ناونیشانی پەرتووک: نالى-دانتێ؛ وێکچوونێکى فرەڕەهەند
ناوی نووسەر: #ئازاد تۆفیق خەیات#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
ئەمە بابەتێکى ئەدەبى بەراوردکارییە، کە باس لە لێکچوونى نەهامەتى ژیان و خۆشەویستى و شاکارە ئەدەبییەکانى دوو کەڵە شاعیرى مەزنى گەلى کورد و گەلى ئیتالى دەکات، کە چەسپێنەرى شێوەزمانى ناوخۆى کوردى سۆرانى و ئیتالى لۆکاڵى بوون لە پەیڤینى هۆنراوەکانیاندا. بێگومان، هیچ کام لەم دوو هۆنەرە ئاگادارى یەکتر نەبوون و تەنانەت هاوسەردەمى یەکتریش نەبوون. بەڵام شێوازى بیرکردنەوە و هەڵوێستى نیشتمانییان و داکۆکیکردنیان لە شێوەزمانى ڕەشۆکى نێوخۆ و بەرەنگاربوونەوەى تەقلید و ژیانکردن و خۆشەویستییان، کۆلکەى هاوبەش و بەیەکگەیەنەرى هەردووکیانن کە من خستوومنەتە بەر دیدەى خوێنەران.