پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 05
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 04
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 03
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 02
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,918
وێنە 106,296
پەرتووک PDF 19,774
فایلی پەیوەندیدار 99,432
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

شەهیدان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا

ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا
#ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا#
ڕانانی: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
یەکێکی تر لە پەرتووکە باش و ناوازەکانی ئەم سەردەمە، بریتییە لە پەرتووکی (ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا) بابەتی ئەم پەرتووکە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی شیکارییە سەبارەت بە بابەتی ڕەدووکەوتنی ئافرەتان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لێکۆڵینەوەکە لەلایەن (#بوار نورەدین# ) ەوە نووسراوە، بێگومان ئەم نووسەرە دەمێک ساڵە بە چڕی ڕۆچووەتە نێو بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەمەڕ ئەم پرسە دەست بۆ نەبراوە، هاوکات بە شێوەیەکی زانستی هۆکار و ڕەهەندە مێژووییەکان و کولتوور و فەرهەنگ و باری ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچانەی شی کردووەتەوە کە تیایدا ڕەدووکەوتن ڕوودەدات، بێگومان نووسەری ئەم پەرتووکە لە گەلێ بواری دیکەدا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە بابەتگەلێکی دیکە لە شێوەی پەرتووکدا پێشکەش بە خوێنەر و پەرتووکخانەی کوردی کردووە، کە دەشێت هەر یەک لەو پەرتووکانە ببنە سەرچاوەی دەیان لێکۆڵینەوە و توێژینەوە.
ئەم پەرتووکە لە چەندین بەش و تەوەر و ناونیشانی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە بریتین لە: ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردستان، سرووشتی کوردستان، پێگەی ئافرەت لە کولتووری کوردیدا، ڕەنگدانەوەی ڕەدووکەوتن لە فۆلکلۆری کوردیدا، هۆکارەکانی ڕەدووکەوتن، جیاوازیی تەمەنی هاوسەرگیری، سەربەستی کولتووری، باری شارستانی و ئاستی ڕۆشنبیری، هەندێک هۆکاری لقەکی، بنەماکانی ڕەدووکەوتن، لەخۆبوردن و قوربانیدان، ئاکامەکانی ڕەدووکەوتن، شێواندنی خێزان، جۆرەکانی ڕەدووکەوتن، پێگەی هەڵگر و ڕەدووکەوتوو لە شەریعەتی ئایینی ئیسلام و یاساکانی ئێراقیدا، دیاریکردنی ناوچەکانی ڕەدووکەوتن و لەنێو پێڕەوانی ئایینەکاندا… و چەندین بابەت و ناونیشانی دیکە.
لە ڕاستیدا ئەم توێژینەوەیە بە زمانێکی ڕوون و دوور لە گرێ و گۆڵ نووسراوەتە، خوێنەر وا لێ دەکات هەم چێژ لە خوێندنەوەی ببینێت، هەم بەر کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ و کەمبیستراو بکەوێت، بە تایبەت لەو بەشانەدا کە بە شێوەی مەیدانی و وتووێژ لەگەڵ خەڵکانی ناوچە جیاجیاکاندا سەبارەت بەم چەمک و پرسە دەکات.
نووسەری ئەم پەرتووکە وەک خۆی لە سەرەتادا ئاماژی پێ کردووە، لە مێژووی کارکردنیدا لەسەر فۆلکلۆری کوردی، سەرەتا ساڵی 2004 کاری لەسەر دەنگ و پێگەی ژن کرد و لێکۆڵینەوەیەکی بە ناونیشانی (دەنگی مێینە لە گۆرانیی فۆلکلۆری کوردیدا) ئامادە کرد: دواتر بابەتێکی گرنگتر سەرنجی ڕاکێشام، ئەویش ڕەدووکەوتن، یان بڵێین سنووربەزاندن و سەرکێشییەکی گەورەی ژن بوو، هەرچەندە هەستم بە ئاڵۆزی و گرانیی بواری لێکۆڵینەوەکە کرد، بەڵام دواجار بڕیارم دا لاسایی ژن بکەمەوە و ئەو بابەتەی بە شەرمەوە لە کۆڕی مەسڵەتکردندا ناوی دەهێنرێت، لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و فراوانی لەبارەوە بکەم.
