی پێیان وتووە ئاقاوەیسی کە یەکێک بووە لە نەوەکانی هۆزی جاف لە جوانڕۆ، کە لە سەرەتای ساڵەکانی (1700)زاینیدا لە جوانڕۆ لە دایکبووە و ژیاوە وە لە سەرەتای ساڵەکانی 1800ز هەر لە جوانڕۆ کۆچی دوای کردووە، وە هەروەها سەبارەت بە بنەماڵە ناودارەکانی تیرەی ئاغاوەیسی، تیرەی ئاغاوەیسی پێشتر خاوەنی چەندین بنەماڵەی ناودار بووە وەک بنەماڵەی: علی مرادی شەکەر، بنەماڵەی عەزیزی کاکەوەیس، بنەماڵەی محمدی کاکەویس، بنەماڵەی خەلیفە احمدی نەزەر، بنەماڵەی محمدی نەزەر، بنەماڵەی سبحانی مرالی، بنەماڵەی عەبدولڕەحمانی مرالی، بنەماڵەکانی خێڵی عەووەلی، و چەندین بنەماڵەی تر… وە لە ئێستادا سەرۆکی خێڵەکانی عەشیرەتی ئاغاوەیسی لە ئەم کەسایەتیانە پێکهاتووە: کەریم محەمەد خەلیفە، حاجی جەلال حاجی فەیزوڵڵا، حاجی سابیر حاجی سەیفوڵڵا، مامۆستا عەزیز کەریم فەرج، وە هەروەها لە ئێستادا سەرۆکی ئەم تیرەیە (کەریم محەمەد ئەحمەد ئاغاوەیسی)یە کە ناسراوە بە کەریم محەمەد خەلیفە. [1]