ناونیشانی بابەت: دکتۆر ساجید و هەڵوێستە باڵاکانی
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
کە لە شاخ بوون ، خاوەنی تفەنگێک و 6 مەخزەن فیشەک و تاقمێکی ریش تاشین و مەتارەیەکی ئاو و چارۆکەیەک نانە رەقەی خەڵکی ئاواییەکان بوون.
گیرفانەکانیان خاڵی بوو ، بەڵام ناخیان پڕبوو ،لەخۆشەویستی خاک و خەلک .
دوای راپەرین . بوون بە خاوەنی کۆشک و تەلار و بەنزین خانە و کۆمپانیای زەبەلاح ، دەفتەرە دۆلاری ناو قاسە ی بانقی ناوەوە و دەرەوەی وڵات .
دەیان کاسە لێس و ماستاوچی و کەسێتی پەڕپوت و لەب لەبان یان ، لە دەوری خۆیان کۆکردەوە .
دەیان پێشمەرگەی هاوڕێ ی شاخی یان ،بەدەم ئازاری برینی چالاکی و نەبەردی و داستانەکانی شاخ، بێ چاره سەر ، بە ئازاری بێ وەفایی ئەمانەوە و سپڵەیی شۆڕش و راپەڕین وپەرلەمان و حکومەتی هەرێم ، بە رێ دەکەن.
ئەم دەم وچاوانە دەمێکه ، لە گەڵ کۆنە بەعسی و دووفاق وماستاو چی و ئینتیهازییەکان دا شەریکن .
هەموو کارو بارە نهێنییەکانیان و بەرژوەندییە خەیاڵاوییەکانیان ، لە گەڵ سەرانی ناو حیزبەکان و سەرانی حکومەتی هەرێم دایە ، لە پێناوی بەرژەوەندی نەرجسیەتیان دا ، براو هاوڕێ ی گیان بە گیانین،
ڕۆژانە لێره و لە وێ لە کۆڕو کۆبونەوەکاندا هەموو یان پێکەوە ، پێکی قازانجی خەیاڵاوی ودەسکەوتی گەورە ،لە شەوە پەمەییەکانیان دا ، لەسەر خوینی شەهیدان وپێشمەرگەی دێرین وزیندانیانی سیاسی وئەنفال و رەنج و ماندووبوون و قوتی خەڵک هەڵدەدەن.
لە ناو ئەم هەڵپە هەڵپی دەسکەوت و قازانج و جەردەیی و دنیای خۆپەرستی ئەم دەم و چاوانەدا .
ڕوخسارێکی پڕ لە بەهای شکۆمه ند دەبینین ، وەک زیندانی سیاسی و پیشمەرگەی ون ، تا دواهەناسەی هەر کرێچی ماڵان بوو.
لە گەڵ ئازارو موعاناتی خەڵک دا دەژیا ، هەموو تەمەنی زیندانی وپێشمەرگایەتی ئه و بۆ خزمەتی خەڵک بوو.
ئه و کەسێتی یە شکۆمەندە نمونەییە دکتۆر ساجید بوو .
بە قەد هەموو خۆپەرستی و دنیای نەرجسیەتی ئەوان ، پڕ بوو لە رۆحی خۆشەویستی و بەخشندەیی ومیهرەبانی
بەقەد هەموو چاو چنۆکی وبەرچاو تەنگی و رەزیلی ئەمانە
پڕ بوو له نەفس بەرزی و هەستی خۆشەویستی مرۆڤ و مرۆڤایەتی
هیچی بۆ خۆی نەویست ، هەرچیەکی هەبوو ، دەیبەخشی بە خەڵک ، بە قەد باڵای تەلارەکانیان ، پڕ بوو لە عیزەتی نەفسی گەورە .
بە کردەوه و هەڵوێستەکانی ، بەو دەسەڵات دارە نەفسیەت نزمە چاوچنۆکەکانی دە وت :
لە سایەی عیزەتی نەفسم
سەر شۆڕ ناکەم بۆ هیچ کەسێ
سەربەرزیمە کە نایەڵێ
دەمم بەرم بۆ هیچ دەستێ ! [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=