پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
06-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
06-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ماچ 2
06-09-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکی پەنهانی پشت گۆرانی زەمانەی محەمەدی ماملێ
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
زاگرۆس ناوەندی شارستانییەتی مرۆیی
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
دادوەریی شا دیاکۆ و دادخوازیی کورد لە مێژوودا
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
دوانزە سوارەی مەریوان لە ڕاوە بەرازەوە بۆ ڕاوە سەربازی سەفەویی
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
05-09-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت
  534,764
وێنە
  108,990
پەرتووک PDF
  20,142
فایلی پەیوەندیدار
  102,957
ڤیدیۆ
  1,508
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,623
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,614
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,564
فارسی - Farsi 
9,229
English - English 
7,489
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,250
پەرتووکخانە 
25,502
ژیاننامە 
25,078
کورتەباس 
17,878
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,631
پەند و ئیدیۆم 
13,439
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,570
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,261
بەڵگەنامەکان 
8,334
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,236
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,408
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
636
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,128
MP4 
2,473
IMG 
199,482
∑   تێکڕا 
233,406
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شوێنەکان
کرماشان
شەهیدان
عەولە سیسی چایچی
کورتەباس
گوللەبارانکردنی 11 کورد لە ...
ژیاننامە
ڕابیعە موفتی پێنجوێنی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شەهید مەلا عەلی - حوسێن مەولود ئەحمەد خدر
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî1
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

شەهید مەلا عەلی

شەهید مەلا عەلی
ساڵی 1953 منداڵێکی دووانە بەناوی :ئەحمەد و حسێن لە خێزانێکی جوتیارو هەژاری گوندی بەربەردی شارەدێی #ماوەت#ی سەربە شارۆچکەی #شارباژێڕ# لە دنیایەکی بچوکی نائاساییەوە، هاتە ناو دنیایەکی فراوانتر، ناوی تەواوی حسێن مەولود ئەحمەد خدر حسێنە ناسراو بە مەلا عەلی.
ساڵی 1958 لەدەست چەوساندنەوەی چینایەتی و دەرەبەگی چونەتە گوندی کۆکەی شارەدێی #سوورداش#ی ئەوکات.
ساڵی 1959-1960 لە خوێندنگەی سەرەتایی #چەرمەگا# ناونووسکراوە، ساڵی 1962-1963 دوای سووتانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە پۆلەکانی سەرەتایی لە #سەرچنار# و ماوەت و چەرمەگا تەواوکردووە.
ساڵی 1966-1967 چوەتە خوێندنگەی ناوەندی الوطن لە #سلێمانی# و هەر لەو ساڵەدا چوەتە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1972-1972 چوەتە خوێندنگەی ئامادەیی سلێمانی، بەشی ئەدەبی، هەر لەو ساڵەشدا بەهۆی زنجیرەی ڕۆشنبیرییەوە لەڕیزی کۆمەڵەدا ڕێکخراوە و گەشەکردنی خێرای پێوە دیاربوە.
ساڵی 1974 چوەتە ناوچەی سوورداش و هەر لەوێ کراوە بە لێپرسراوی ڕێکخراوی تۆڵە، لەپاییزی هەمان ساڵدا چوەتەوە سلێمانی و پۆلی شەشەمی ئامادەیی تەواوکردووە.
ساڵی 1975-1976 چوەتە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی ئاداب بەشی کوردی و تا قۆناغی دوەمی خوێندووە، ئیتر کە فەرمانی گرتنی لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاوەوە بۆ دەردەچێ بەردەستیان ناکەوێت و ڕۆژی 11-5-1977 خۆی گەیاندوەتە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ڕۆژی #30-01-1979# لە کاتێکدا بۆ کارێکی شۆڕشگێڕانە لەگەڵ هاوڕێی (د.مارف) عوسمان عەبدولڕەحمان سەربازی دەچێت بۆ گوندەکانی ناوچەی سوورداش لە گوندی #کرژە# دوژمن پێیان دەزانێت و بەهێرشێکی بەهێزەوە گەمارۆ دەدرێن، پاش بەرگرییەکی توند بریندار دەکرێ و بەبرینداری لەگەڵ هاوڕێی ناوبراودا دەستگیر دەکرێن.
لە دوای گرتن و ئەشکەنجەدان و ئازاردانێکی زۆر لە زیندان و دەزگا دڕندەو سیخوڕەکانی ڕژێمیسەدامدا شێرانە دان بەخۆیدا دەگرێت و مەردانە سەریان بۆ دانانەوێنێت، لە ڕۆژی #06-06-1979# لەو قەسابخانەیەی ناوی دادگای هیئەی خاسەی #کەرکووک#یان لێنابوو بەشێوەیەکی سەرپێی دادگای دەکرێت و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت.
لە دوای دەرچونی فەرمانی لەسێدارەدانییەوە تا ڕۆژی جێبەجێکردنی خنکاندنەکەی کە تەنیا مانگ و نیوێکی خایاندوە شەوی 22-#23-07-1979# لە قەسابخانەکەی موسڵ لەگەڵ دوو هاوڕێی تری کە ناویان ئەڵوەند عومەر حسێنو عەلی عالی حسێنە لە سێدارە دەدرێن و وەکوو چەندین تێکۆشەری دیکەی کورد تەرمەکانیان نەکەوتووەتە دەست کەسوکاریان و لەوێ نێژراون لە وادی عطال.

