$باکووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی گردی چۆلیا-ی #جودی# سەر بە #شڕناخ# ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەست پێکرد.[3]
- لە ناوچەی چەلێی #جۆلەمێرگ# بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا. بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا 2 سەربازی تورکیا کوژران.[3]
- سەدان هەزار کەس لە #ئامەد# ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ستاسیۆن بۆ بەشداریکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنی #هەدەپە# و کۆبوونەوەیەکەی سەدان هەزار کەسییان ڕێکخست.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەو, لە بەردەم زیندانی #سنە# گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا بۆ دژایەتیی سزای سێدارەی #ڕامین حسێن پەناهی#، بەڵام هێرش کرایە سەریان و دەستگیرکران، هەر ئەمڕۆش محەمەد حسێن پەناهی، باوکی ڕامین براوە بۆ شوێنێکی نادیار و وتەی دژبە ڕامینی لێوەرگیراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:20 خولەک تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە تۆپبارانکردنی چیای قەلەڕەش-ی شارەدێی #سیدەکان#-ی دەڤەری #برادۆست# کرد.[4]
- لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا، لە کەمپەکانی کوردستان چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن.[1]
- لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا ژمارەیەک پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەشاری #هەولێر# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پاشان مانگرتنیان ڕاگەیاند.[2]
- دوای حەوت ڕۆژ لەروداوی تەقەکردنەکەی بەردەم بارەگای دژەتیرۆری عێراق لە #کەرکووک# کە گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک و برینداربونی سێ هاوڵاتی دیکەی لێکەوتەوە، بەغدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕەوانەی کەرکووک کرد.[2]
- بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# ڕایدەگەێنێت، لەسەر دۆخی ئەمنی کەرکووک، لە دادگای فیدراڵیی سکاڵای یاسایی لەسەر هێزە عێراقییەکان و لایەنی ئەمنیی کەرکووک تۆمار دەکەین.[4]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی #خانەقین# ڕایگەیاند، دژی ئەو کارە تیرۆریستییانەی لە سنووری خانەقین دەکرێن، ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێک دەکرێت و دەڵێت خەریکە دۆخی ئەمنی بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵ دەردەچێت، بۆیە خەڵکی داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن.[5]
- لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێک سنوری چەند گوندێکی ناوچەی #هەورامان#ی گرتوەتەوە بەهۆیەوە چەندین دۆنم لە باخ و دارستان و لەوەڕگای سروشتی ناوچەکە سوتاوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەکات، پێدەچێت ئاگرەکە لە دیوی ڕۆژهەڵاتەوە هاتبێتە سنورەکە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #یەپەگە# و #یەپەژە# لە هەفتەیەکدا هەشت چالاکییان لە #عەفرین# ئەنجامداوە.[4]
- ئاژانسی هەواڵی هاوار لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە لە شارۆچکەی ماباتای عەفرین ڕایگەیاندووە، کە چەتەکانی سەر بە تورکیا 25 هاوڵاتیی دیکەیان ڕفاندووە.[4]
- سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی شاری منبج ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ سەربازێکی تورکیا نەچووەتە ناو منبج و دەشڵێت، هێزەکانی هاوپەیمانان تائێستا ئه و شارەیان چۆڵنەکردووە.[2]
- چەتەکانی سوپای ئازادی سوریا، ویستیان پزیشکێک بەناوی سامی فەرەج بڕفێنن و پاشان لەلایەن چەتەکانەوە تیرۆرکرا. ئەو تیرۆرەش لە ماوەیەکی کەمدا لەناو عەفریندا دەنگی دایەوە. دانیشتوانی عەفرینیش لەبەردەم ماڵی ئەو پزیشکەدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان لە دژی چەتەکان نیشاندا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی زانیارییەکان، ئەفسەرەکانی سوپای تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشداریی ئاهەنگێکیان کردووە، کە هاوکات لە جەرابلوس و عەزاز دا بەڕێوەچووە. ئەفسەرەکانی سوپای تورکیا لەو ئاهەنگەدا داوایان لە چەتەکان کردووە بەشداری بکەن لە ئۆپراسیۆن بۆ سەر #قەندیل#.[3]