ناو: خەیری
نازناو: خەیری ئادەم
ناوی باوک: ئادەم
ساڵی لەدایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: #دهۆک#
$ژیاننامە$
خەیری ئادەم لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک نیگارکێشی تەواوکردووە و ساڵی 2001 دیپلۆمی وەرگرتووە، ساڵی 2008 لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەکالۆریۆسی شێوەکاری وەرگرتووە. بۆ ماوەی حەوت ساڵ وەک مامۆستای هونەر لە قوتابخانەکاندا وانەی وتووەتەوە، کە یەک لەوان پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک بووە. ساڵی 2012 لە ئاکادیمیای زانکۆی هونەری سان فرانسیسکۆ دەستی بە خوێندن کردووە و ساڵی 2015یش وەک هونەرمەندێکی فیگوراتیڤ، لە ڕیالیزمی هاوچەرخدا ماستەری وەرگرتووە. خەیری ئادەم لە ساڵی 2020ەوە تاوەکوو ئێستا مامۆستای پەیمانگای هونەریی داسینیایە.
$شێواز$
ئامانجی نیگارەکانی خەیری ئادەم ئەوەیە ڕوحی ژنی کورد لەناو جلوبەرگە نەریتییەکانیدا بەرجەستە بکات، ئەو دەیەوێت پەیوەندیی نێوان ژنی کورد و پۆشەنی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا بخاتە ڕوو کە ئەمەش بە تیشک خستنە سەر پۆشاکە نەریتییەکانی ژنانی کورد و مانای ڕەنگ و هێمای ئەو جلوبەرگانە دەستەبەر دەبێت کە شکڵ، شێواز، دیزاین و مانای کۆمەڵایەتیی جیاوازیان هەیە.
$خەڵاتەکان$
ساڵی 2019 پلەی یەکەمی خەڵاتی هونەری ئەمریکا
ساڵی 2018 پلەی چوارەمی خەڵاتی هونەری ئەمریکا
ساڵی 2015 لەلایەن ئاکادیمیای زانکۆی هونەر، خەڵاتی Body of work
ساڵی 2001 لەلایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، شانازی بۆ پۆستەر
ساڵی 2023 خەڵاتی کەسی ساڵی لە پارێزگای دهۆک پێ بەخشرا
$پێشانگا تایبەتەکان$
ساڵی 2017 لە گەلەریی دھۆک
ساڵی 2015 کچی خەونەکان، Cannery Gallery لە سان فرانسیسکۆ
$بەشێک لە پێشانگا ھاوبەشەکان$
ساڵی 2020 سێزدەھەمین فێستیڤاڵی ھونەری پلاستیک لە بەغدا
ساڵی 2019 دوەمین پێشانگای نێونەتەوەیی ھونەری ھاوچەرخ لە پاریس
ساڵێک 2019 مۆزەخانەی ئاغالە لە #کۆیە#
ساڵی 2018 پێشدانگای ساڵانەی گەلەریی دھۆک
ساڵی 2018 زاموا گەلەری لە #سلێمانی#
ساڵی 2017 ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی
ساڵی 2014 فێستیڤاڵی لاوانی کورد لە مەیامی
ساڵی 2013 فێستیڤاڵی لاوانی کورد لە سان دییگۆ.
ساڵی 2023 #پڕۆژەی هونەری فیگوارتیڤ#.
[1]