ژووری سێدارە

شەهید مەلا عەلی شاعیر
زیندانی موسڵ - بەشی سێدارە
30-06-1979

برا دوور و خزم دوور و کەسم دوور
بە نابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور
بەڵام ڕوونە، بەرەو سێدارە چوونە
خەنەی خوێنم لە پێ دەگرێت ئاڵای سوور
بەرەو ژووری، بەرەو ژووری سێدارە
ماندووی کردووم و شوێنەکەم شێدارە
کە نیشانەی پەشێوی پێوە شێوەم
ئەوە برینی ئەشکەنجەیە و جێ دارە
نەڵێن ئەمرێ و لە ترسی مەرگ پەشێوە
پێشمەرگە بم، هەر ئەکەومە پێش ئێوە
بە مەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسوودەم
ڕووشم زەردەی پێکەنینی هەر پێوە
گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم
یەکەم ماڵی نە مردنم دیارە لێوەم
بەشم چونکە، مردنی ناو جێ نییە
شادم کە تا دوا هەناسەش بەپێوەم
مەرگی ئاوا ناگۆرمەوە بە سەد ژین
ژینێک سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژین
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن
بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزین
پێ لە سەریان دائەنێم و ئەڕوانم
بەرەو شاری جێ هەواری کاروانم
ئەگەم پێیان، چونکە دیارە جێ پێیان
ئێرەیەو لێی لا نادەم تا ئەتوانم
ئەوا ئێستا کەوتوومە شوێن پێشڕەوێک
کە لێرە بووە لە پێش مندا چەند شەوێک
دیارە منیش هەر ئەوەندی لێ ئەبم
وا بە نوێنی ئەو ئەشکێنم سەرخەوێک
خۆ بە نوێنی بەجێماوی دائەپۆشم
تا پێی سووک بێ ئێشی لاشەی نەخۆشم
بووەتە بەڵگە بەشوێن ئەودا ڕۆشتنم
ئاخۆ کێی تر پێی دێتە شوێنی خۆشم
دیسان ڕێگەی شوێنێکی کەم لە پێشە
ڕێی گۆڕستان کە دڵنیام ئەو لەوێشە
ئەگەر لاشەم نەشێ ببرێتە شوێنی
گیانم لەسەر گوڵی سەر گۆڕی مێشە
کە دڵنیام دەچێتە جێی شانازی
لەو ڕێیەدا منیش دەکەم گیانبازی
کە ئەو خوێنی خەڵاتی ڕێی خەباتە
خوێنی منیش ئەنەخشێنی ڕێبازی
ئەو مەرگەی لێم ترساوە ئەیلاوێنم
بۆ ناوێری بێت و بگرێ داوێنم
با بمناسێ کە پێشمەرگەی کۆمەڵە و
کادرێکی دەست و داوێن خاوێنم
کە پاش مردن هەبوو دنیایەکی نوێ
تا ئەو کاتە با گیانیشم تێر بنوێ
چونکە ڕۆژی هەستانەوە دەرفەتی
فرمانێکی وەک ئێستام هەر بۆ ئەلوێ
لەو دنیایەش هەر پێشمەرگە و کادرم
کە هیچ نەبێ لەوەی ئێستا چا ترم
لێرە خاوەن ئەزموونی ڕێی خەباتم
لەوێ لەنێو کوورەی شۆڕش ئاگرم
ئەگەر لێرە نەمتوانی بێ بجەنگم
لەوێ بەدەست هاوڕێیەکەوە تفەنگم
ئەگەر لێرە بەجێمابم لە کاروان
لەوێ لە پێش کاروانەوە پێشەنگم

