پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,809
وێنە 105,218
پەرتووک PDF 19,549
فایلی پەیوەندیدار 97,943
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
شا گاندایش (1595-1579پ.ز)؛ شای دەوڵەتی کاشی (کردۆنیاش)
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شا گاندایش (1595-1579پ.ز)؛ شای دەوڵەتی کاشی (کردۆنیاش)

شا گاندایش (1595-1579پ.ز)؛ شای دەوڵەتی کاشی (کردۆنیاش)
ناونیشانی بابەت: شا گاندایش (1595-1579پ.ز)؛ شای دەوڵەتی #کاشی# (کردۆنیاش)
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

‌نەتەوەی کاشی یەکێکە له و نەتەوانەی که ‌نەتەوەی کوردی ئێستای لێ کەوتووەتەوە واتا ‌(کاشییەکان کۆمەڵێکی دێرینی #کوردستان#ی بوون) و ئەم نەتەوە دێرینە له ‌سنووری پارێزگای #کرماشان# و پارێزگای #ئیلام# و بەشی باکووری هەرێمی #لوڕستان# لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، چەقی وڵاتی زاگرۆسی کۆن (کوردستان)ی ئێستە ژیاون. کاشییەکان نەتەوەیەکی زۆر پێشکەوتوو بوون لە هەموو ‌بوارە زانستییەکانی ئه و سەردەمه و هەروەها فەرمانڕەواییان فەرمانڕەواییەکی دیموکراسی بووە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا و ‌یەکەم نەتەوه ‌بوون له و سەردەمەدا کە گالیسکە (ئەسپ و عەرەبانە)یان داهێناوە و ‌ئەم داهێنانەش لە ڕووی هێز و دەسەڵاتەوە یار‌مەتیی دان به ‌خێرایی له ‌ناوچەکەدا بڵاو بنەوە.
‌نەتەوەی کاشییەکان لە ساڵی (1861پ.ز) توانییان دەوڵەتێک دابمەزرێنن، بەڵام بەداخەوە نەزانراوە ناوی شای دامەزرێنەر کێ بووە، هەروەها لە ساڵانی (1861-1595پ.ز) کە دەکاتە نزیکی (266) ساڵ بە تەنها لە ناوچەی ‌کوردستان واتا له ‌سنووری پارێزگای کرماشان و پارێزگای ئیلام و بەشی باکووری هەرێمی لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فەرمانڕەواییان کردووە، که ‌له و ماوەیەدا نزیکی (15) یان نزیکەی شا (16) شا فەرمانڕەواییان کردووە و شاری (کرماشان)ی ناوەندی پارێزگای کرماشانی ئێستە پایتەختی دەوڵەتەکەیان بووە، که ‌هەر له ‌سەرەتاکانی دامەزراندنی ئەم دەوڵەته دێرینە کوردستانییە‌وە، بە بەردەوامی لە شەڕ و پێکدادان و ملمڵانێی سەربازیدا بوون، لەگەڵ دوژمنه ‌دێرینەکەی دەوڵەت و ئیمپراتۆریاکانی کوردانی دێرین له و سەردەمەدا که ‌ئەوەیش دەوڵەتی بابلیی یەکەم بووە. دەوڵەتی بابلیی یەکەم وەکوو دەوڵەتی ئاشوورییەکان ‌پەتایەک بوو بەسەر شان و ملی نەتەوەکانی ناوچەکەوه،‌ لەوانە ئیلامییەکان، #ئورارتووییەکان#، #لولوییەکان#، #گوتییەکان#، #مانناییەکان#، #میتانی#یەکان، حیسییەکان (هیتییەکان) و نەتەوەکانن تر که ئەوانە کۆمەڵە گەلێکی دێرینی کوردستانی بوون و ‌نەتەوەی کوردی ئێستایا‌ن لێ کەوتووەتەوە.
