حزبی بەعسی عەرەبی سوسیالیستی لە #07-04-1947# لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سوریای هەبوو و لە عێراقدا بەعس لە کودەتایەکدا لە #08-02-1963# جڵەوی فەرمانرِەوایەتی گرتەدەست.
دەستەی دووەمی بەعسیەکان لە کودەتایەکی دیکەدا لە 1968 جڵەوی فەرمانرِەواییان گرتەوە دەست و ئەحمەد حەسەن بەکر وەک سەرۆک کۆمار دەستنیشانکرا و سەدام حوسێن وەک جێگری سەرۆک کۆمار دانرا و دروشمەکانی بەعس دروشمی شۆڤینیین و لە ماوەی حوکمرِانیدا بەردەوام لە هەوڵی سرِینەوە و پاکتاوکردنی ناسنامە و نەژادی نەتەوەکانی دیکەی داوە.
لە 1979 سەدام حوسێن بە تەواوی دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەحمەد حەسەن بەکر خانەنشینکرا و لەو ساڵەوە سەدام حوسێن بە ئاگر و ئاسن و دەسەڵاتێکی دیکتاتۆریانەی لە عێراق چەسپاند و لە ماوەی سێ دەیەی دەستەڵاتیدا وێرِای شەرِیی هەشت ساڵە لەگەڵ ئێران و داگیرکردنی کوەیت و بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژ چەندین تاوانی وەک کیمیاییباران و ئەنفال و تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی دژ بە کورد و گەلانی عێراق بەکار هێناوە.
ئەو ڕژێمە لە نیسانی 2003 لە ئاکامی هێرشێکی بەرفراوانی سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر عێراق ڕووخێندرا و گەورە پەیکەری سەدام لە 9ی نیسانی ئەو ساڵەدا تێکشکێنرا و کۆتایی بە حوکمی سێ دەیەی دیکتاتۆریی لە عێراق هێندرا و سەردەمێکی نوێ لە مێژووی سیاسی عێراق دەستیپێکرد.
دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە 2003 بە برِیاری دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان هەموو جۆرە کارو بونێکی ئاشکراە نهێنی حزبی بەعس لە عێراق قەدەغەکرا.[1]