.....................................................................
هاتەوە یادم

هاتەوە یادم شەوێکی #قەندیل#
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل..
ئەو دەستەی لەوێ بەفراو ئەیتەزاند
لێرە سووتاوە بەئاگر و ژیل

بەدەم ڕێگاوە بەنوکتەبازی
پیشانمان دەدا وەزعی ناڕازی
نەمان دەزانی چۆن ئەبڕێت وازوو
ڕێی دووری بەرەو لوتکەو هەورازی

سەرماو هەورازی قەندیل پیرۆزبێ
هەموو ئومێدتان هەر بەنەورۆز بێ
فەرامۆش دەبێت ئەوکاتە هەرچی
ڕۆژێکی ئێستا سەخت و ئاڵۆزبێ

قەندیل کوێستانی دڵگیری وڵات
هەتاکوو ئاب داڵدەتان دەدات
ئیتر دەواری داڵدە نامێنێ
تارای زیوینی نوێ ئەکرێ خەڵات

دوایش جریوەو بەفراوی بەهار
ئەسڕێ لەدڵان خەمی ڕۆژگار
ئەدرێ لەبەریا بەرگی وەرزی کۆن
ئەیگۆڕێتەوە بەشاڵی گوڵدار

چەندەش ماندووبن ئەحەسێنەوە
مادام بەئازاد سەر ئەنێنەوە
مادام بەویست و ئارەزووی خۆتان
دەستان بەچەکی تۆڵە ستێنەوە

خۆزگە منیش لەوێ مابایەم
چەکەکەم بەس بوو لەجێی سەرمایەم
ڕانابرێ تەمەن لەگەرمەسێرە
چونکە پەروەردەی ئەوجێ سەرمایەم

.....................................................................

شەهید مەلا عەلی ئەم شیعرەی هەفتەیەک پێش لەسێدارەدانی نووسیویەتی

دوژمن خوێنەکەم وا لە پێکی دا
بەڵێ پێی وایە لەناوم ئەبا
نازانێ بەرەو هەتاوم ئەبا
بەرەو خۆربازووم پێ هەڵ ئەماڵێ
ئەبمە ڕووناکی بۆ هەموو ماڵێ
چەند ڕۆژێکی تر بەرەو سێدارە
ئەبرێم و ئەمرم گیانیش بێدارە
بۆیە کە دوژمن لێم ببێ بە دێو
پاڕانەوەم لێی نایەتە سەر لێو
زامی ئەشکەنجە وبەند و کۆت و پەت
سەرم بۆ دوژمن نەوی ناکا قەت
مەردانە پێکی مردن دەکەم نۆش
چش لە من سەری هاوڕێیانم خۆش
بەڵام کە ئەمویست نەمرم بەگەنجی
کوردستان ئەیوت پێویستمە ڕەنجی

زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە
15-7-1979
.....................................................................
نەژیام کۆرپەیەک ناو بنێم تۆڵە
بڕواتە شوێنم تا نەڵێن چۆڵە!
نەژیام بۆ نەوەی نوێ ڕێ تەخت کەم
نەک جارێ سەد جار گیانم بەخت کەم
نەژیم بۆ مردن بمرم پیاوانە
مەرگم ببێتە یەک دەریا وانە
نەژیام تا نەوەی نوێ ببینم
بۆیان هەڵرێژم چی تیایە بینم
بۆ هێنانەدی ئەوانە ئەمرم
بۆیە بۆ خاکی کوردستان ئەمرم
چی بکەم نەخشەکەم مردن تێکی دا
دوژمن خوێنەکەم وا لەپێکیدا
بەڵێ پێێ وایە لەناوم ئەبا
نازانێ بەرەو هەتاوم ئەبا
چەند ڕۆژێکی تر بەرەو سێدارە
ئەبرێم و ئەمرم گیانیش بێدارە
زامی ئەشکەنجە و کۆت و پەت
سەرم بۆ دوژمن نەوی ناکا قەت
مەردانە پێکی مردن دەکەم نۆش
چش لە من سەری هاورێیانم خۆش
بەڵام کە ئەمویست نەمرم بەگەنجی
کوردستان ئەیوت پێویستمە ڕەنجی

....................................................................

