ساڵی 1974 لەمەریوان لەدایکبووەو لەبواری شیعرو ئەدەبیاتی کوردیدا کەسێکی چالاک بووەو ئەزموونی بەنرخی هەیەو هەر لەسەردەمی لاویەتی و بەتایبەت لەجەریانی ڕەوتی نوێبوونەوەی شیعری هاوچەرخی کوردی لەکوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆڵی باشی گێڕاوەو لەئەنجومەنە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی مەریوان کەسێکی چالاک بووە. ساڵی 2002 لەتاران وەک وەرگێڕ، ئامادەکارو هەواڵسازی بەشی کوردیی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر هاوکاریی کردووەو لەماوەی 11 ساڵ کارکردنی لەتاران لەگەڵ زۆرێک لەڕۆژنامەکانی تاران و هەروەها لەگەڵ ناوەندە فەرهەنگییەکانی کورد هاوکاریی جیددی هەبووەو لەبواری وەرگێڕاندا زۆر بەرهەمی شاعیرانی کوردی کردۆتە فارسی و هەروەها لەفارسییەوە زۆر شیعرو بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
رۆژی 12-10-2013 لەتاران شاعیرو وەرگێڕو چالاکی بواری ڕاگەیاندن ئەنوەر هۆژەبری لەتەمەنی 40 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
- 14-10-2013