نازناو: دۆغان زیلان
ناو و پاشناو: هەدیە چەرچی
شوێنی لە دایکبوون: #موش# / ناوچەی کۆپ
ناوی دایک و باوک: پەریخان – ئەشرەف
کات و شوێنی شەهیدبوون: #12-07-2020# / حەفتانین / چیای شەهید بێریڤان
ڕاگەیاندنی #هەپەگە# لەبارەی شەهید دۆگان زیلان بەم شێوەیەیە:
لە 12ی تەممووز لە حەفتانین چالاکییەک بە کەرەستەیەکی ئاسمانی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا و هاوڕێمان دۆغان زیلان شەهید بوو. هاوڕێمان دۆغان یەکەم شەهیدی یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال #ئامەد#ە. هاوڕێمان دۆغان لە گەوهەری مێژووی قارەمانی و بەرخودانیی خاکی ڕاپەڕیوی سەرحەد لە ساڵی 1994 لە ناوچەی کۆپ لە پارێزگای موش لە دایکبوو. هاوڕێ دۆغان لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو، هۆش و مێشکی خۆی بە توڕەیی دۆڵی زیلان و ئاگری پڕ کردبوو و خاوەنداریی لە میراتی گەل کرد. لە ئەنجامی سیاسەتی چەپەڵی دەوڵەتی فاشیستیی کۆماری تورکیادا، کە لە کوردستان بەڕێوەی دەبات، بنەماڵەکەی ناچار بوون کۆچ بۆ گەورە شارەکانی تورکیا بکەن. لە خوێندنگەکانی ئەو سیستمەدا نەیخوێند و بە ڕەنج و دڵسۆزی بە خاکەکەیەوە گەورە و پەروەردە کرا. هاوڕێ دۆغان لە دژی سیاسەتی دوژمن لە گەورە شارەکاندا، کە هەوڵی دەدا گەنجانی کورد بتوێنێتەوە و لە ڕاستیی خۆیان دووریان بخاتەوە، ڕووی لە چیا ئازادەکان کرد و توڕەیی خۆی نیشاندا. ساڵی 2015 لە قۆناغی بەرخودانی کۆبانێ دا وەڵامی بانگەوازی سەفەربەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆی دایەوە و هەر لەسەرەتاوە دڵسۆزیی خۆی بۆ ڕێبەرایەتی و هاوڕێ شەهیدەکانی خستەڕوو. لە ڕۆژی بەشداربوونیەوە تاوەکو گەیشتنە شەهادەتی هەموو کات و بە بەردەوامی ڕووی لە ڕێبەرایەتی و بەجێهێنانی ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانی بوو. لەسەر ئەو بنەمایە هیچ شتێکی لە بەردەم خۆیدا بە لەمپەر نەدەزانی و لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەوە پێش دەچوو، بە هەڵوێستەکانی و بە هاوبەشیکردنەکانی بووە نمونەی دڵسۆزی و فیدایی. هاوڕێ دۆغان کە بە ئاگری تۆڵەی چاوەکانی دوژمنی دەسوتاند و دڵی هەموو هاوڕێکانی بەو ئاگرە گەرم دەکردەوە، بە هەڵوێستی خۆی لە ناو ژیاندا، سەرکەوتنی لە چالاکییەکاندا پێشوەختە دیاری دەکرد. هاوڕێ دۆغان زیلان بە دروشمی ڕێبەر ئاپۆ کە دەیوت 'زیلان فەرماندەمانە و ئێمەش فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەین' لەسەر هێڵی زیلان ڕووی لە سەرکەوتن دەکرد و لە دژی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، بووە خاوەن هەڵوێستی گەریلای مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک. بە پێوەرەکانی ژیانی ئازاد و ژنی ئازادی #پەکەکە# و بە هەڵوێستە ڕوونەکانی بووە جەنگاوەرێکی بە ڕۆح و ورەی فیداییەوە.
هاوڕێ دۆغان ئەو ڕەنجەی، کە ڕێکخستن بۆ لە دژ وەستانەوەی دوژمن دای و بۆ بەدیهێنانی ئەو ڕەنجە هەموو کات بە بڕیار و پێداگر بوو. لە دوایدا لە دژی داگیرکەریی دوژمنان بۆ سەر خاکی کوردستان بێ وەڵام نەمایەوە و تاکتیک و ستراتیژیای قۆناغەکە لە کەسایەتی ئەودا زەق و سەوز و گەش بوو. لەو چوارچێوەیەدا شەوی 12ی تەممووز لە شاخی شەهید بێریڤان لە حەفتانین بە کەرەستەیەکی بۆمبایی ئاسمانی چالاکییەکی سەرکەوتوانەی ئەنجامدا و لە کاتی ئەو چالاکییەدا شەهید بوو.[1]