لەو جێ ڕەشماڵ و هۆبە و هەوارە
لوت بە بۆن کەوتوو چاو بە شەوارە
بۆیە تا ئێستاش ناتوانم باسی
تەواو بنووسم، دەست کۆڵەوارە

تاوێک گوێم ئەگرد لە ڕادیۆی ئێران
ئێرانی ئێستا ئاڵۆزی وێران
تاوێک بەستەیەک لەسەر لێوم بوو
بە ئاستەم ئەمووت لەبەر نەوێران

ئەترسام کەسێ گوێی لە دەنگم بێ
بێت و ئاوێزەی گراوی شەنگم بێ
لەو شوێنەی شەوێ شایی سروشت بوو
بەیانی لەگەڵ دوژمن جەنگم بێ

دەسی هاوڕێیەک نەگاتە دەستم
خۆشم بە تەنیا نەتوانم هەستم
بەو ئەرکەو پەکی فرمانم کەوێ
نەگاتە ئەنجام وەک خۆی مەبەستم

خەیاڵ گەلێ جێی ئاوای کردەوە
گرەوی لە بزەی ساواش بردەوە
چی لە مردنکەم دەرفەتم نادا
نەخشەی خەیاڵم ببنە کردەوە

8-6-1979
بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ
.....................................................................


ئازیز گیان. تۆ بێ و گوڵی ڕووت
ئاخر سبەینێ بە سەری ڕووت
بە پێی پەتی...
قوڵفەی پەتی
سێدارە ئەخریتە بینم
ئەمرم و، نەبا نەتبینم
نەتبینم هەر بڵێم: خواحافیز
تخوا ئازیز
وا دڵناسک نەبووم هەرگیز
دیدەنیم کە...!

زیندانی موسل
بەشی سێدارە
21-7-1979
.....................................................................


گەرچی وەک ماسی دەریا لە تۆڕا
دیار نیم لە هیچ کەس مەگەر لە تۆ، ڕا
بەڵام ئاسوودەی ئەوەم، باوەڕم
بە سەد ئەشکەنجە و، تەفرە نەدۆڕا

.....................................................................

ئەمڕۆ لێرەم و سبەی لە گۆڕێ
چش با ناویشم نەیەتە گۆڕێ
من بەڵێنی خۆم هەر ئەبەمە سەر
ڕێبازم لە ناو گۆڕیش نەگۆڕێ
.....................................................................
خۆزگە ئەمردم، ئەوسا لەو کێوە
چەکەکەم ئەیبرد یەکێک لە ئێوە
وا ئێستا چەک و فیشەکدانەکەم
نازانم لەکوێ، بەشانی کێوە
.....................................................................


ئەوین و وەفا و دڵسۆزی و پەیمان
لەگەڵ خۆم ئەوا هەمووم لە گۆڕنان
چاوەڕوانیشم زۆر بەڕێکردن
هەزاران خۆزگەم لەگەڵ خۆم مردن
لێم ون بوون شیعر و وێنە و یادگار
وەک خۆمیان لێهات بەدەستی ڕۆژگار
ئەوەی لە پاشی خۆم بەجێ ماون
چەند کاسێتێکی تۆمار کراون
ماملێ و شاروخی و زیرەک و دیلان
ئێستە بیستنیان مەنعە لە دیلان
وەفاداریانم ئێستاش لە زیندان،
خۆزگە لە پاش خۆم بە 'ئەحمەد' ئەدران

زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە
10-6-1979
.....................................................................

