$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک لە خەرەگۆلی سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکور و باشوری کوردستان، دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کردبوو، دیسانەوە ڕووبەڕووی چالاکیی گەریلاکان بووەوە و لە ئەنجامدا 18 سەربازی دیکە کوژران.[3]
$باشووری کوردستان$
- #حەشدی شەعبی# #شەنگال#یان کۆنتڕۆڵ کرد و هێزەکانیان لەسەر چیای شەنگال نیشتەجێ کرد.[1]
- #وەستا ڕەسوڵ# کەرکووکی فەرماندەی میحوەری باشوری کەرکووکی هێزەکانی پیشمەرگە ڕاگەیاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوێنێی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ چەکدارانی حەشدی شەعبی 32 پێشمەرگە شەهید و 100ی دیکە بریندار بوون کە زۆرینەیان یەکێتی بوون.[1]
- بەرهەمی هەردوو کێڵگەی نەوتی ئاڤانا و بای حەسەن ڕاوەستا.[1]
- پێشمەرگە لە #مەخمور# و گوێر پاشەکشە دەکات.[1]
- هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چوونە ناو سەنتەری شارۆچکەی #خانەقین#ەوە.[1]
- ئەڵمانیا بڕیاریدا کە پرۆسەی مەشق کردن بەهێزەکانی پێشمەرگە ڕابگرێت ئەوەش بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕویداوە لەگەڵ سوپای عێراق.[2]
- ڕاکان سەعید، پارێزگاری نوێی #کەرکووک# بەوەکالەت ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کۆبونەوەی بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا و جەخت لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخەکە کراوەتەوە و دەوامی فەرمانگەکانیش دەستپیدەکاتەوە. داواشیکرد دانیشتوانی کەرکووک بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان و سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.[2]
- دەروازەی سنووریی پەرویز خان ڕادەستی هێزەکانی عێراق کرا.[1]
- بازاڕی کوردانی #خورماتوو# لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی سووتێندرا.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانەی کۆنتڕۆڵکردنی #بەنداوی موسڵ# لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە میحوەری #کەسکێ# ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پێشمەرگە و ئەو هێزەدا دروستبوو. لە ئەنجامدا دوو چەکداری حەشد کوژران و پێشمەرگەیەکیش گیانی لەدەستدا.[2]
- #شێخ جەعفەر#، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک و ناوچەکان بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کەرکووک و ڕزگارکردنی ژیانی 10 هەزار پێشمەرگە بووە دەشڵێت، بە هێزەکانی هاوپەیمانانمان وت کە هاریکاریمان بکەن، بەڵام ئەوانیش پێیان وتین، باشترین شت ئەوەیە چۆڵی بکەین.[2]
- فازیل میرانی ڕایگەیاند: شانازی بە عێراقبوونی خۆم دەکەم، و هەولێریش شارێکی عێراقییە وەکو ناسریە و سەماوە.[1]