ئاخوڕی چەورە:
بە کەسێ دەوترێت کە ساماندار و سایە چەور بێ، مەبەست لە بۆرە دەوڵەمەندە کە سەروەتێکی بێشووماری لە باوانییەوە بۆ مابێتەوە و پشتی پێوە نەیەشابێت، لە کۆکردنەوە و پەیداکردنی سامانەکە ئارەقی نەڕشتبێ و پێوەی هیلاک نەبووبێ، بە ئارەزووی خۆی بیخوات و بێ لێپرسینەوە پەخشان و تەخشانی بکا و بەهەدەری بدا. [1]