ناونیشانی بابەت: زانایەکی فەڕەنسی: مێژووی ناشتنی مردوو و پرسەدانان بۆ باپیرانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ئەشکەوتی شاندەر
ئامادەکردنی: ئاراس سەعید
(ئێریک کروبێزی) ئەنترۆپۆلۆژیستی فەڕەنسی، لە چاوپێکەوتنێکی بۆ گۆڤاری زانستەکان کە بە زمانی فەڕەنسی بڵاودەکرێتەوە ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوو و پرسە زۆر کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 60000هەزار ساڵ بەر لە ئێستا و بۆ یەکەمین جار مرۆڤە نیاندەرتاڵەکانی #ئەشکەوتی شاندەر# لە #کوردستان# پرسە و ماتەمیان بۆ مردووەکانیان گێڕاوە.
ئەو ئەنترۆپۆلۆژیستە فەڕەنسییە، ساڵی 2021 لە کۆنفرانسێکی دەزگای نیشتمانی توێژینەوەی (ANR) زانستی ئەڤینۆن بۆ توێژنەوەی ئەنترۆپۆلۆژییەکان ئامادەبووانی ڤیستیڤاڵەکەی تۆشی شۆککرد کاتێک ڕایگەیاند: شەست هەزار ساڵ لەمەوبەر، لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی کوردستان، پرسە و ماتەمینیان بۆ مردووەکان داناوە و دوابەدوای ئەو کۆنفرانسە دەستی بە نووسینی پەرتووکێک کرد بە ناونیشانی (پرسە لە مێژوو کۆنترە) و تێدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڕێوڕەسمی پرسە و دانانی گووڵ لەسەر گۆڕی مردوو دەگەڕێتەوە بۆ باوانی کوردەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر لە نزیکی پایتەختی کوردستان.
ئیریک کروبێزی، لە کتێزەکەیدا، پشتڕاستی دەکاتەوە کە گۆڕێکی 60000 یان دۆزیوەتەوە، دوای توێژینەوە زانستییەکان بۆیان دەرکەوتووە گۆڕەکان پاشماوەی گووڵییان لەسەر بەجێ ماوە، ئەوەش ڕاستی و درووستی ئەوە دەسەلمێنێت کە دانیشتووانی ئەشکەوتی شانەدەر، بە یەکەمین مرۆڤی سەر زەوی دادەنرێن کە مردووەکانیان ناشتووە و پرسە و ماتەمینیان بۆ مردووەکانیان گێڕاوە.
دەربارەی ئەم پرسە، (ئیریک کروبێزی) لە چاوپێکەوتێنێکیدا بۆ گۆڤاری Sciences et Avenir کە (باسنیوز) بەشێکی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە وتی: دۆزینەوەی ئەو گۆڕێک لە ئەشکەوتی شاندەر، ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ڕێوڕەسمی پرسە زۆر کۆنە و گۆڕی نیاندەرتاڵێک لە کوردستان دۆزراوەتەوە. جەختیشی کردووەتەوە: بوونی گۆڕەکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە ئەم جۆرە نیاردەرتاڵە بەڕاستی پراکتیزەی ناشتنی مردووەکەی کردووە.
ئەنترۆپۆلۆجیستە فەڕەنسییەکە دەشڵێت: ناشتنی مردوو و دانانی پرسە، بیرۆکەیەکە کە زیاتر لە سەد ساڵ پێش ئەوەی مردوو بنێژن لە هزری ئەشکەوتنشیانی شانەدەر گەڵاڵەبووە.
هەروەها دەشڵێت: سەلماندنی ئەوەی کە گوڵ لەسەر گۆڕی مردووەکە دانراوە ئاسان نەبوو. بە تایبەتیی زانای فەڕەنسی (ئارلێت لیرۆی گۆرهان) ناچار بوو چڕیی ڕەگەکان دیاری بکات. لای خۆمەوە گۆڕەکانی دیکە گەڕام، ئەمجارەیان سەر بە sapiens بوون، کە لەوێ ئاسانتر بوو. بۆ نموونە لە یەکێکیان لە میسڕ کە تەمەنی 5000 ساڵە، پاشماوەی چەپکە گوڵێکم دۆزیەوە.
دەشڵێت: لە نوێترین پەرتووکەکەمدا، ڕوونم کردووەتەوە کە گوڵ بەشێکە لەو ڕێوڕەسمە زۆرانەی دەوروبەری مردووەکە دانراون. تەنانەت ئەگەر گۆڕانکارییەکی گەورە لە ڕێوڕەسمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مردندا هەبێت، دەتوانین سێ قۆناغ جیا بکەینەوە. یەکەمیان بینینی جەستەیە بۆ ئەوەی تێبگەین کە بابەتەکە جەستەی مردووە. پەیوەندی بە چاودێریکردنی جەستەیەکی کۆمەڵایەتیکردنەوە هەیە-کە لە ماڵەوە جلوبەرگی لەبەردایە-کە لە یادەوەری ئازیزاندا دەمێنێتەوە. پاشان، ئەم لاشەیە دەشاردرێتەوە، جا لە گۆڕێکدا بێت یان بە سووتاندنی کە وا دەکات نەمێنێت. ئەمەش یەکێکە لە کێشە هەرە قوورسەکان بۆ چارەسەرکردن. بینین ڕێگەمان پێدەدات دەست بکەین بە تێگەیشتن لە نەبوونی، بەڵام تێگەیشتن لە مردن مەحاڵە، ڕەنگە ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی لە ساتێکی دیاریکراودا ناچار بین خۆمان بشارینەوە. لە کۆتاییدا، پیرۆزکردن هەیە کە سوژە دەگۆڕێت بۆ مردوو. دەتوانێت تەنیا دەروونی بێت، کاتێک هیچ شوێنەواری جەستەیەک نەمێنێتەوە، کە خۆڵەمێشەکەی بۆ نموونە لە ڕووبارێکدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام دەکرێت لەسەر بنەمای توخمە ماددیەکانیش بێت، بەم پێیە (گۆڕ شوێنی دابڕانی زیندوو و مردووە.)
هەروەها دەشڵێت: ناکرێت ئاماژە بەوە نەکەین، کە باوباپیرانی کوردەکان شەست هەزار ساڵ بە بەرلەئێستا ئەو داهێنانەیان کردووە. پێشووتر دەگوترا، مێژووی پرسە دەگەڕێتەوت بۆ 10000 بەر لە ئێستا، ئەمە وایلێکردم پەرتووکەکەم بە ناونیشانی پرسە لە مێژوو کۆنترە بنووسم. بوونی گۆڕەکەی ئەشکەوتی شاندەر، زۆر یارمەتیی دام تاوەکوو ئەوە بسەلمێنم، کە مێژووی پرسە و ناشتنی مردوو مێژوویەکی زۆرزۆر کۆنی هەیە و تەنانەت لەو مێژووە کۆنترە ئاماژەی پێ دەکرێت.[1]