#دەربەندیخان# شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە شارەدێی دەربەندیخان (ناوەند) ، شارۆچکەی دەربەندیخان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
ئەم شارۆچکەیە ناوەندی شارەدێی دەربەندیخان (ناوەند) و شارۆچکەی دەربەندیخانە.
$ناو$
سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان دوو بۆچوون هەیە:
بنەرەتی وشەی (خان) یەکەمیان، لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پیاوێکی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات بووە (محەمەد خان، ئەحمەد خان) باج و سەرانەی لە خەڵک سەندوە و لەو دەربەندەدا کە کاروانچییەکان گوزەریان پیادا کردووە، ئەم پیاوە (خان) ێکی هەبووە وەک (دیوەخان) یا (ئوتێل) بە گوزارشتی ئەمڕۆ بۆ حەوانەوەی کاروانچییەکان ئەم خانە چەند ژوورێکی گەورە و فراوانی تێدا بووە بە قسڵ درووست کراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9666/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=دەربەندیخان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9666/0003.JPG=KTML_Photo_End=
(خان) لە کوردەواریدا بەو شوێنە دەووترێت کە وڵاخ و ئاژەڵی تێدا دەبەسرێتەوە و لە گەوڕ گەورەترە، لە گوێ چەمی سیرواندا ئەم (خان) ە هەبووە و بۆ کاروانیەکانی ئێڵی جاف کە وڵاخە کانیان تێدا بەستوەتەوە و خۆشیان لە شوێنە باشەکانی دا پشوویان داوە، سەبارەت بەناوی (دەربەند) ئەو تەنگەبەرەی دەکەوێتە نێوان هەردوو چیا پێی دەووترێت دەربەند، لەنێوان زنجیرە چیای بەرانان و زمناکۆدا ڕووباری سیروان گوزەری کردووە و #گەرمیان# و کوێستانیان کردووە، بە نێوان ئەو دوو چیایە وتراوە دەربەند و لە نزیکیشەوە (خان) ێک هەبووە، ئیتر ناو نراوە، ئەو دەربەندەی خانەکەی تێدایە و پاشان ناسراوە بە دەربەندیخان.
$جوگرافیا$
دەربەندیخان لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی فەقێ جنە و لە باشوور لەگەڵ گوندی ژاڵەناو و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی زمناکۆ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوڵانی حەمەی مەحمود.
$مێژوو$
بنەچەی شارۆچکەی دەربەندیخان لە گوندی (سەلیم پیرک) ەوە دەست پێدەکات کە لە بناری چیای تونیلەکەدا بووە و ناوەکەی لەو پیاوەوە هاتووە کە ئاوەدانی کردووەتەوە، (ساڵحی پیرک و سان ئەحمەد و حەمەئەمین عەبدولقادر، حەمەئەمین سەلمە، کاکە ئەمین) ڕیش سپی ئەم گوندە بوون و نزیکەی (20) ماڵێک بوون، لەبەرەی خۆراوای ئەم گوندەوە بە دووری دوو کیلۆ مەتر یان کەمتر هەشت نۆ ماڵێک هەبوون لە نزیک سەرچاوەی ئاوێک کە ئاسک بۆ ئاو خواردنەوە ڕوویان تێ کردووە و ناوی (کانی ئاسکان) بووەو (فقێ مەحمودی وەڵەد بەگی) ئاوەدانی کردووەتەوە و پاشان ئەم ئاوە چووە بۆ گوندی کانی سارد.
$گەشتوگوزار$
بەنداوی دەربەندیخان یەکێکە لەناوچە گەشتوگوزاریەکانی ئەم شارە کە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات.
تونێلی دەربەندیخان ئەم تونێلەش لە ساڵانی پێشوودا هۆی زیاتکردنی گەشتیار بووە بۆ ناوچەکە.
$هونەر و میوزیک$
گرووپی دەفی وەفایی یەکێکە لە گرووپەکانی ئەم شارە لە بواری مۆسیقادا کاردەکات کە لە ساڵی 2004 دامەزراوە وە چەندین گەنج لە گرووپەدا بەشدارن کە دەگەنە نزیکەی (40) ژەنیار، زیاتر دەف بووە بە ناونیشانی گرووپەکە وە ئەم نازناوەش دراوە بە شارۆچکەی دەربەندیخان، ئەم گرووپە لە زۆربەی ڤیستیڤاڵەکاندا بووە بە یەکەم وە بە باشترین گرووپی دەف لە باشووری کوردستان.[1]