پشيلۆکە: ڕووەکێکی سروشتيه لە زۆربەی وڵاتان خۆڕسک شین دەبێت، باڵاکەی (30) سانتیمەتر دەبێت، گەڵاکانی هەڵبڕاوه و کۆتایی گەڵاکەی وەک کەوانەیە، گوڵەکەی زەردە و لە مانگی تەمموز و ئابدا گوڵ دەکات، بەرەکەی شێوەیەکی خڕه و بە تووکێکی باريکی نەرم دايپۆشيووە، لەگەڵ با دەچێت به ئاسماندا و پێی دەڵێن (پیشیلۆکه) چونکه وەک تووکی پشیله وايه، که تۆوەکەی هەڵگرتووه و بەو هۆیەشەوە تۆوەکە بڵاو دەبێتەوه زیاتر لە دەم ڕووبار و جۆگان شین دەبێت.[1]
لە ناوچەکانی تری کوردستان بە ناوهێنانی جیاواز ناو دەبرێت وەک: (باویلێ، باوەڵێ، با فڕێنکە، گوڵەباویلکە، پشیلۆکە، پسیلۆک، بابردەڵە)، لە زمانی باوی ئینگلیزییش دەوترێت: Thistledawn, Dandelion، وەکو ناوی زانستیش دەوترێت: (Taraxacum erythrospermum)، لە ناوچەی (#باڵەکایەتی#) زیاتر بە (پشیلۆکە) ناودەبرێت، ئەویش زیاتر بەو بەشە سپییە ئەڵێن کە لە گوڵەکە ئەبێتەوە و با ئەیبات.[2]
شنگ ئەو گوڵە دەردەکات پێ دەوترێت (پشیلە و باویلی و بابردەڵە) شی پێدەوترێت، #هێمن موکریانی# شاعیر دەڵێت :
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵ
بۆ منی سەرگەشتەو و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین[3]
ببیروبۆچونێکی تریش هەیە دەڵێت: (باویلێ) پەندێکی کوردی هەیە، ئەڵێ: (باویلێ بایەکی بەسە)، ئەمە لە گوڵی (تاڵیشک) دروست ئەبێت، کە تۆۆەکان گەیین بە لەنگەری ئەو تاڵە سووک و سپییانە بە دەم باوە ئەبرێنە شوێنی تر و لە دەمی سەوزبوونەوەدا، ئەڕوێن.[4]
هەروەها مامۆستا عەزیزی مەلا ڕەشیش لە دەشتی کاکی بەکاکی #هەولێر# یەکێک لە بەرهەمەکانی بەناوی ئه و ڕووەکەوە ناوناوە بە (پشیلۆکە).[5]