$باکووری کوردستان$
- یادی ئاپێ #موسا عەنتەر# لەسەر گۆڕەکەی لە ناوچەی نسێبینی مێردین کرایەوە و تەیییب تەمەل پەرلەمانتاری #هەدەپە# لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و وتی، ئاپێ مووسا لە هەموو تێکۆشینەکانی چاپەمەنی ئازاددا دەژی.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دانیشتنی دادگای هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری #سنە# بەڕێوەچوو و بڕیارە حوکمەکەی حەوتووی ڕابردوو بە پارێزەرەکەی ڕابگەیەندرێت.[6]
- ئەرسەلان هیدایەتی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی قوروە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی خۆی بە زیندانی دێزڵاوای #کرماشان# ناساند. ئەو چالاکە مەدەنییە شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامییەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە سبەی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار مانگ زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان دەکرێت.[4]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دامێنی چیای دێلویان کرد لە سنووری #برادۆست#.[5]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردودا 444 توشبوی نوێی #کۆرۆنا# تۆمارکراون و 667 توشبووش چاکبونەتەوە و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- 23 هەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژ لەژێر ناوی ئاسۆ دەدرەوشێتەوە سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386628/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_End=
- لە شاری #سلێمانی#، بە بەشداری و نوێنەرایەتی 42 ڕێکخراوی مەدەنی و 108 چالاکوان، کەمپینێک لەژێر ناونیشانی “بەسە ژن کوژیی” بۆ لێکۆڵینەوە لە کەسی کوشتنی دوو خوشکەکەی #چەمچەماڵ# ڕاگەیەندرا.[1]
- بە بەشداریی کەسوکار و هاوڕێیان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شاری کەرکووک، چلەی ماتەمینی هونەرمەدنی کۆچکردوو #سابیر کوردستانی# بەڕێوەچوو، تێیدا ستایشی ڕۆڵی سابیر کوردستانی کرا لە پاراستنی هونەری ڕەسەنی کوردیدا، هەروەها پەرتوکێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی بڵاوکرایەوە.[5]
- نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە لە مەڵبەندی دووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە شاری #کەرکووک#، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە بەشداری 14 حزبی کوردی کەرکووک لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکانی شارەکە، کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئیستای کەرکووک و بەعەرەب کردنی شارەکە و پێکهێنانی لیژنەیەک لە حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک بۆ سەردانی بەغدا و #هەولێر# بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کەرکووک.[1]
- پرشنگ ڕەشید عەبدولکەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی عەین داداتی باکووری ڕۆژهەڵاتی منبجیان تۆپباران کرد. بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە تۆپبارانەکەدا ژنێک بە سەختی بریندار بووە.[1]
-ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، هاووڵاتییانی گوندی عەلۆک لە 10 کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی #سەرێکانی# دا دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان و داگیرکردنی ناوچەکەیان ئیدانە کرد، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیش تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازیی بەشداربووی چالاکییەکەی دژ بە تاڵانی و دزی و داگیرکەری کرد. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە بۆ سەر هاووڵاتییان چەندین هاووڵاتی بریندار بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی داتاکان، ڕۆژانە نزیکەی هەزار و 600 حاڵەتی نوێ و 60 مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار دەکرێت، ئەمەش بە بەروارد بە چەند مانگ لەمەوبەر، زۆر زیادی کردووە.[3]
- خلووسی ئاکار، بە توندی ئیدانەی ئه و ڕۆژنامەیەی کرد، کە وێنەیەکی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#ی لە لاپەڕەی یەکەمی خۆی بڵاوکردبوویەوە و لەسەری نووسیبوو: بە نەفرەت بیت.[3]
- وەزیری بەرگری قوبرس، خارالامبوس بیتریدیس داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد ڕێوشوێنی یەکلاییکەرەوە بەرامبەر بە تورکیا بگرێتەبەر لە ئەنجامی ڕەفتارەکانی ئەنقەرە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست.[3]
- نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ کاروباری عێراق گەشبینی خۆی بە لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا نیشاندا.[3]
- باڵیۆزی فلپین لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری کردنەوە کۆنسوڵخانەی خۆیەتی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.[3]