ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: عەباس
عەبدوڵڵا عەباس- نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووس
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
عەبدوڵڵا عەباس ساڵی 1948 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، خوێندنی لە شارۆچکەی چ#وارتا# سلێمانی و بەغدا تەواو کردووە، ساڵی 1964 بۆ یەکەمینجار دەچێتە ڕادیۆی کوردی بەغدا و وەکو بێژەر دەست بەکارکردن دەکات،
یەکەم نووسەر بووە لەگەڵ چوار ڕۆژنامەنووسی دیکە لە ساڵی 1970 لە ڕێگای ڕۆژنامەی هاوکاریەوە دەچێتە نێو دنیای ڕۆژنامەنووسی، لە ڕۆژنامەی هاوکاریدا چەندین پۆستی وەرگرتووە سەرەتا وەکو سکرتێری نووسین و پاشان بەرێوەبەری نووسین لە نێوان ساڵانی 1996 تا 2005 سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە، وەکو زۆرێک لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لە نێوان ساڵی 1974 هەتاوەکو نەکسەی شۆرشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، ساڵی 1984 بۆ 1989 بەرێوەبەری نووسینی گۆڤاری ڕۆژی کوردستان بووە، ساڵی 1995 بۆ 1997 بەوەکالەت بەرێوەبەری گشتی دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی بووه و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و یەکیتی نووسەرانی کوردە، عەبدوڵلا عەباس جگەلەوەی ڕۆژنامەنووسێکی چالاکبووە هاوکات یەکێکە لە شاعیرە نوێخوازەکانی کورد و چەندین کتێبی شیعیری و بابەتی دیکەی بڵاوکردۆتەوەو خاوەنی 41 کتێبە.[1]