ناو: بەرزان
نازناو: بەرزانی قالەی خەڵوز
ناوی باوک: قادر محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-06-2024#
شوێنی لە دایکبوون: کانی ئاسکان-#سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
لە ساڵی (1961) لە گەڕەکی (کانی ئاسکان)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، بەرزان قادر خەڵوز لە بنەچەدا خەڵکی شارەدێی #گاپیڵۆن#ە.
دەرچووی ناوەندییە و وازی لە خوێندن ھێناوە و کاری لەگەڵ باوکیدا کردووە.
دانیشتووی شاری #سلێمانی# بووە. جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی (1)ی ڕێکخستنی سلێمانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی.
لە تەمەنی (18) ساڵی و لە ساڵی (1979) ڕوو دەکاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە. لە تەمەنی لاویدا بووەتە پێشمەرگە لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی دا بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان.
پەیوەندییەکی زۆر باش و پتەوی هەبووە لەگەڵ سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#.
ماوەیەکی زۆر لە چەندین بەرنامەی تەلەفیزیۆنیدا کاری کردووە، وەک: بەرنامەی کەشکۆڵ و #بەرنامەی بەرنامە# و چەند بەرنامەی تریش لە ڕادیۆی خاکیش کاری کردووە.
لەو چەند ساڵەی کارکردنی دا توانیویەتی هەر بە زویی لە دڵی بینەر و بیسەراندا جێگەی خۆی بکاتەوە، کەسێکی قسەخۆش سادەبوو.
هاوسەرەکە، ناوی ئاشتییە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن، کچەکەی ناوی ئەمیرەیە و دوو کوڕەکەشی ناویان دارین و داریان.
داریان لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی #12-07-2017# کۆچی دوایی کرد.
بەرزانی قالەی خەڵوز لە ڕێکەوتی #18-06-2024# کۆچی دوایی کردووە. [1]