زمان لای ویتگنیشتاین
ludwig wittgenstein1889-1951
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #ڕاپەر عوسمان عوزێری#
15-05-2015
لە کاتی بەکارهێنانی زماندا: دوو پڕۆسە هەیە ..
یەکەمیان: دەرەکییه، کە بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ (نیشانەکاندا) ..
دووەمیان: ناوەکییه، کە بریتییە لە تێگەیشتنی پەیوەندییەکانی نێوان نیشانەکان..
بە وتەی ویتگنیشتاین: ئەرکی زانا و فەیلەسوفەکان ئەوەیە کە دەبێت گەمەکانی زمان پەکبخەن، و ئاگاداری تەڵەکانی ڕێزمان بن لە ئاستی بەکارهێنانی نێشانە ناوەکیی و دەرەکییەکاندا ..
ویتگنیشتاین: زیاتر گرنگی بە زمان داوە وەکوو برۆسەیەک کە ملکەچی ڕێزمان دەکات.. لەبەر ئەوەی کێشە فەلسەفییەکان بریتیین لە بە هەڵە تێگەیشتن کە (بەڕوونکردنەوەی ئەو ڕێزمانەی کە لەکاتی بەکارهێنانی فریودانەوە بە کاردێت)، بەوە ئەو بەهەڵەتێگەیشتنە نامێنێت..
چوارچێوەی فەلسەفە بەوە پێناسە دەکرێت کە بەرەنگاربوونەوەی کێشەی بیرکردنەوەمان دەبێتەوە، لە ڕێگای (زمان)ە کەماندا..
فەلسەفە: لە پێش هەموو شتێکدا، بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشانەیە کە هەندێک لە شێوەکانی دەربڕین درووست کراون و هۆی کێشە فەلسەفییەکانیش: کەمی زانست نییە، بەڵکوو بەهۆی تێکەڵ و پێکەڵبوون و ناڕێکوپێکی ئاستەکانی زانسته..!
زمان لای ویتگنیشتاین: ڕێگایەکە بۆ زانست.. بەهۆی ئەوەی زمان ئامرازێکە بۆ تێگەیشتنی مانا لە وتاردا.. و بەبێ ئەو پەیوەندییەی کە لەنێوان زمان و بیرکردنەوەدا هەیە زمان هیچ مانایەکی نامێنێت بۆ فەلسەفەی زانست و بیرکردنەوە و تێگەیشتن.. لەبەر ئەوەی هەموو شتێک لەنێو زماندا ڕوو دەدات.
مەبەستی ویتگنیشتاین: ئاشکراکردنی ئەو پەیوەندییەی نێوان زمان و جیهانه.. و چی دەتوانرێت بزانرێت دەربارەی ئەم پەیوەندییه؟ و چی دەتوانین ئاشکرابکەین و بیسەلمێنین دەربارەی ئەم پەیوەندییه؟.. ویتگنشتاین بە شپرزەییەوە گەیشتە ئەوەی کە (زمان لە چەندین پێکهاتەی لۆجیکییەوە پێکهاتووە) و (ئەم پێکهاتانە ئەو سنوورانەن کە یاریدەرمان دەبن بۆ دیاریکردنی ماناکان) ، لەبەر ئەوە (سنووری زمان) بە پێی بیرکردنەوەی ویتگنیشتاین دەکاتە (سنووری فەلسەفە) .
هەروەها نەخۆشی هەر سەردەمێک لەسەردەمەکان چارەسەردەکرێت، بە جۆرێک شێوازی ژیانی خەڵک بگۆردرێت، بەڵام نەخۆشییە فەلسەفیەکان ناتواندرێت چارەسەر بکرێن، تەنیا دەبێت جۆری بیرکردنەوەیان بگۆڕرێت..
هەروەها (ئەو شتەى کە ناکرێت هیچى لەسەر بڵێیت، ئەوا دەبێت بێدەنگیی لێ بکەیت) ، ویتگنیشتاین هەڵگرى پارادۆکسێکى ئاشکرایە: ئەمە خۆى قەدەغەیەکى سەربار (superfluous) ی لەخۆیدا هەڵگرتووە، چونکە شتێک قەدەغەدەکات کە خۆى هەر (قەدەغە) و مەحاڵە. (واتا شتێک کە نەتوانین بیڵێین، ئیدى بۆ هەوڵنەدەین بیڵێین، کاتێک خۆى هەر بەبوونیاد قەدەغەیە و ناتواترێت بگوترێت، ئیدى تۆ بێدەنگ بیت و نەبیت، ئەو هەر نایەتەگۆ. لێرەدا لەبرى یەک جار بێدەنگی، بێدەنگییەکى دووقات بەرهەمدێنین کە خاڵى نییە لە ژاوەژاودا. لێرەدا فەلسەفە و عیرفان یان فەلسەفە و ئێستاتیکاى کارەسات دەکەونە بەرانبەر یەکترییەوە کە یەکەمیان لانی کەمى وتن بەرهەمدێنێت و دووەمیش بەشێوەیەکى لەخۆباییانە بێدەنگییەکى وەڕسکەر دەخوڵقێنێت: خاڵى ڕادیکاڵ ئەوەیە ئەو شتە نەڵێیت کە دەشێت ئاسان بگوترێت. ئەم بێدەنگییە مانا و وزەى وتنێکى دووجاى لەخۆیدا هەڵگرتووە کە یەکەمیان وتراوە و باوە کە پووچەڵیدەکاتەوە و دووەمیشیان ئەگەرى وتنێکى دیکە و نوێى لەخۆیدا پاراستووە) . [1]
ئەم بابەتە لە ژمارە هەشتی ساڵی 2023ی #زمان و زار# لاپەڕە 115دا بڵاوکراوەتەوە.