دەقی ڕوونکردنەوەی زانکۆی سلێمانی:
لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەکی سیمینار بۆ خوێندنی خوێندکارێکی دکتۆرا چەند زانیاریەکی نادروست بڵاوکراوەتە, بۆ بەرچاوڕونی ڕای گشتی ئەم ڕونکردنەوەیەمان بڵاوکردەوە:
ئەو فەرمانەی کە لەسەر پێشنیاری سەرۆکی بەشی مێژوو لە کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان بۆ خوێندکارێکی دکتۆرا لە بەشەکە دەرچوبوو سەرەتا پێش ئەنجامدانی سیمینارەکە بەبڕیاری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەو لیژنەیەی بۆسیمیناری ئەوخوێندکارە پێکهێنرابوو هەڵوەشێندراوەتەوە و لیژنەیەکی کە پێکهێنراوە.
وە بۆ زانیاری زیاتر و بەرچاوڕونی ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو کە باس لە گرنگی و کاری لیژنەی سیمینار دەکات:
1-ئەوسیمینارە تەنها بۆ ئامادەکردنی خوێندکارە بۆ گفتوگۆ.
2-ئەندامانی لیژنە هیچ نمرەیەک بۆ خوێندکارەکە دانانێن.
3-ئەندامانی لیژنە تەنها گوێ لە خوێندکارەکە دەگرن بەمەبەستی ئاشنابوون بە هێلەسەرەکیەکانی کارەکەی.
4-دوای ئەم سیمینارە هەلسەنگێنەری زانستی کارەکەی دەخوێنێتەوەو بەراپۆرتێک بۆچوونی خۆی پێشکەش بە بەشی زانستی دەکات.
5-لیژنەی زانستی بەش ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پئشنیاز دەکات کەدەبێت لە پێنج مامۆستا پێکهاتبن، سەرۆکی لیژنە پێویستە هەلگری نازناوی پرۆفیسۆر بێت و چوار ئەندامەکەی دیکەش یاریدەدەری پرۆفیسۆر کەمتر نەبن.
6- مەرجە 3 لەو پێنج ئەندامی لیژنەی گفتوگۆیە لەدەرەوەی زانکۆی خوێندکارەکە بانگهێشت بکرێن، بەرێزان ئاستی زانستی هەرکارێکی دکتۆرا ئەم لێژنەیە دیاریدەکەن و نمرەی بۆ دادەنێن.نەک لیژنەی سیمینار.
بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی [1]