$باشووری کوردستان$
- پارێزگاری #دهۆک# ڕێگەی نەدا کەمپینێک بۆ هاوکاریی منداڵانی #عەفرین# ئەنجام بدرێت.[1]
- ئەو هاوکارییانەی، کە لە شارەدێی #تەقتەق# بۆ عەفرین کۆکرابوونەوە، ڕادەستی مانگی سوری کوردیی کران.[2]
- زیاتر لە نیو تەن زێڕ لە دەروازەی #ئیبراهیم خەلیل# دەستیبەسەردا گیرا کە هەوڵی ناردنەدەرەوەی بە قاچاخ درابوو، سەرچاوەیەکیش له و دەروازەیە دەڵێت لەدوای ڕوداوەکە چەند کارمەندێکی دەروازەکە دەستگیرکراون.[1]
- لە شاری #هەولێر# #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە ڕۆژی شەممە 24ی مانگ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجام دەدرێت.[2]
- بە بەشداری #نەوزاد هادی#، #هەڤاڵ ئەبوبەکر# و #فەرهاد ئەتروشی#، هەرسێ پارێزگاری هەولێر، #سلێمانی# و دهۆک کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.[3] لە کاتی گەییشتنیان بۆ شوێنی کۆنفڕانسەکە کۆمەڵێک لاو بە جنێو هێرشیانکردەسەر نەوزاد هادی. پاشتریش ڤیدیۆی هێرشکردنەکە بە بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە.[4]
- نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و تیایدا ئەنجومەنی ناوبراو پەیامێکی سێ خاڵی ئاڕاستەی مامۆستایان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە سنوری سلێمانی و ڕاشیانگەیاند لە هەفتەیەکدا هاندانێکی مامۆستایان دابەشدەکرێت.[1]
- دەزگای گشتی کاروباری مین لەهەرێم هۆشداری دەدات، بەهۆی ڕوودانی لافاو، مەترسی ڕاماڵینی مین و تەقەمەنی لە ناوچە بەرزاییەکانەوە بۆ دامێنی شاخ و دەشتاییەکان هەیە، دەشڵێت پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و له و ناوچانە بە هۆشیارییەوە هاتوچۆ بکەن.[1]
- بۆ جاری دووەم لەباشوری #کەرکووک# ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان چەکدارانی #داعش# و #حەشدی شەعبی# ڕویدا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی شەیتانا و کورکای سەربە شارۆچکەی ماباتای کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن.[2]
- ئادریان گالۆوەی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، کە لە عەفرین هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.[2]
- سکرتێری گشتی #نەتەوە یەکگرتووەکان#، قەیران و ڕووداوەکانی شەڕ و پێکدادان لە سوریا بە جەهەنەمی سەر زەوی ناودەبات و داوای وەستانی بەپەلەی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە لە ناوچەی عەفرین و سوریا دەکات.[1]
- بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) و سوپای سوریا کراوە، گروپێکی دیکەی سەربازانی سوپای سوریا گەیشتنە عەفرین، وتەبێژی یەپەگەش دەڵێت چاوەڕێدەکەین هێزی زیاتری سوربا بگاتە عەفرین.[1]
- سوپای تورک جارێکی دیکە ناوەندی شاری جندرێسی کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و دووانی دیکەس بە سەختی بریندار بوون.[2]
- لە گوندی دێرسەوان-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا لە عەفرین، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکان-یان کردە ئامانج. ڕاگەیەندرا، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەی سەر بە سوپای تورک کوژراون و برینداربوون. هاوکات، لە گوندەکانی ساریا، قەتمە و شەیتانا-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتا، لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕێکی سەختە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیش ئەو گوندانە بۆردوومان دەکەن.[2]
- فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- #یەپەژە#، بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، کە دوو شەرڤانی برینداریان لە ناو هێزە داگیرکەرەکاندا ڕزگارکردووە.[2]
- کاروانی هەزاران کەسیی گەلانی هەرێمەکانی #جزیرە# و فورات، گەیشتنە خاڵی پشکنینی سەرەتایی عەفرین و لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە تۆپبارانکران.[2]
- کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسێکی نەناسراو لە چوارڕیانی شەریا-ی گەڕەکی نەشوان-ی شاری #حەسەکە#، بۆمبێکی هەڵدایە ناو ئۆتۆمبێلێکی هێزەکای ئاسایشی حەسەکە-وە. ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە، کارمەندێکی ئاسایش و کارمەندێکی هاتووچۆی حەسەکە برینداربوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆبوونەوەی سەرکردە جووەکان لە ئۆرشەلیم - قودس، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەشێکی گرنگی سیاسەتی وڵاتەکەی ئەوەیە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نەدەن بنکەیەکی سەربازی لە سووریا دروستبکات و لە دژی ئیسرائیل بەکاریبهێنێت. نەتانیاهۆ ڕاشیگەیاند نەک ڕێگە بە ئێران نادەن جێپێی سەربازی لە سووریا قایمبکات، ڕێگەشی پێنادەن چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. ئەوە بەشێکی هەرە گرنگی سیاسەتی ئێمەیە.[3]