تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی
لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی زانای گەورە تۆماس ئەديسۆن بوو. ئەوەی بزانم سەرەتای دەرکەوتنی شەريکەی قەوانيش لەوراتی ميسرەوە بوو لەرێگەی شەريکەی (بەيزافۆن). لەعيراقيش زۆربەی جيلی ئاڵتونی لەبيريانە کە (اسطوانات چقماقچي) بەغدا يەکەم کۆمپانيای براوکردنەوەی گۆرانی بوو. خۆم چەند جارەک سەردانی ئه و کۆمپانيايەم کرديە لەمەنتيقەی (السنک) ی شارع ڕەشيد. زۆرجاريش لەپێش دوکانەکەی ڕادەوەستام گێم لەگۆرانيەکانی دەگرت. ئەنگۆش تەبعەن گێتان لێبووە کە گۆرانيەکی عەلی مەردان يان تاهير توفيق و ڕەسول گەردی لەلايەن ئه و کۆمپانيايە تۆمار کراينە وەکی لەپێشەکی گۆرانيەکان دەنگەک دەرێ (اسطوانات چقمقاچی. عەلی مەردان).
لەهەولێر لەزۆربەی چايخەنە قەديمەکان قەوان هەبوو و گۆرانيبێژە قەديمەکانی لێدەدا، وەکی چايخانەی سەيد سەليم و مام پيرباڵ وحاجی مستيل و مەچکۆ و تاقی بابا.. لەبيرمە چايخانەکەی کاک ئيکرەمی کوڕی مام مەچکۆ لەبازاری قەيسەری لەبەينی مزگەفتی ئاڵتی بەرماق و دوکانی پێڵاوفرۆشی کاهەچی، حەموودەم قەوانەکانی گۆرانيبێژە قەديمەکانی لێدەدا وەکی سێوه و عەلی مەردان و ڕەسول گەردی.
تەبعەن کۆنترين تەسجيلاتيش لەهەولێر تەسجيلاتی عەبدولەتيف بوو کە ئەويش قەوانی بەکار دەهينا. ئەوەی ئەمن بەبيرم بێ لەهەولێر دوکانی مام داود تە ويڵ لەتەنيشت نادی مۆزەفينی کۆن قەوانی دەفرۆشت، هەرچەندە دوکانەکەی زياتر تايەی سەيارەی دەفرۆشت، بەران زۆرجار لەوێ قەوانەکانی ئوم کەلسومم دەديت لۆ فرۆشتن داندراينە. ئەربابەکانی هەولێر و خانەدانەکان و دەورەمەندەکانيان جيهازی قەوانيان لەمارەکانيان هەبوو، ئيستوانەشيان دەکڕی.
ئەوە پێش ئەوەی تەسجيلی بەکرەش پەيدا بيتن، لەگەر هاتنی تەسجيلی بەکرەش ئيدی دوکانی تەسجيلات لەهەولێر کرانەوه و گەشەيان کرد. هەندەک مار هەبوون تەسجيلی بەکرەيان هەبوو، شريتەکانيشان لەبازار لەلای تەسجيلاتەکان دەکڕی.
لەزۆربەی ئەگلەنجه و حەفلەکانی بووک گواستنەوەش ياخود شەوانی ڕەمەزان کاتی گەمەی سينی سينيانێ لەچايخانەکان خاوەن تەسجيلاتەکان دەچوون به و تەسجيلی بەکرەيە گۆرانيەکانی مشکۆ و هابه و جوبرائيل و حەيدەرە کەچەڵ و ئەوانيتريان تەسجيل دەکرد و دوايی براويان دەکردەوە. هەرچەندە پاش چەند سارەکی تەسجيلی کاسێتيش پەيدا بوو، بەران لۆ تەسجيل کردن دائيمەن شريتی بەکڕە بەکار دەهات، دەيانگۆت دەنگی سافترە.