شا گاندایش (1595-1579پ.ز) یەکێک بووە له ‌پادشا ناودارەکانی دەوڵەتی کاشییەکان و تاوەکوو ئێستا دیار نییە لە چ ساڵێکی سەدەی نۆزدەی پێش زاییندا لەدایک بووه لە شاری کرماشان ناوەندی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پایتەختی دەوڵەتی کاشییەکان بووە و ئەم شایە لەسەر شێوازی ئەو سەردەمە پەروەردە کراوە، تاوەکوو سەربازێکی قارەمان و ئازای لێ هەڵکەوتووە و له ‌دوای کۆچی دوایی شای (15)هەمین، یان شای (16)هەمینی باوکی لە ساڵی (1595پ.ز) بووە شای شانزدەهەمین، یان شای حەڤدەهەمینی دەوڵەتی کاشییەکان و هەر یەکسەر کەوتە چاکسازی و نوێکردنەوەی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت و دووبارە دەستی کردووە بە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان و بیری لە کۆتاییهێنانی دەوڵەتی بابلیی یەکەم دەکردووە و هەندێ سەرچاوەی تر دەڵێن شا گاندایش لە ساڵی (1749پ.ز) بووە بە شای دەوڵەتی کاشییەکان و لە هەمان ساڵدا هێرشی کردووەتە سەر دەوڵەتی بابلیی یەکەم و کۆتایی پێ هێناوە، بەڵام لە ڕاستییدا لە ساڵی (1595پ.ز) بووە شای شانزدەهەمین، یان شای حەڤدەهەمینی دەوڵەتی کاشییەکان و دوای ئەوەی کەوتە چاکسازی و نوێکردنەوەی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت و دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان و ساڵێک بەر لەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی کاشییەکان بگرێتە دەست، واتا لە ساڵی (1596پ.ز)دا به ‌فەرماندەی شا موورشیلی یەکەم (1620-1590پ.ز) نۆیەم شای دەوڵەتی هیتی (حیسی)یەکان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی هیتی (حیسی)یەکان هێرشیان کردەسەر دەوڵەتی بابلیی یەکەم له ‌باشووری وڵاتی عێراقی ئێستە، که ‌ئه و هێرشە لە ڕێگای هەرێمی باشووری کوردستانی ئێستاوە بوو، که ‌توانییان شاری بابلی پایتەختی دەوڵەتی بابلیی یەکەم و ناوەندی پارێزگای بابلی ئێستە داگیری بکەن، بەڵام دواتر لێی کشانەوە بۆ ولاتەکەی خۆیان، چونکه ‌نەیان ویست فەرمانڕەوایی دەوڵەتی بابلیی یەکەم بکەن، واتا بۆ ماوەی یەک ساڵ لەوێ مانەوە و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) ئەو دەرفەتی بۆ هەڵکەوت و لاوازی دەوڵەتی بابلیی یەکەمیان بە هەل زانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان بە ‌سەرکردایەتیی شا گاندایش (1595-1579پ.ز) که ‌توانیبووی یەکێتییەک لە نێوان نەتەوەکانی زاگرۆس (کوردستان) دروست بکات، واتا توانیی یەکێتییەک لەگەڵ هەر دوو نەتەوەی گوتییەکان و نەتەوەی لۆلۆییەکان دروست بکات و سوپایەکی تۆکمەی دروست کرد، لێیان و به و هێزەوە هێرشیان کردە سەر دەوڵەتی بابلیی یەکەم و داگیریان کرد لە ساڵی (1595پ.ز)دا، بەمەش توانرا هەموو موڵکەکانی دەوڵەتی بابلیی یەکەمیان دەست بەسەردا گرت و خودی شا شمسوديتانا (1625-1595پ.ز) یانزدەهەمین و دوایین شای دەوڵەتی بابلیی یەکەم لە ئەنجام شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی بابلیی یەکەم کوژرا و بە کوژرانی شا شمسوديتانا ( 1625-1595پ.