کانی داڵە نووستووەکان- چیرۆک
نووسینی: #فریا یونسی#
دەمەوێ تەنیا بزانیت کە شارێکی وا، کەوتووەتە کوێی بنکی زەینم کە وا تێیدا کامە بەزموڕەزمی جیهانە هەر دێت و دەچێت، بێ ئەوەی کەس ئاماژە بە نووکەزامێکیشی بکات. دەمەوێت هەر ئەوەندە بزانی، ئەو زمکانە لە شوێنێکی وەها هەڵکەوتووە کە هەمیشە تێیدا هەست دەکەیت گەڕیدەیەکیت و تەنیا چاوەڕوانیت، کاتی ڕۆشتنت، کاتی دەربازبوونت بگات. نەک بڵێی زیندانێک بێ، نا. ئەوەندەی ئەوێ پڕە لەسەرخۆشبوونی هەناوی ئادەمیزاد. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=563937&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کانی داڵە نووستووەکان=KTML_Link_External_End=