$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ #بوومەلەرزە# ناوچەکانی #کرماشان# و #سەرپێڵ زەهاو#ی هەژاند.[1]
- دادگای ئینقلابی شاری #سەقز#، منارە مەلاوەیسی و ئەیووب جەوان پوور، لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز بە لێدانی قامچی و سزای نەختی مەحکووم کرد.[3]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی کارساز عەزیزی تەمەن 23 ساڵ کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی #کێلێ# سەر بە شاری #بانە# بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەنۆر بە سەختی بریندار کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندان لە #ڕانیە# دەستیپێکردەوە و هێزێکی سەربازیی زۆریش لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە.[1]
- لە شارەدێی #حاجیاوا#ی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە دوو خۆپیشاندەر بریندار بوون، کە یەکێکیان بەهۆی فیشەکەوە بووە.[2]
- بەگشتی و بەبەراوورد بە ڕۆژەکانی پێشوو، شارەکانی باشووری کوردستان ئەمڕۆ ئارامە و هیچ خۆپیشاندان و پشێوییەکی ئەوتۆ ڕووینەدا کە توندوتیژیی لێبکەوێتەوە.[1]
- وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە#، ڕایدەگەیەنێت، کە هیزیان هێناوەتە سلێمانی و هەر خۆپیشاندەرێک بە چەک بچێتە بەردەم بارەگاکانیان بە چەک وەڵامی دەدەنەوە، دەشڵێت: ئەوانەی بێنە بەردەم بارەگای پارتی خۆپیشاندەرنین و ئاژاوەگێڕن.[2]
- ئاسایشی شاری #هەولێر# بارەگای #ڕێکخراوی ستۆپ# بۆ دژە گەندەڵیی داخست.[2]
- ئاسایشی هەولێر #ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی# داخست و پارێزەری یاسایی ئەکادیماکەش دەڵێت، مۆڵەتی کارکردنمان لە بەغدا و هەولێر هەیە.[4]
- سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، لێرە و لەوێ بە ناوی جیاواز بازرگانیکردن بە ئافرەتانی ئاوارە و بیانی بوونی هەیە بەتایبەت ئه و کریکارە ئافرەتە بیانیانەی کە لەهەرێم کاردەکەن زۆرجار بازرگانیان پێوە کراوە. دەشڵێت لەهەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت نیە بۆ سزادانی تاوانبارانی بازرگانی بەمرۆڤ.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە #دێرک#ەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورک دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و زرێپۆشی لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان لە گوندی خەراب ڕەشکی سەربە دێرک جێگرکرد.[2]