نازانم پێش تەسجيلاتە کۆنەکانی مام عەبدولەتيف و مام شوکری تەنيشت چايخانەی تاقی بابا چەند دوکانی تر هەبوون، چونکی ئەوەی ئەمن بەبيرم بێ تەسجيلاتی عەبدولەتيف لەحەموويان کۆنترە لەهەولێر، تەسجيلاتەکەشی لەرێزە دوکانەکانی بن قەراتێ بوو بەرامبەر کۆرانی نەجاڕان، ئێستاش لەبيرمە چەند قيتعەيەکی مەعدەنی لەسەر دوکانەکەی هەرواسيبوو ناوی زۆربەی قو ڕعانخينەکانی لەسەر بوو وەکی عەبدولباست و مەنشاوی و شەعشاعی وئەبو عەينين ومستەفا ئيسماعيل وهتد. لەگەر ناوی گۆرانيبێژانی ميسری کە شريتەکانيان لای ئه و دەست دەکەتن.دوای ئەويش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ د وکانی تەسجيلات لەهەولێر زيادی کرد بەتايبەتيش لەگەر هاتنی شريتی کاسێتی گچکە و گەيشتنی موسەجەلی کاسيت بەحەموو نەوعەکانيەوە.
تەسجيلاتی کاکە ئەمير کۆيی و جيهانبەخش کۆيی تەنيشت چايخانەی مەچکۆ ديارترين تەسجيلات بوو دوای مام عەبدولەتيف، کاکە جيهان دەورەکی زۆر زۆر گەورەی هەبووە وهەيە لەپاراستنی ئەرشيفی گۆرانی کوردی و تورکمانی هەولێر، بەراستی حەموومان قەزارباری ئه و زاتەين لەپاراستنی کلتوورو گۆرانی هەولێر، ئەوە جگە لەوەی دەورەکی گەورەشی هەبوو لەپێگەياندن و ناساندنی بەشەک لەهونەرمەندەکانی هەولێر، کە ئەويش ڕۆڵەکی پيرۆزە. بێ لەويش مام عەبدو ڵلا برادۆستيش دەورەکی زۆر گەورەی هەبوو له و مەجالەيدا، ئەويش بای خۆی خزمەتی هونەرمەندانی هەولێری کرديە. کاک ئەمجەد ئەسعەد قەسابی خاوەنی تەسجيلاتی ناز لەجادەی ئيسکان ئەويش خزمەتەکی زۆری هەولێری کرديه و ئێستا باشترين ودەورەمەندترين ئەرشيفی گۆرانی هەيە کە گەنجينەيەکی گەورەی هونەری هەولێری بەخۆيەوە گرتيە..
ئه و تەسجيلاتانەی لەبيرم مابن لەهەولێر ناويان دەنووسم، ئەنگۆش ئەگەر کەسەکتان لەبيرە لەکۆمينتەکان ئه و بابەتەم دەورەمەندتر بکەن ومەمنو ونتان دەبم.
تەسجيلاتەکان : الصوت الذهبي، نغم، مشکۆ، صوت الفن، دار الألحان، کاروانی مام ڕەسول ڕواندزی، خانزادی مام صابر گەردی، شەقلاوەی مام سەعدی، ياسين نەجار لەتەيراوە، ياسين غەريب، ئەسعەد عەدۆ لەناو دەرارخانەی حەنان، ئيدريس وعوسمان و جەوهەر سابير و مامۆستا محمد ودلشاد ڕەسول و عادل دێوانە لەناو دەرارخانە.
ئه و تەسجيلاتانەی دەرارخانە دەورەکی زۆر باشيان هەبوو لەناساندنی هونەرمەندانی هەولێر وبراوکردنەوەی بەرهەمەکانيان، بەتايبەتيش گۆرانيبێژەکان هەر حەفلەيەکيان سازبکردبايە شريتەکەيان دەگەياندە ئه و تەسجيلاتە و لەوێ بەسەر حەموو هەولێردا براو دەبوەوە. باقی وەلسەلام..[1]