ز) کۆتایی هات بە دەوڵەتی بابلیی یەکەم و بەوەش تەواوی دەوڵەتەکە بووە بەشێک لە قەڵەمڕەوی دەوڵەتی کاشییەکان و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) شای دەوڵەتی بابلیی یەکەم و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) دوای ئەوەی ئامانجەکەی بەدی هێنا، کەوتە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی بابل، چونکە بەهۆی جەنگەوە زیانی بەر کەوتبوو و بەرەو پێشی برد و بازرگانی پێش خست و بە کۆنترۆڵکردنی دەوڵەتی بابلیی یەکەم لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان سەردەمێکی نوێ لەو وڵاتە دەستی پێ کرد بە ناوی دەوڵەتی (#کاردۆنیاش#)، کە بەشی یەکەمی کە وشەی کاردۆیە لە ناوی نەتەوەی کاشییەکان وەرگیراوە و بە واتای وڵاتی ملکەچبوون دێت و بەشی دووەمی کە وشەی نیاشە لە ناوی خواوەند (دۆنیاش) وەرگیراوە کە بە واتای خواوەندی زەوی دێت، بەوەش مانای ناوی (کاردۆنیاش) بە واتای (وڵاتی ملکەچ بوون بۆ خواوەندی زەوی) و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) ناوی لە خۆی نا شای هەر چوار لا، واتا شای وڵاتەکانی بە ناوی (سومێر، ئەکاد، بابل، کاشی) و دووبارە وڵاتی ئاوەدان کردەوە و ئاسایش و ئارامیی بەرقەرار کرد و بازرگانیی پێش خست و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کردۆنیاش کە ناوە تازەکەی دەوڵەتی کاشییەکان بوو دووبارە پڕچەک کرد بە تازەترین چەک و جبەخانەی ئەو سەردەمە و ڕێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) یەک خستەوە و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) خۆی بە شوێنگرەوەی شاکانی دەوڵەتی بابلیی یەکەم داناوە و بێجگە لە پەرستنی خواوەندەکانی نەتەوەکەی، خواوەندەکانی بابلییەکانی بەپیرۆز سەیر کردووە و پەرستوونی، کە ئەوەش لە ئەنجامی کنە و پشکنین دەرکەوتووە و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) بۆ ماوەی (16) ساڵ فەرمانڕەوایی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) کردووە و دوای مردنی شا گاندایش (1595-1579پ.ز) کوڕەکەی بە ناوی شا ئاگۆمی یەکەم (1579-1561پ.ز) دەسەڵاتی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) گرتە دەست و دوای ئەوەیش واتا پاش شا ئاگۆمی یەکەم (1579-1561پ.ز)، نزیکەی (34) شا فەرمانڕەوایی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) کردووە تاوەکوو ساڵی (1171پ.ز) و ماوەی دەسەڵاتداریەتیی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) له وڵاتی ‌عێراقی ئێستە ‌نزیکی (424) ساڵ بووە، واتا ‌ماوەی (424) ساڵ عێراقیان له ژێر دەسەڵاتدا بووە که ‌له ‌نێوان ساڵانی ( 1595-1171پ.ز) ‌بووه و دوایین و سی و حەوتەمین شای دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) ناوی شا ئەنلیل نادن (1172-1171‌پ.ز) بووە و کاتێ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی ئیلامییەکان (ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون) هێرشیان کردووە بۆ سەر وڵاتی بابل کرد و داگیریان کرد و ئەوە بوو دەسەڵاتداریەتیی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) لە وڵاتی عێراقی ئێستە کۆتایی هات له ‌ساڵی (1171پ.ز)دا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) بەره و قووڵایی خاکی کوردستان گەڕانەوە.

$سەرچاوەکان:$
‌1- ئیسحان نوری پاشا: مێژووی ڕەگ و ڕەچەڵەکی کورد-وە: حەمه ‌کەریم عارف-سلێمانی1998ز
2- ڕەشید شێخ عەبدوڵڕەحمان: مێژووی زاگرۆس-هەولێر2001ز.
