لە 12-09-1998 لە شاری #هەولێر# لە دایکبووە، باڵای 187 سم، کێشی 76 کغم، یاریزانی هێلی ناوەندە، یاریزانی تیپی لاوانی ژێر تەمەنی 19 ساڵانی یانەی (درامشات)ی ئەڵمانییە. ئێستا لە وڵاتی ئەردەنە و سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانە لەگەڵ تیپی لاوانی هەڵبژاردەی ئێراق، بە مەبەستی بەشداری کردن لە یارییەکانی 39 پاڵەوانێتی لاوانی وڵاتانی ئاسیایە، کە ساڵی 2017 لە وڵاتی کۆریایی باشوور ئەنجام دەدرێت.