یەکێکە لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە شاری #مەریوان#ە.
زانیاری پێویست سەبارەت بە ئاڵمانە :
1- جۆگەی دەگاوەر: جۆگەیەکە کە لە کانیاوی بەڵخەی دەگاوەر سەرچاوە دەگرێت و، ئاوەکەی بەرەو مەزراو زەوی و زاری دانێشتوانی ئاڵمانە دەڕوات.
2- تیکلان، گوێز میران و سەرخەرەنگەزە : سێ مەڵبەندی خۆش و سەیرانگای دڵگیر و هەوارنشینی ئاڵمانەیە.
3- مەڵهەوا: کانیاوێکی هەزار نۆشە کە لە داوێنی کوێستانی قەلەبەر هەڵکەوتوە.
4- میراجی: کوێستانێکی بەرزە کە لە خۆرئاوای مەریوان هەڵکەوتوە.
5- چاڵاو : چاڵاو لەگەڵ قەلەبەرد زەنجیرە چیا و کوێستانێکی مەزنن و لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکانی ئاڵمانە و چۆڕ هەڵکەوتون.[1]