بابەت: وتار
نووسین : #ڕەئوف عوسمان مەعروف#
ڕێکەوت: #22-05-2005#
شوێن: پەرلەمانی ئێڕاق
یر خەرەوەی پەرلەمانتارێکی کورد لەسەر خانەقی
بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی.. بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی.. سڵاوی خواتان لێبێت.. شاری #خانەقین# ڕووبەرووی خراپترین جۆرەکانی ستەمی ئەتنیکی بۆتەوە. هەر لەساڵی 1975 وە تا کەوتنی دکتاتۆر، لەم شارەدا سەدان بگرە هەزاران خێزانی کوردی دەرپەڕێنراوەو ئاوارە کراوە بۆ ناوچەکانی تری عێراق، ئەمەش بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بە قۆناغی بەرنامە ڕێژکراو، لە پێناو نەهێشتنی کورد لەم شارەو تەعریب کردنی بەیەکجارەکی.
هەرچی ئەو خێزانە کوردیانە کە ماونەتەوە ئەوە لە ڕووی نەتەوەییەوە گۆڕاون بۆ نەتەوەی عەرەب لەژێر فشاردا، ناوی دوکان و شوێن و خەڵک و شاخەکانیشی کراون بە عەرەبی.
هەرچی دۆخی شارەکەشە ئەوە مایەی بەزەییە، ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ نەک تەنها بیناکردن و فراوانکردنی سنووری شارەکەی قەدەغەکردووە، بگرە چاککردنەوە و بیناکردنەوەشی قەدەغە کردووە.. برایان بەلاشتانەوە سەیر نەبێت هەتا ئەو کەسەی ویستبێتی دەرگاو پەنجەرە ژەنگاوییەکانی خانووەکەشی بۆیاخ بکات، ئەوا لەسەری پێویست بووە داوای ئیجازە لە دائیرەی ئەمن و ئیستیخبارات بکا
، بەڵام ئەمەش بێ پەروابووە.
هەروەها ڕژێم پاڵاوگەی نەوتی #ئەڵوەند# و هێڵی شەمەندەفەریشی وێرانکرد، ئامانجی یەکەم و کۆتایشی لاوازکردن و لەناوبردنی مەدەنیەت و دواجار نەهێشتنی بووە.
خانەقین لەسەردەمی سەفەویداو لە کۆتاییەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا، شارێکی گەورەو ئاوەدان بووە و سیفەتی (لیوا) واتە پارێزگای هەبووە، بەپێی ئەم دیکۆمێنتەی کە مۆری خاقانی بەسەرەوەیە، لەساڵی 1926 گێڕدرایەوە بۆ عێراق بەپێی ڕێکەوتنێکی وڵاتانی ناوچەکە، بەڵام ڕژێمی پاشایەتی ئەوسا لە عێراق کردیە شارۆچکە، بە زۆری زۆرداری خستیە سەر پارێزگای دیالە، کە ئەو کاتە تازە دامەزرابوو.
لەئەنجامی ئەمەدا کێشەی ئەتنیکی و ئیداری قورس دەرکەوتن، لە و کاتەدا شۆڕشگێڕی کوردی بەناوبانگ (#شێخ محمودی حەفید#) داوای دامەزراندنی پارێزگای خانەقینی کرد لەژێر ناوی پارێزگای باجەلان، بەڵام دەسەڵاتی پاشایەتی پەنای بردە بەر هێزی بەریتانی دژی کورد، ئەم داوایەی ڕەت کردەوە. لەساڵی 1970 ش دا سەرکردەی کوردی بەناوبانگ (#مستەفا بارزانی#) کەزیاتر لە نیو سەدە ڕووبەڕووی ستەمەکانی ڕژێمەکانی عێراق بووە، ئەمیش داوای دامەزراندنی پارێزگای باجەلانی کرد، جارێکی تریش ئەم داوایە ڕەتکرایەوە، چەندین کێشەی ئیداری و ئەتنیکی و نەتەوەیی قوڵ هەن کە ئەم شارە بەزۆر لکێنراوە بە پارێزگای دیالەوە بەدەستیانەوە دەناڵێنێ.
ئەوەی من لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بەڕێزی داوادەکەم کە بۆوەتە پەناگەی بەهێزمان بریتییە لە :
1-شاری خانەقین بکرێتە پارێزگای باجەلان و #مەندەلی# و #جەلەولا#و چەند ناوچەیەکی تریشی بخرێتە سەر، لە پێناو ڕزگار بوون لە کێشە ئەتنیکی و نەتەوەیی و ئیدارییەکان.
2-دیاری کردنی بڕە پارەی پێویست بۆ بیناکردنی خانوو باخ و قوتابخانەو پەیمانگاو زانکۆ و دامەزراوە ئیدارییەکانی تر.
3-قەرەبووکردنەوەی خێزانە ڕاگوێز ڕاوەکان کە خاوەنماڵیان بەزۆر لێ زەوت کراوە.
4-گێڕانەوەی خێزانە دەرکراوەکان و ڕاستکردنەوەی باری نەتەوەیی بەیاسای تازە.
5-کردنەوەی پاڵاوگەی ئەڵوەند سەر لەنوێ، بۆ بوژاندنەوەی ئابووری شارەکە.
6-چاککردن و کردنەوەی هێڵی شەمەندەفەر سەر لە نوێ.
لە کۆتاییدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کەشاری خانەقین ڕۆماننوس.و ئەدیبی گەورە (عەبدولمەجید لەگفی) و نووسەری بەناوبانگ (دکتور سەفا ئەلخلوس) و شاعر و ڕەخنەگر (حسین مردان) و هونەرمەندی داهێنەر (#خوداداد عەلی#) پێشکەش بە عێراق کردووە.
لەگەڵ ڕێزو سوپاسی زۆرم بۆ گوێگرتنتان.
رەوف عوسمان
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی
22\5\2005
سەعات 11:30 لەناو هۆڵی پەرلەماندا خوێندراوەتەوە
[1]