بە گوتەی بوار نوورەدین ساڵانی 2005 و 2007 بە ناونیشانی (ڕەدووکەوتن لە کەلتووری کوردیدا) دوو جار چاپی کردووە و بە چەند قۆناغێک، دەستکاری و گۆڕانکاریی زۆری لەم لێکۆڵینەوەیەدا کردووە و بە زانیاری زۆرتر فراوانی کوردووە: لە نووسین و ئامادەکردنی ئەم پەرتووکەدا، جگە لەو سەرچاوانەی بەکارم هێناون، چەند پێشهاتێکیش هاوکارم بوون، لە هەندێک ناوچەدا ژیاوم، کە ئەم دابانەیان تێدا باو بووە، هەروەها تێکەڵاوی و پەیوەندیم لەگەڵ بەشێکی شارەزایانی بواری کولتوور و فۆلکلۆری خەڵکی کوردستاندا هەبووە، سەرباری ئەوانە، لە ماوە ئەم بیست ساڵەدا، بەهۆی ئامادەکردنی دەیان بیبلیۆگرافیاوە، سەروکارم لەگەڵ سەرچاوەکاندا بووە، هەموو ئەمانە هۆکاری کۆکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاری بوون لەبارەی ڕەدووکەوتن، لە چوارچێوەی ئەم پەرتووکەدا.
سەبارەت بە بایەخی ئەم لێکۆڵینەوەیە، بوار نوورەدین ئاماژەی بە کۆمەڵێک خاڵی گرنگ داوە لەوانە: ڕەدووکەوتن، دابێکی دێرینی هەندێک کۆمەڵگەیە، بە تایبەت کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لە زۆربەی ناوچەکان، لەنێو زۆربەی چین و توێژەکان، پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکانی کوردستاندا هەبووە و هەیە، کە سەپاندنێکی ئازادانە و ئازایانەی ژنە.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە ڕەدووکەوتن هیچ پەرتووکێکی سەربەخۆی بە زمانی کوردی لەبارەوە نەنووسراوە، تەنیا لە چەند سەرچاوەیەکدا لێکۆڵینەوە، یان بابەتێکی لاوەکی لەبارەوە نووسراوە: ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی و تورکیش، پەرتووکی سەربەخۆی لەبارەوە نەنووسراوە.
نووسەری ئەم پەرتووکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەم دابە بە شێوەیەکی گشتی لە شێوەزاری کوردیی ناوەڕاستدا، بۆ بکەری مێینە ڕەدووکەوتن و بۆ بکەری مێینەش بکەری هەڵگرتنیان پێ دەگوترێت: لە کرمانجی ژووروودا بۆ هەردوو توێژەکە بەزۆری وەی ڕڤان و ڕەڤاندن، بۆ بکەری نێرینەش هەڵگرتن بەکار دەهێنن.
لە ڕووی حوکمی شەریعەتی ئایینی ئیسلامەوە سەبارەت بەم بابەتە، لەم پەرتووکەوە بۆمان ئاشکرا دەبێت کە ئەگەر نێرینەیەک ژندار بێت و ژنێک هەڵبگرێت و پاشان سێکسیشی لەگەڵدا بکات، حوکمەکەی بەردبارانکرنە هەتا مردن، ئەگەر کوڕێک ژنێک، یان کچێک هەڵبگرێت و سێکسی لەگەڵدا نەکردبێت، دەچێتە دەرگایەکەوە پێی دەگوترێت (تعازیر) واتە سەرزەنشتکردن، سنووری سزاکەی دیاری نەکەراوە و حوکمێکی دیاریکراوی نییە، بەپێی بڕیاری دادوەر دەبێت، سزاکەی زۆرجار بەندکردن، یان پێبژاردنە، تەنیا سێکسکردن-زینا تاوانە، کە بۆ پیاوی ژندار و ژنی مێرددار بەردبارانکردنە تاکوو مردن، بۆ سەڵتیش نێرینەی بێ ژن و ئافرەتی بێ مێرد، سزاکەی سەد داری حەددە.
لە ڕاستیدا بابەتی ڕەدووکەوتنی ئافرەت لەنێو گەلێک داستان و چیرۆک و هۆنراوە و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکاندا باس کراون و وەک نیشانەیەکی ئازایەتیی ژنی کورد، یاخود پچڕانی زنجیر و ڕووخاندنی دیوارەکانی پەیوەندی پیشان دراون، بەڵام لە بنەڕەتدا ڕەنگە هۆکارەکەی بۆ ئەوە بگەڕیتەوە کە ژنی ڕەدووکەوتوو لەو دۆخ و ژینگە خێزانییەکی تیایدا دەژی نیگەران بێت، ڕەنگە لە ڕابردوودا لەلایەن نێرە گەورەکانی خێزانەوە بەزۆر درابێت بە شوو، کەسێک مێردی بووبێت کە دڵخوازی ئەم نەبووە، یاخود درەنگ سوارچاکی خەونەکانی بینیبێتەوە، ئەمەش لە شوێن، ناوچە، ژینگەی کۆمەڵایەتی و خێزانی و خێڵەکی گۆڕانی بەسەردا دێت، وێرای هەموو ئەمانەش، ئەم پەرتووکە بە قووڵی ڕۆچووەتە نیو ڕەهەندە مێژوویی، کولتووری، ڕۆشنبیری تاک و ناوچە و کۆمەڵگەکانەوە، ئەو هۆکارە جۆراوجۆرانەی شیکردووەتەوە کە بوونەتە خۆشکردنی زەمینەی ئەنجامدانی ڕەدووکەوتنی ژنی کورد، یاخود ژنهەڵگرتن لەلایەن پیاوی کوردەوە.
