$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەماڵ محەممەدی، کوڕی حسەین، خەڵکی شاری #بانە#، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانی، بەسەختی بریندار بوو. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی کۆکردنەوەی مازۆ لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێکرابوو.[8]
$باشووری کوردستان$
- بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسان، #سەندیکای پارێزەرانی کوردستان# شەشەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری #هەولێر# دەبەستێت.[1]
- ڕۆژنامەنووسی شاری هەولێر #هێمن مامەند#، کە لەسەر سکاڵای مەتین بارزانی برازای #نێچیرڤان بارزانی# چوار شەو لە زینداندا بوو ئەمڕۆ بە کەفالەتی 8 ملیۆن دینار ئازادکرا.[5]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا گوتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، #پارتی دیموکراتی کوردستان# هیچ کام لە ڕێککەوتنەکانیانی جێبەجێنەکردووە و ئەوان لەو دۆخە نیگەرانن.[2]
- بەبڕیاری #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی پێنجشەممان ڕێوەڕەسمی هەڵکردنی #ئاڵای کوردستان# لە سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.[1]
- لە شارەدێی دەرکاری سەربە شارۆچکەی #زاخۆ# فڕۆکەیەکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەوهۆیەوە سێ گەریلا کوژران و یەکێکی تریش برینداربوو.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نێوەندی بازاڕی #عەفرین# تەقییەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان حەوت کەس کوژراون و شەش کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێکیان مەدەنییە.[2]
- کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ گەیشتە نزیک گوندی شەلومێ لە باشووری خۆرهەڵاتی ترپەسپی لە سەر سنووری تورکیا.[3]
- لە #حەسەکە# تەقینەوەیەک ڕویدا و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لەناوچە سنورییەکانەوە ئاوارەی شارەکە بوون بریندار بوون.[4]
- بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ANHA دەوڵەتی تورک 12 گوندی نزیکی ڕێگای (M4)ی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە نێوان #گرێ سپی# و عەین عیسا ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا کرد.[6]
- سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە #سەرێکانی# و لە ئەنجام دا ژنێک گیانی لەدەست داو چەندین کەسی تریش بریندار بوون.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕۆژنامەی لیمۆند لە بابەتێکدا باس لە خیانەتی ترامپ بەرامبەر بە کورد دەکات و دەلێت: ترامپ دەیەوێت بە کوشتنی بەغدادی ئەوەمان لە بیر بەرێتەوە کە چۆن لە سوریا کوردی لە ژێر پێی تورکیا بەجی هێشت. ئەو ناتوانێت بە بێ کورد پیرۆزبایی تێکچوونی #داعش# بەدەست بهێنێت.[6]
- ڕێکخراوی داعش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاستدەکاتەوە و خەلیفەیەکی نوێ هەڵدەبژێرێت بەناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی.[7]
- لە ڕۆژی جیهانیی شارەکاندا کە ساڵانە لە 31ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت، ڕێکخراوی یونسکۆ 66 شاری جیهانی خستە ناو لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە، کە یەکێکیان #سلێمانی#یە و وەکو شاری ئەدەب دەستنیشانیکردووە و ئەوی دیکەشیان #سنە#یە وەک شاری میوزیک.[2]