$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هیزەکانی ئیتلاعاتی شاری #جوانڕۆ# ڕێگەیان بە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی پرسەی فەرماندەی گیان بەختکردو #کاوە مەجیدی# (باهۆز جوودی)، کە لە پێناوی بەرگری لە پەلامار و هێرشە دڕندانەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان گیانی بەخت کردوە نەدا.[4]
$باشووری کوردستان$=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=لافاو لە گەلی عەلی بەگ=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/144328/0001.MP4?ver=131713761197660348=KTML_Embed_End=
- بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی #کەرکووک# ڕایدەگەیێنێت، شەوی ڕابردوو کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەناوی #سەمیر حەسەن غەریب# کە کوڕی هونەرمەندێکی ناسراوی کەرکووکە، لەبەر دەرگای ماڵەکەی شەهیدکرا. [1]
- بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، لە 24 کاژێری ڕابردوودا بارانبارین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە و لە شاری #سلێمانی# 127 ملیم زیاتر لە ساڵی ڕابردوو باریوە.[1]
- لە ناوچەی بەستی شەرغە کە دەکەوێتە نێوان شارەدێی سێ گردکان و #قوشتەپە# پردێک باران دەیبات، بەهۆیەوە ڕێگای #هەولێر# لە شارەدێی #تەقتەق#ەوە داخرا.[2]
- وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی #سۆران# ڕایدەگەیەنێت بەهۆی داڕمانی پارچە شاخێکەوە لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی سۆران - هەولێر ئەستەنگی بۆ دروستبووه و داخراوه و ڕێگایەکی لاوەکی کراوەتەوە.[2]
- بەهۆی بارانبارینەوە زیان بە پردی تانجەرۆ گەیشتووە و بەهۆیەوە ڕێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی - #قەرەداغ# بەربەستکرا.[2]
- لە گوندی مەلا هۆمەری سەر به شارۆچکەی خان لە شارۆچکەی #کفری# بەهۆی داڕووخانی گەوڕێکی ئاژەڵەوە نزیکەی 300 سەر بەرخ و مەڕ مرداربوونەوە.[1]
- بارانبارینی بەدەوام، بەشێکی پرۆژەی دیواری ڕاگری پارکی سەرشاخی #سەید سادق#-ی ڕووخاند، کە ماوەی چوار ساڵە کاری تێدا دەکرێت و هێشتا تەواو نەکراوە.[3]
- #یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان#، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر #عەفرین# شەرمەزار دەکات و دەڵێت:سەرۆکی تورکیا لەژێر ناوی سوپای ئازاد ڕاهێنانی بە هەزاران #داعش# کردووە، بۆئەوەی شەڕ لەناوچە کوردییەکان بەرپابکات.[3]
- لە بینای ڕێکخراوی #مانگی سوور#ی کوردی لە شاری سلێمانی، کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شاری عەفرین ڕاگەیەندرا، بڕیارە کەمپەینەکە تا ئەوکاتەی شاری عەفرین پێویستی بە هاوکاری بێت بەردەوام دەبێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوەندی عەفرین، ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد و ئاشکرای کرد، کە سوپای تورک لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی گازی کلۆری بەکارهێناوە.[3]
- هەندێک سەرچاوە باس لە ڕێگەوتنی #یەپەگە# و حکومەتی سوریا دەکەن سەبارەت بە عەفرین. سەرەتا یەپەگە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، سەنتەری شارۆچکەی ڕاجۆ لە عەفرین بۆردوومان دەکەن.[3]
- لە بەرەی شارۆچکەی ڕاجۆ-ی عەفرینەوە، شەڕێکی دژوار لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەڕێوەدەچێت و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش، 7 سەرباز و چەتەی سوپای تورک کوژراون.[3]
- لە گەڕەکی غەربی لە #قامشلۆ# ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.[1]