هاوکات ئەو حوکم و یاسا شەرعی و قانوونیانەشی باس کردووە کە بۆ بکەری ئەم دابە دیاری کراوە، چ لە ڕووی یاسایی و ئایینییەوە، چ لە ڕووی بەرخود، یاخود تۆڵەی بنەماڵەکانەوە، واتە ئەو پیاوانەی کچەکەیان، یاخود خوشک و ژنەکەیان ڕەدوو کەوتوون، ئەوەی بیستوومانە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە حوکم و سزاکان جیاوازن، دەگوترێت لە هەندێک ناوچە بەوە واز دەهێنن کە ژن و پیاوە ڕەدووکەوتووەکە لە یەکتر مارە بکرێن و ببن بە ژن و مێرد، لە هەندێک شوێنی دیکە بێبەرییان دەکەن، یاخود سزای جۆراوجۆر دەدرێن.
بە گشتی ئەم پەرتووکە یەکێکە لە پەرتووکە بەسوودەکان و دەتوانین بڵێین تاکە سەرچاوەی زانستی و مەیدانیشە سەبارەت بە پرسی ڕەدووکەوتن کرا بێت، چونکە ئەم دابە چەندین ساڵە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە، دەبیستین و دەبینین کە ژنێک ڕەدوو کەوتووە، پیاوێک ژنێکی هەڵگرتووە، بەڵام نەمانزانیوە هۆکارەکان، ڕەهەندەکان، مێژوو و فاکتەرە بنچینەییەکانی چین، نەمانزانیوە ژنێک بۆ ڕەدوو دەکەوێت، دواتر بە چی دەگەن، سزاکەیان چییە، لێیان خۆش دەبن یاخود چی، ئابووری، ئایین و فەرهەنگ و کولتوور چ ڕۆڵ و کاریگەرییەکیان هەیە لەسەر ئەم پرسە.
ئەم نووسینە تەنیا هەوڵێکە بۆ ناساندنی لایەنێکی کەمی ئەم پەرتووکە، هاندانێکە بۆ خوێنەری کورد بۆ ئەوەی بزانێت لە ئێستادا پەرتووکخانەی کوردییەکێک لە باشترین پەرتووکەکانی لەخۆ گرتووە، ئێمە دڵنیاین خوێنەری ژیر و وریا لە ساتی خوێندەوەی ئەم پەرتووکەدا زیاتر ئاشنا دەبێت بە زانیارییەکانی ناوی، دواتریش تێدەگات کە لە جۆری ئەو توێژینەوانەیە بێ گەڕان و شەونخوونی و سەرچاوە پەیدا کردن و ماندوو بوون نەهاتووەتە بوون.
[1]
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://sardem.org/ 29-11-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-11-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 29-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان لە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەلی زەرغامی
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ژیاننامە
جەلال شێرە
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ژیاننامە
ڕەحیم محەمەدزادە ئەقدەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
ژیاننامە
سارا ئیکرام
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شێخ ئازاد شەهابی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سۆران مامەحەمە
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
20-01-2009
هاوڕێ باخەوان
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
23-07-2022
شەنە بەکر
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 05
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 04
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 03
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 02
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,918
وێنە 106,296
پەرتووک PDF 19,774
فایلی پەیوەندیدار 99,432
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان لە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەلی زەرغامی
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ژیاننامە
جەلال شێرە
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ژیاننامە
ڕەحیم محەمەدزادە ئەقدەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
ژیاننامە
سارا ئیکرام
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شێخ ئازاد شەهابی
فۆڵدەرەکان
پارت و ڕێکخراوەکان - شار و شارۆچکەکان - کەرکووک پارت و ڕێکخراوەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پارت و ڕێکخراوەکان - جۆری ڕێکخراو - ڕۆشنبیری وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەواڵ کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕاپۆرت کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕاگەیاندن کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!