کوردستانەکەم، کوردستانەکەم
بووکی یەک شەوە و دەستگیرانەکەم
ڕووت وەک و کەزی و پرچی ئاڵۆزە
بە چنگی خەبات با بۆت شانەکەم

ویردی زمان و قیبلەگای منی
جوانتر لە نیگای کیژی شەرمنی
ئەوەی جێی داخە لێت بێبەش ئەبم
نابینم بڵێن شکا دوژمنی

ناشبینم کە کورد وەکوو میللەتان
ئاڵای سەربەستی هەڵکا لە جیهان
ناکۆکی نێوان چینان نەمێنێ
وک یەکی لێ بێ لادێ و شارستان

دەنا دڵنیام دوژمنی بەشەر
ڕۆژێ دێ ماکی لەبن دێتە دەر
خۆشگوزەرانی و زانست و جوانی
بەرگی بوکێنی وڵات بێ تا سەر

ئەی کوردستانی بێ داڵدە و پەنا
نەمامی ژینی منیش هەڵکەنا
چاو بە فرمێسکی ژێردەستەیی تۆم
هێندە دەربەستی خۆم نایەم دەنا

ئەی کوردستانی مەڵبەندی کاوە
جێی داخە نەمدی ئاڵای شەکاوە
بەڵام ڕۆژێ دێ هێزی نەوەی نوێ
کۆشکی زۆرداری پێ هەڵتەکاوە!

زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە 08-06-1979
.....................................................................


نادیاری

ئاخۆ ئێستا بەڕێبواری لەکام ڕێی سەخت و باریکی
لەمووچەی کوێ یە میوانی، لەکام ئەشکەوتی تاریکی
یاخۆ ئێستا بە ماندویی لەکام هەورازو هەڵدێری
لەسەرکام ڕووبارو کانی پەنای کام بەردو تاوێری
بەرەو کوێ وێڵ و ئاوارەی لە چ هاوڕێ یەک ئەپرسی
شادو ئاسوودە ڕێ ئەگری یا لەچاوی بەد ئەترسی لەکوێ لێیان بەجێ ماوی گوێ نادەیتە بەرز و نەوی
یاڕێگای دورت لە پێشە و لەبەر پێتا ئەکشێ زەوی
لەجۆگەو بەر قوڵاغەی کوێ کڵاش و گۆرەویەکەت تەڕ بوون
لەکوێ لەگەڵ هاوڕێیانت لەپڕدەستەو یەخەی شەڕبوون
لەسەر کام تاتی بەرد خەوتووی لەکام سەنگەردا بێ داری
بەدژوێنی بەلاوازی بە نەخۆشی و برینداری
ماندووی حەساوەی گەرماتە یاتووشی نۆبەتاو لەرزی
بۆڕوانین بەدووربینەوە بەرەو کوێ ئەچیتەبەرزی
لەسەر کام لوتکەی بڵندی لەژێر سێبەری چ دارێک
پێنووسەکەت بەدەستەوە و تۆمار ئەکەی یادگارێک
هەودای خەیاڵا ئەهۆنییەوە یاتوڕە و بێ وزەو پەستی
کەسو کارت ئاوارەن و بۆیان پەرۆش و دەربەستی
گوڵی چڵی کوێ بۆن ئەکەی لەڕەزی کوێ میوە ئەخۆی
بەرەوماڵ ئەگەڕێیتەوە یا بەرەو جێی مەبەست ئەڕۆی
بەستە بۆ هاوڕێیان دەڵێ ی یاگوێ لە گۆرانی ئەگری
پڕ بەدەمت پێ ئەکەنی یا پڕ بەدەروونت ئەگری
سەرنجی کێ ڕائەکێشی کام دۆستە ئەکەی بەهاوڕێ
کێ سەرنجتی ڕاکێشاوە و لەکێ ئەدەیتەوە ئاوڕێ
کۆبوونەوەی کام لیژنەیەو ڕووی پرسیارەکان لەکێ یە
بڕیاردانی بەکۆمەڵە یا گفتو گۆو کێ بە کێ یە
لەپرسەی کێدا دانیشتووی لەکام بنکە چا لێ ئەنێی
لەسەر گۆڕی کام شەهیدەی بۆ شێلانی پێ ی لێ ئەنێی
لە کوێ سوتووی پەڕۆ کۆنێک ئەخیتە سەر زامی گەرم
کە ناشێ تۆ بیدرکێنی و منیش ناشێ پەی پێ بەرم
لاشەی کام هاوڕێ یە بەکوڵا ئەگوێزیتەوە بۆ گڵا کۆ
یاخۆ چ هاوڕێ یەکی تر بەکۆڵیەوە لاشەکەی تۆ

