شوێن: #ئامەد#
ڕۆژی گیرانی وێنەکە: #23-09-1966#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دوو ئافرەتی کورد لە فیستیڤالی (شووتی) لە ئامەد
ناوی وێنەگر: ویلیام سارۆیان.
لە دوای وێرانکارییەکانی دووەمین جەنگی جیهانی، ئەم نەریتە جوانە هەبوو. فیستیڤاڵی شووتی سازدەکرا، کە لە 23ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک دەستی پێ دەکرد و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبوو، بە مەبەستی ناساندنەوەی ئامەد، بۆ زیندووکردنەوەی ژیانی بازرگانی و ئابووری شارەکە، هەروەها زیندووکردنەوەی ئەم نەریتە مێژووییە، کە سوودێکی زۆری هەیە، بەتایبەتیی لەڕووی گەشتیاری ناوخۆییەوە. فێستیڤاڵی شووتی بۆ یەکەمجار لە 23-09-1966 بەڕێوەچوو. [1]