بەسەرکردنەوەى کارەکانى فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان لە هەواری شار)
لە ڕێکەوتی #07-09-2023#، #حەمەی حەمەسەعید#، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەرى دکتۆر #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە کارەکانى بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان لە هەواری شار) ، سەردانى شانۆیی ڕۆمانیان کرد.
فێستیڤاڵی سلێمانی (ئاوازی گەلان لە هەواری شار) ، بەشدارى چەندین هونەرمەندى ناوخۆ و وڵاتانى چواردەور بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین چالاکى هونەرى پێشکەشى میوانەکان لە ڕۆژانى (08 تا 11-09-2023) دەکرێت.
بڕیار وایە ئێوارەى هەینى 08-09-2023 فێستیڤاڵەکە دەست بەکارەکانى بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروچالاکییەکانى، وەزیرى ڕۆشنبیرىى و بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى سەردانى پارکى هەوارى شار و شانۆیی ڕۆمانى کە شوێنى بەڕێوەچونى فێستیڤاڵەکەیە، کرد.
[1]