ت. هارڤ. ئیکەر
دەوڵەمەندانە بیربکەرەوە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت.
وەرگێڕانی: حەیدەر ئیبراهیم و کەلسوم عومەر
دەست لە سەرت بدە و بلێ:
مێشکێکی ملیۆنێریم هەیە!
کارەکانی مێشکی ملیۆنێر:
1. خۆت تەرخان بکە بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونت. هەر مانگێک لانیکەم کتێبێک بخوینەرەوە. گوێ لە سیدییەکی پەروەردەیی ڕابگرە یان بەشداری لە سیمینارێکدا بکە سەبارەت بە پارە، بازرگانی و پەرەپێدانی کەسی. زانیاری، باوەڕبەخۆبوون و سەرکەوتنت زۆر زیاد دەکەن.
2. بیر لە بەکرێگرتنی ڕاهێنەرێکی کەسی بکەرەوە بۆئەوەی لەسەر ڕێگاگە بتهێڵێتەوە.
3. لە سیمیناری چڕی مێشکی ملیۆنێریدا بەشداری بکە. ئەم ڕووداوە ناوازە ژیانی هەزاران کەسی گۆڕیوە و هەروەها ژیانی تۆش دەگۆڕێت.[1]