ناو: بڕیار
نازناو: بڕیار مارەڕەشی
ناوی باوک: ڕەئوف مارف
ڕۆژی لە دایکبوون: #01-01-1985#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی ناسراوی شارباژێڕە، ساڵی 1999 پەیوەندی کردووە بە پۆلی ڕێکخستنی شەهید #ئازاد مارەڕەشی#یەوە، هەموو پلەکانی ڕێکخستنی بە شێوازی هەڵبژاردن بڕیوە، ساڵی 2021 بووە لێپرسراوی کۆمیتەی #سیتەک# ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە.
ساڵی 2003 بووتە پێشمەرگە، لە ساڵی
2006 لە درووستبوونی مەڵبەندی 22ی شارباژێڕ بووەتە کارگێڕیی هێزی مەڵبەند دوو جار بەژداری خولی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کردووە.
یەکەمجار لەئەکادیمیای سەربازی #کانی گۆمە#.
دووەمجار بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی وتوانای جەستەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەلەکۆلێژی سەربازی #قەڵاچوالان#ی تەواوکردووە.،لەئیستا ساڵی(2024 )یەیاریدەدەری فەوجی 742ی لە مەڵبەندی سلێمانی.
لە ساڵی 2011ەوە موختاری گوندەکەی خۆیانە.
[1]