- وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرانبەر کەمکردنەوەی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشێک لە شەقامی شەست مەتریان داخست.
-هەولێر بە هۆی ناڕەزای بەرامبەر دوا کەوتن و پێنەدانی مووچەکەیان فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر بایکۆتی دەوامیان دەستپێکردووە. هەروەها بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە بە هۆی فشاری زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەریان بۆ هێنانی کرێی خوێندن.
- بە هۆی ڕاگەیاندنی خشتەی نوێی موچەو کەم کردنەوەی موچەکانیان بە ڕێژەیەکی زۆر، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆی قەڵادزێ گردبوونەوە و بایکۆتی ناڕەزایەییان ڕاگەیاند. هاووڵاتییان لەجیاتی پۆلیس جادەوبانەکانیان ڕێکدەخست.