خشڵی ژنانی موکریان؛ بەشی 01
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=کۆچکە=KTML_End=
جۆرە کڵاوێکی تایبەت کە دوو گوێی بچووکی هەیە و لە کۆچکە، بەندۆکە و کلکەکۆچکە پێک هاتووە.
هەتا بمێنێ سوار و گەنج و ماڵ
مەگەر بەسەرم دادەن کۆچکە و دەسماڵ
دەنا پەناهم خودا ببێتە پەنا
ناهێڵم کەس ڕوح و بەهیلاک ببا
(ئەحمەدی لوتفی: بەیتی زەینەڵ و گۆزەڵ)
سەدبریا لەبری دە خودای بایە ئەمن خەرج ئەستێنی ماچان بام
لە کۆچکەبەسەری دە گەورکان، لە کڵاوبەسەری دە محاڵیان
(فەقێ حەوڵای کاوڵانێ: حەیران)
=KTML_Bold=کۆچکەی بڵباسی=KTML_End=
جۆری ڕەسەن و هەرە قیتی کۆچکە.
=KTML_Bold=کلکەکۆچکە=KTML_End=
ئەو بەشە لە کۆچکە کە بەقەد چوار قامک پانە و لە پشتەوە بە کۆچکەوە درواوە. لە مادامی ڕەش دەیاندروو و لێواریان بە مەرگەو خەیاتە دەنەخشاند. ڕێکی داوێنی کراس بوو، قەدیم جێیەکیان بۆ دەهێشتەوە پووڵیان تێ دەنا.
=KTML_Bold=بەندۆکە=KTML_End=
نەوارێکی کاموای دووقامک پانی دوو متر و نیو درێژە، هەر لای تۆپە گوڵینگێکی ئاوریشمی ڕەشی پێوەیە، گوڵینگەکانی هەندی 15 سانتیم درێژن و بنیان سێ سانتیم هەر بە ئاوریشم بەستراوە. بەندۆکە بەشێکە لە کۆچکە و کاری ئەوەیە کۆچکە بەسەرەوە ڕابگرێ. بەژێری چەنەدا دێتەوە و بە ئاڵقەی هەردوو گوڵی لاچاوی کۆچکەوە دەدروێ و گوڵینگەکانی لە دوولا تەنیشتەوە بەچەشنێک شۆڕ دەبێتەوە کە یەکیان بگاتە سەر ئەژنۆ و یەکیان لەسەر پشتێن ڕاوەستێ.
لایەکی بەندۆکە دەکەوتە سەرشان و (گڵۆفک و بن دەرزی) گوڵینگی گەورەی ئاوریشمیان لێ دەنا و پڕیان دەکرد لە شیلانی سوور و شین. دراوی دەسککراو یان لیرە یان نیو پەهلەوییان ڕیزا و ڕیز لێ دەدروو، یا قاشیان لێ دەنا، بە پاشە سەریشیدا قەفە گوڵینگێکی ئاوریشمی گەورە دەهاتە خوار، لە پشتەوەش ڕیشوو دە ئاڵقەی دەرزیی پاشەسەر دەکرێت و بە نێوشاندا بەردەبێتەوە. چارەکەی بە سەر دا دەدرا و بە دەرزیلە لە پاشە سەر قایم دەکرا و لە پێشەوە بە بەستە لەرزانە لێی قایم دەبوو، بەندۆکە لە لاتەنیشت دە ئاڵقە دەکرێت و دەروێ.
ئەگەر وابێ لە ڕێزەی پیاوان نیم، دەبێت لەسەر شانی خۆم دانێم بەندۆکە و خشڵی ژنییە....
(ئەحمەدی لوتفی، بەیتی لاس و خەزاڵ)
*تێبینی: کۆچکە و چارەکە تایبەتیی ناوچەی مەنگوڕایەتییە.
=KTML_Bold=خشڵەکانی کۆچکە
سێچەکە=KTML_End=
کۆی دەرزیی پاشە سەر، ئاڵقە و گوارەکە تایبەتیی کۆچکەیە. لە زیڕ، زێو یان وەرشەوە. قەدیم دەیانکوت: فڵانە بووک سێچەکەی زێڕی بۆ کراوە.
=KTML_Bold=لەرزانە=KTML_End=
جۆرە دەرزییەکی چکۆڵەی باریکی بێ کون کە لای سەرێی ڕەنگا و ڕەنگی چکۆڵەی پێوەیە کە چارەکەی لە کۆچکە پێ قایم دەکرێ. [1]