ئەتوو قەسابی، چت لە ناڵبەندی داوە.
ئەم پەندە بەکەسێک دەگوترێ کە لەکاروپیشەی خۆیدا شارەزابێت، واز لە کارەکەی خۆی بهێنێ و خەریکی کارێکی دیکە بێت.
لەسەر ئەم پەندە چیرۆکێک دەگێڕنەوە: جارێک قەسابیک لە دوکانەکەیدا، خەریکی قەسابی دەبێت، دەبینێ پیاوێک ئەسپەکەی هێناوە و دەیەوێت لای ناڵبەند ناڵی بکات، ئەمیش دەبینێ ناڵبەند لەوێ نییه، دەڵێت: وەرە من بۆت ناڵ دەکەم، پیاوەکە ئەسپەکەی بۆ دەبات. کاتێک قەسابەکە خەریکی ناڵکردنی دەبێت، لەناکاو ئەسپەکە جووتەیەک بەدەموو ددانی قەسابەکەدا دەکێشێت و هەموو ددانەکانی دەشکێنێ.[1]