ناو: موتەڵیب
ناوی باوک: سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #شارباژێڕ#
$ژیاننامە$
ساڵی 1967 لەدەڤەری شارباژێر سەربەپارێزگای #سلێمانی# لەدایک بووە .
قۆناغی سەرەتایی لە گوندی کەناروێ خوێندووە
قۆناغی ناوەندی لە شارۆچکەی چوارتا و شاری سلێمانی خوێندووە .
لە ساڵی 1987-1988 ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواوکردووە .
لە ساڵی 2003 بەفەرمانبەر لە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە ، لەنێوان ئەزموونی کاری وەزیفیدا لە هەمانکات بە کاری ڕۆژنامەوانی خەریک بووە سەروسەودای خوێندنەوە و نووسین بووە لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە ، و گۆڤاری بابەت ، وتار ، ڕاپۆرتی هەمەجۆری نووسیوە لەوانە فەرمانبەر و ئامادەکار لەڕادیۆی زانکۆ ، پەیامنێر و نووسەر ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ، سلێمانی نوێ ، دەزگای خەندان ، ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت ، گۆڤاری خوێنەران ، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە ، دەزگای واڵاپریس (گۆڤاری کەپر) ، ڕۆژنامەی میدیا ، گۆڤاری شارباژێڕ ، ، هتد ، وێڕای نووسین بۆ چەندین ماڵپەڕ و سایتی ئەلکترۆنی .
+ دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ، بەشی ڕاگەیاندن 2009-2010
بەشدای چەندین خولی میدیایی ، زمانەوانی، تەندرووستی ، هۆشیاری ژینگەیی کردووە .
ئەندام و نووسەری ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە ، لە بواری فۆتۆجۆرنالیست
14ساڵ ئەزموونی هەیە لە گەڕان و وێنەگرتنی بابەتی کەلەپوور، مێژووی کورد ، کوردەواری ، شاری سلێمانی بواری سرووشت ، و شوێنەوارەکانی کوردستان .
بەرهەمی بڵاوکراوە چاپکراو:
1/لەبەهەشتی سیاوەشان وە بۆ گزنگی ئاوەدانی بەیانان
2/ ژیاری کوردەواری ، چەند باسێک لە مێژووی کورد و کۆمەڵی کوردەواری .
ئەم پەرتووکە لە شەش بەش پێکهاتووە لە چەندین باس و بابەتی گرنگی مێژوویی ، ئابووری ، ژیاری کوردەواری، کۆمەڵایەتی ، هتد .
+ ئەزموون و بیرەوەری بەشێکی ژیانامە و ئەزموونی ڕۆژنامەوانی لەڕابووردوو نووسیوییەتی.
لەئێستادا2023 سەرباری فروانبوون لە نووسینی ئەزموونی ڕووداو بەسەرهاتەکانی بەدەستووسەکانییەوە سەرقاڵە
3/ بەرهەمێکی نوێی مێژوویی لە کۆتایی نووسیندایە گوزارشتە لەڕووداوەکانی ڕاپەڕین ، کۆڕە و چەند خوێندنەوەیەکی جیاواز بەردەوامە . [1]
[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mutallebsaeedomers=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: موتەڵیب سەعید عومەر=KTML_Link_Facebook_End=