$باکووری کوردستان$
- #حەوا تەکین# بەڕێوەبەری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) لە شاری مێرسین لە کاتی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا. لە دوای پشکنینی تەندرووستی تەکین ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی مێرسین کرا. ڕاگەیاندرا، پۆلیس بە پاساوی ئەوەی تەکین بەشداریی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا بۆ پشتیووانی لە لەیلا گیوڤەن کردووە، دەستگیریان کردووە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەنجوومەنی فەرهەنگیی #قەڵەمی هاوچەرخی کورد# لە شاری #پاوە#، کەوتووەتە ژێر گوشاری ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی وەحید عەزیمی لە شوێنی کارەکەی لە نزیک مەیدانی ئیقبالی شاری #سنە# دەسبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ خستنەڕووی بەڵگەیی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان وێرای لێدانی فیزیکی دەسبەسەر کردووە.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی #شەهاب میهەنخا#، خەڵکی گوندی ئەمیرئاباد، سەربە شاری #شنۆ#، بە دانانی بارمتەی 400 میلیۆن تمەنی، لە زیندانی ئەم شارە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو پەروەردەی #گەرمیان# و شارۆچکەی #شارەزوور# دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی.[1]
- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی #کۆیە# ڕایگەیاند، هێشتا هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بە ڕێگای #سماقوڵی#دا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی کە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل درووستکردووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161304/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی بارانەوە ئاوی بەنداوی جەلی بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل درووستکردووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی بارانەوە ئاوی بەنداوی جەلی بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل درووستکردووە=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی باران بارینەوە لە گوندی کەوبێن سەربە شارەدێی #سەرکەپکان#ی شارۆچکەی #ڕانیە#، خانوی هاووڵاتییەک داڕما بەسەر دوکانەکەیدا.[3]
- هاتوچۆی گەرمیان داوا لەهاووڵاتییان دەکات بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە پردی دەرە دۆینە لە سنووری قەترەی نێوان #کەلار#- #دەربەندیخان# بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆکردن بخەنە سەر ڕێگەی #بەمۆ#.[3]
- لە شارۆچکەی #بەردەرەش# بەهۆی درووستبوونی لافاو 10 هەزار مریشک دەبنە ژێر ئاوەوە.[3]
- خالید نەرمۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شێخان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی (باسفن) بەنداوێک بەهۆی گلدانەوەی زۆری ئاوی باران هەرەسی هێنا و ڕووخا.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #مەخموور# لەئاگادارییەکدا دەڵێت: لەبەر زۆریی بارانبارین قوتابخانەکانی ئەو گوندانەی بەهۆی لافاوەوە ڕێگاکانیان مەترسی لەسەره، دەتوانن کار نەکەن.[1]
- ستافی سینەما سالم لە شاری #سلێمانی#، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی #14ی تەمموز# (تیرمەه) درێژکردەوە و لە هەفتەی دووەم-دا ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا نمایش دەکرێت.[4]
- ئاساییشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی خۆکوژ ڕادەگەیەنێت.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- پڕۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز# نووسەر و زمانەوانی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا و لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچیدوایی کرد.[6]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی لە حکومەتی هەرێم دەکات و #وەزارەتی ناوخۆ# و ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقیشی لێئاگادار دەکاتەوە.[4]
- نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایدەگەیەنێت: پشتیووانیکردنی کوردەکان لەلایەن واشنتن-ەوە تەکتیکی و کاتییە.[1]