3- خەسره و گۆران: کوردستان له ‌میژوو دا چاخە کۆنەکان(100هەزار ساڵ پ.ز- 400ی زایین)-وە: ئاسۆ کەریم-هەولێر2001ز.
4- د. کەیوان ئازاد ئەنوەر: کورد له ‌چەند تۆمارێکی مێژوویی دا-سلێمانی2004ز.
5- ساڵح قەفتان: مێژووی گەلی کورد له ‌کۆنەوە تا ئەمڕۆ-سلێمانی2004ز.
6- شوکروڵڵای بابان: مێژووی کورد و کوردستان-سلێمانی2005ز.
7- یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
8- قادر ئەحمەدی: کورد و مێژوو-سلێمانی2005ز.
9- مەنسور مەخدوم: گرنگی کورد و کوردستان له ‌قۆناغە مێژووییەکان ئێران-وە: ڕەفعەت مورادی-هەولێر2005ز.
10- میر نەسیر خان ئەحمەد زەیی بەلوچ: مێژووی بەلوچ و بەلوچستان-بەرگی یەکەم-وە: هیوا مەحمەد زەندی-هەولێر2005ز.
11- محەممەد ئەمین زەکی: خولاسەیەکی تەئریخی کورد و کوردستان له ‌زۆر قەدیمەوە تا دەوری ئەمڕۆ-ئامادەکردنی: ڕەفیق ساڵح-هەولێر2006ز.
12- د. کەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەک له ‌مێژووی کورد-سلێمانی2006ز.
13- محەمەد مەردۆخی کوردستانی: مێژووی کورد و کوردستان-وە: عەبدولکەریم محەمەد سەعید-هەولێر2007ز.
14- حەسەن ئەڕفەع: کوردەکان- وە: حەمید گەوهەری-هەولێر2007ز.
15- کەمال بورکای: کورد و کوردستان له ‌سەردەمی باستانەوە تا کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم- وە: عەلی فەتعی-هەولێر2008ز.
16- عەبدوڵڵا قەرەداغی (مەلا عەلی): کورد لە سەرچاوه ‌مێژووییەکاندا-سلێمانی2008ز.
17- شاخەوان فایەق ئەلیاسی: نەتەوه ‌کۆنەکانی کوردستان-هەولێر2008ز.
18- سەید کەمال ئیبراهیمی: کوردستان پێش ڕووخانی نەینەوا-سلێمانی2008ز.
19- د. جەماڵ ڕەشید ئەحمەد و د . فەوزی ڕەشید: مێژووی کۆنی کورد-وە: ملکۆ کەلاری-سلێمانی2011ز.
20- د. فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز- هەولێر2011ز.
21- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبد‌وڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
22- عەلاء نووری بابا عەلی: ئاوڕدانەوە له ‌مێژووی کورد و کوردستان-سلێمانی2012ز.
23- عومەر ئیسماعیل مارف: تۆمارەکانی مێژوو-سلێمانی2013ز.
24- ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران لە سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین ئاشتی-تاران 2013ز.
25- سۆران حەمە ڕەش: کورد کێیە؟-لەندەن2013ز.
26- کەلسومە جەمیل عبدالواحد: مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی نزیک-هەولێر2015ز.
27- هورمزی بیگلەری: چیا نشینانی زاگرۆس-وە: حەمەی حەمە سەعید-تاران2019ز.
28- ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.[1]
ئەم بابەتە 618 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 16-01-2023
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 16-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 618 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.169 KB 16-01-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کاروان مێراوی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سۆران شەمسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,809
وێنە 105,218
پەرتووک PDF 19,549
فایلی پەیوەندیدار 97,943
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کاروان مێراوی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سۆران شەمسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی کورتەباس - شار و شارۆچکەکان - خانەقین پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سەیدسادق (شارەزوور) پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - مێژوو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!