ناونیشانی پەڕتووک: لێگۆ
ناوی نووسەر: کارزان ئەفەندی (کارزان ئەبوبەکر کەریم)
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەڕتووکە، لە کۆمەڵێک چالاکیی هەمەجۆری تایبەت بە یاریی لێگۆ پێک هاتووە، بۆ ڕاهێنان لەسەر فێربوون و بەهێزکردنی کارامەییەکانی منداڵ.
پەڕتووکەکە (40) چالاکیی جۆراوجۆری تەنیا بە شەش خشتی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ (11) چالاکیی فراوان بە هەموو پارچە جیاوازەکانی لێگۆ. چونکە یاریی لێگۆ پانتاییەکی ئێجگار فراوان دەستەبەر دەکات بۆ چالاکییە ئامانجدارەکان و لە بوارە جیاجیاکانیشدا گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ فێربوون و گەشەی کارامەییەکان. [1]