$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی زانیاری گەیاندنی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری تاران، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، حوکمی سێدارەی #محەمەد ڕەزا سەلاسی باباجانی#، یەکێک لە دراوێشەکانی گۆنائابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.[1]
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسێدارەدانی محەمەد ڕەزا سەلاسی باباجانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مەحکووم کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەری بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکاریی و #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#-کەنەکە، شاندێکی بەرفراوانی هەرێمی کوردستان بەرەو #قەندیل# بەڕێکەوتن وەک ناڕەزاییەک بۆ داگیرکارییەکانی تورک لە باشووری کوردستان.[2]
- لە #ڕانیە# بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەکەوە شەڕەتەقە لەنێوان مام و برازایەک دروستدەبێت، بەهۆیەوە هەردووکیان و ئافرەتێکی دیکەش بە گوللە برینداردەبن.[3]
- فەرماندەی کاکەییەکانی #حەشدی شەعبی# ئەمڕۆ ڕایگەیاند: بڕیارماندا ئەرکەکانی خۆمان لە سەنگەرەکان لە #داقوق# بەجێبهێڵین تاوەکو ببێتە فشارێک لەسەر دەستەی حەشدی شەعبی و لیوای بابلیون بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانمان کە بتوانین لەرێگایەوە هاوکاری ئەو چەکدارانە بکەین کە ماوەی هەشت مانگە خۆبەخشانە دەوامیان کردووە.[4]
- ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی کەبەرتوو - 1ی کوردە ئێزدییەکان لە #دهۆک# ڕوویدا، بەهۆیەوە سێ خێوەتی ئاوارەکان سووتان.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیا لەسەر ڕووباری ساجوور و لەنێوان منبج و جەرابلووس دەستی بە جووڵە کردووە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش بە ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێنەوە. فەرماندەی ئەنجوومەنی لەشکری منبجیش دەڵێت: هێزەکانیان لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە.[3]
- #شەڕڤان دەروێش# وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج، دەربارەی ئەو پڕوپاگەندانەی دەڵێن، سوپای تورک چووەتە منبیج لێدوانێکیدا. شەڕڤان دەروێش وتی: سوپای تورک لەسەر سنوری چەتەکان دەگەڕێن و هێزەکانی ئەمریکایش لە سنورەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج. وتیشی: ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هێزەکانی تورکیا نەهاتوونەتە منبیج و یەک هەنگاویش بە ئاڕاستەی هێزەکانی ئێمە نەهاتوون، هێزەکانی ئێمە هێشتا لە سنورەکانی خۆیانن لە سنوری فورات.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا داوای کرد، لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهیی ڕابگیرێت، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.[2]
- لە شاری ئەلبوکەمال کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکراوە، لەو بنکە سەربازییە چەکدارانی سەر بە ئێران هەبوون، بەهۆی بۆردوومانەکەش 52 چەکداری سەر بەو وڵاتە کوژراون.[3]