لە نەورۆزی ساڵی (1979) لە بارودۆخی سەختی خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەی، گەلی کوردستان، دامەزراوە و سەرەتا بە ناوی (دەنگی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان#)، و دوای پتر لە مانگێک لە ژێر ناوی (دەنگی شوڕشی عێراق) بەرنامەکانی بڵاوکردۆتەوە و تا ساڵی (1984) هەر بەو ناونیشانە ماوەتەوە.
بەهۆی گۆڕانی دۆخی سیاسی کوردستان و پەیرەوکردنی دروشم و پرۆگرامی نوێوە، بەتایبەتی دروشمی (مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی کوردستان) ناونیشانی ڕادیۆ لەپای گوزارەکردنێکی واقیعی ئەو دروشمە بووە بە (دەنگی گەلی کوردستان) و تا ئێستاش هەر هەمان ناونیشانی هەیە.
لەسەرەتای پەخشی ڕادیۆە و شوێنی ئێزگە لە گوندی نۆکان بوو ە و دواتر چۆتە مامۆڵە و پاشان #توژەلە# تا (1983) هەر لە توژەلە بووە، دواتر بە هۆی بونی مەترسی بۆ سەر بارەگاکانی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) بە ئیزگەشەوە، گوێزرایەوە بۆ (سەرشیوی باوزێ) و دوای چەند مانگێک گوازراوەتەوە (#بەرگەڵو#)، تا ئەنفالەکان پاش ئەنفالەکان هەردوو ئیزگەکە لە بەفری میری پشت #هەڵەبجە# دانراوە دواتر لە شاری #سەقز# بووە تا ڕاپەرین.
پێش ڕاپەرین ڕادیۆ بووە دوو ڕادیۆ (41)مەتر و (75) مەتر، پاش شکستی ڕاپەرین، ڕادیۆ بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە ئەزمەر جێگیر بوو دواتر چوە ماوەت، بەشێکیشی گەڕایەوە سەقز.
لەگەرما گەرمی ڕاپەرین ڕادیۆ ڕاگوێزراوە بۆ ڕانیە و پاشان سلێمانی و دوای کۆرەو چۆتە ئەزمر و ماوەت و جارێکی دی بۆ شاری سەقز، دواتر هێنراوەتە وە بۆ قەسرێ و ئینجا گەڵاڵە و لە (1993)ەوە دیسانەوە گوازراوەتەوە بۆ سلێمانی دوا جار لە (1996)ەوە لە چوارتا جێگیر کراوە.