ناونیشانی پەڕتووک: شۆڕشی گەل و دەسەڵاتی خۆسەپێن
ناوی نووسەر: #سەردار ستار#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2021
شۆڕشی گەل و دەسەڵاتی خۆسەپێن
باشووری کوردستان 2019 - 1975
سەردار ستار، لە کتێبی شۆڕشی گەل و دەسەڵاتی خۆسەپێندا دەڵێت “لە باشووری کوردستان تەنها بۆ فراوانکردنی بەرەی دیموکراتی و ڕێکخستنی کۆمەڵگە لە سیستمێکی وەک کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیدا کە کۆمەڵگە دەتوانێت کۆتایی بە گەندەڵی و نەبوونی دیموکراسی بهێنێت هەروەها ڕزگاری بێت لە دەستی یارییەکانی داگیەرکەران، (تورکیا، ئێران و ئەمریکا) بە نموونە. بۆ ئەمەش پرسی یەکێتی و یەکڕیزی نەتەوەیی پرسێکی گرنگە.”
دەشڵێت”بەهۆی ئەو فەلسەفە ئەخلاقی و ویژدانی و سیاسییەی بزوتنەوەی ئاپۆیی پێیەوە پەیوەستە ئەوا ناکرێت ئەوەی لە ساڵی 1975 وە ڕویداوە تاکو 2019 وەک قەدەر بیبینین”.[1]