$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر دارستان و پاوانەکانی #جۆلەمێرگ# بە بەردەوامی تۆپباران دەکات و بەهۆی ئەو تۆپبارانانەشەوە ئاگر لە دارستانەکانی جۆلەمێرگ بەربووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی پشتیوانیکردنی بۆ پاراستنی مێژوو و کەلتوور و کەلەپوری کورد و مۆزەخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مۆزەخانەی #سلێمانی# ڕێورەسمێکی ڕێزلێنانی بۆ خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# ڕێکخست.[1]
- بە ئامادەبونی کەسوکار و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و کەسایەتی سیاسی و حکومی و هەوادارنی لەسەر مەزارەکەی یادی شاعیر و نوسەری گەوەری کورد #شێرکۆ بێکەس# کرایەوە.[1]
- ئاگر لە قەیسەریی شاری #هەولێر# کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان #دوکان# سووتان.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کورزێلەی سەربە شێراوای #عەفرین# و بەرهەمە کشتوکاڵەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان تاڵان کردوون و چەند هاوڵاتییەکیشیان ڕفاند.[3]
- #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، هەموو دەشتایەکانی دێرەزۆر و ئاسایشی هەموو سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریایان لە دەست چەتەکانی #داعش# ڕزگارکرد.[3]