ئێستا منیش بەیادی تۆ ئەژیم ئازاد لە زیندانا
ورەم بەرزەوگڵی گۆڕم لە سەر تەرمی بەزین دانا
شەماڵی سروەی هەناسەت دێ بەسەرم دەکاتەوە
گوڵی خونچەی خەیاڵی تۆ دەوروبەرم دەکاتەوە
بەسەریا شەونمی فێنک بەئاستەم دائەبارێنێ
وەنەوزی خەو لە ئەندامانی خەستەمدا ئەتارێنێ
لەگەڵیا شەونخوونیمەو شەوان تادرەنگ خەوم نایە
لەوێوە زەنگی کاروانت بۆتەنیایی شەوم (نای) ە
لە زۆزانەوە دێ بۆیە ئاسۆی ئومێدم ڕۆشنە
دەسا بابێ لەلای تۆوە بزەی شیرین سروەی شنە
لە ئاسمان گەشەی ڕووی گەشت ئەنوێنن مانگ وئەستێرە
بەخۆراکی هەواڵی خۆش دەروونی هەموو کەس تێرە
بەتیشکی خۆر هەڵگەڕاوە چڵی لاولاوی ڕوانینت
لە زەردەی گزنگ بەدی دەکەم زەردەخەنەی پێ کەنینت
لە هەورە بروسکەدا گوللەی ئاگرداری بەرەی جەنگە
لە من دیارەو ڕەتێنەری سامی ڕەشی شەوە زەنگە
بەڕۆژیش تاکوو شەو دادێ و جارێکی تر خەڵک ئەنوێ
منیش ئەستێرەکەی یادت دێتەوە ژوانم سەرلەنوێ
لەگەڵ زیندانیانا دەڵێم بێ دەنگ نەبی ئەی (بڕنەو) ە
ئەو دەستەی بەتۆوە نەبێ بە کەلەپچە ئەیبڕینەوە
.....................................................................

