ئاو بە جۆگەیەکدا ڕۆیی، دەبێت هەر بەڕوا.
ئاو بە شوێنێکدا ڕۆیی، هەر دەبێت بڕوا.
هەموو گەلێک، خاوەنی کۆمەڵێک دابوونەریتە کە لەلایەن داپیران و باپیرانیانەوە بۆیان بەجێماوە، قوڵی نەریت هاوتای درێژەی مێژووی گەلە، نەریتێک لە کۆمەڵگەیەکدا ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی هەبێت، بەئاسانی نافەوتێ یان باوی کۆن وەک خۆی دەمێنێتەوە یان زۆر درەنگ گۆڕانی بەسەردا دێت.[1]