بێداری زیندان

ئەی ئەو کەسەی لە گوێما یادت بووەتە زەنگ
ئەی ئەوکەسەی بیرچونەوەت لام بووەتە نەنگ
ئەی ئەو کەسەی پێوەت دیارە جوانی مایین و بوک و تفەنگ
ئەی ئەو کەسەی خوێنت مۆمەو ڕۆشن ئەکا بۆم شەوە زەنگ
ئەی ئەو کەسەی خۆشەویستیت دەریایە بێ ترسی نەهەنگ
ئەی ئەو کەسەی دڵی نەرمت زێڕ ئاسایی ناهێنێ ژەنگ
ئەی ئەو کەسەی جودایی تۆ لەسەر دڵ نەشتەرەو خەدەنگ
ئەی ئەو کەسەی لەپێناوم لەگەڵ ناسۆر کە وتویە جەنگ
ئەی ئەوەی بۆ نەخشاندنی نامەیەک بۆت
دەست و پێ دەردێنم لە کۆت
گوڵ بە گوڵ ئەڕۆم وەکوو هەنگ
بۆ نەخشاندی نامەیەک، جوان و ڕازاوە هەمەڕەنگ
وشەکانی پەڕەی گوڵ بن سڵاویان کرابێتە پارسەنگ
بزەی لێوی وەک نوقڵ بن دەڕبرینی سۆزێکی بێ دەنگ
هاودەمی شەو نخونی بن هەموو شەوێ هەتا درەنگ
باڵە فڕەی پەپولەبن لەدەوری ڕووت ئەی شۆخ و شەنگ
بەتاسەوە بمژن لەبن شیلەی خونچەی دوو لێوی تەنگ
هۆنراوەیەک بن نەسادەو نە ئاڵۆزو نە تۆزێ لەنگ
بەدوور بن لە شێواندنی دەریای هێمنی نازی مەنگ
ئاوێنە بێ بۆ هەست و سۆز
ئاوێنەی ئەوینی پیرۆز
ئەی خوێن شیرینەکەی چەلەنگ
لەگەڵ ئاوا بوونی خۆری دواڕۆژی ساڵ
لەگەڵ هاتنەوەی تاریکی و بەسەرهەتاوا بوونی زاڵ
لەگەڵ داپۆشرانی مانگ دا بەتوێی تارای هەوری گەواڵ
لەگەڵ دواڕۆژی دوا مانگی ساڵ ونیوی (دووری) م لەماڵ
ساڵ و نیوی دوور لە خێزان ڕابوردنی ڕۆژگاری تاڵ
ساڵ و نیوێ بێ بەهرەیم لە بزەی سەر لێوی منداڵ
ساڵ و نیوێ قەتیز مانی لە چاوانم دا ئەشکی ئاڵ
ساڵ و نیوێ پەڕەوازە بوونی براو لانەی بەتاڵ
ساڵ و نیوێ لانەچوونی شێوەی ئەو کە لە دیدەم بەتاڵ
ساڵ و نیوێ ئاوارەیی و گیان وەک هەوری دەم بای شەماڵ
ساڵ و نیوێ وێل بوونی ئەو وەکوو ڕاوچی لەشوێن تەماڵ
ساڵ ونیوێ ڕۆژکردنەوەی شەوانی لەمووچەوڕەشماڵ
ساڵ و نیوێ بە جێمانی لەجێژوانەکەی چاو کە ژاڵ
ساڵ و نیوێ لەبەر سەرما و گەرما چوار وەرزە بوونی تاڵ
ساڵ و نیوێ قایل بوونی تەنانەت بەنانێکی گاڵ
ساڵ و نیوێ خۆشاردنەوەی بە مێزەرو پشتێنی شاڵ
ساڵ و نیوێ دەرکرانی لە ماڵی خانە خۆێ بە پاڵ
ساڵ و نیوێ دان بە خۆدا گرتنی ئێشکی یاڵەو یاڵ
ساڵ و نیوێ چەمانەوەی پشتی من بۆ ستەمی زەواڵ
ساڵ و نیوێ لەگەڵ شیش و چوار دیوار بوونم بە هەڤاڵ
ساڵ و نیوێ نامە ناردن حەز لە پرسیاری یەک هەواڵ
ساڵ و نیوێ پاڕانەوەم بۆ هەواڵی بەچەشنی سواڵ
ساڵ ونیوێ هەڵدانەوەی گۆڕی یادی زیندەبەچاڵ
ساڵ و نیوێ بیرەوەری دێرینی ئاوێتەی خەیاڵ
کە لەگەڵیانا دێمە سەر بەستەو گۆرانی و گڕوگاڵ
دەبێتە هۆرەی ئاهەنگی شایی و لۆغانی بەشمشاڵ
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا هیوام خێراتر دەگرێت باڵ
ورەم بەرزە چونکە هاوڕێی پێشمەرگەم دوژمن دەدا گاڵ
لەگەڵ دوا سەرنجی پڕ لەئەندێشەم بۆخۆری ئاوا
لەگەڵ یەکەم چرکەی یەکەم ڕۆژی مانگی ساڵی ساوا
لەگەڵ هەموو سەرەتای ساڵێکی تری تازەش ئاوا
باڵە فڕەی وشەی هەستم خۆئازاد ئەکەن لەداوا
وەک دیمەنی گەشت کەرانی ئەوروپایی لەگوێ ئاوا
کۆڕی بەزمی یادەکانیش دەورو بەرم ئەکەن ئاوا
لەجێی گۆرانی، سروودی پێشمەرگەم لێ ئەکەن داوا
چونکە چەک ومەچەک جوتن
چەک نۆ بوک و مەچەک زاوا

30-12-1978
ابو غریب
ئەم بابەتە 144,163 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 16
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 26
1. ژیاننامە ئەحمەد مەولود
1. شوێنەکان سوورداش
1. پارت و ڕێکخراوەکان پارتی دیموکراتی کوردستان
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 23-07-1979
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 30-12-1978
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 30-01-1979
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-06-1979
5. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 06-06-1979
2. پەرتووکخانە یادی قەندیل
1. هۆنراوە ژووری سێدارە
2. هۆنراوە بۆ برای زیندانیم
3. هۆنراوە یادێکی کوردستان
4. هۆنراوە ژیان
5. هۆنراوە بۆ ئازیزەکەم
6. هۆنراوە قوربانی
7. هۆنراوە ئەوین و وەفا
8. هۆنراوە ڕاز
9. هۆنراوە بەخێوتان کردم
10. هۆنراوە کوردستان
12. هۆنراوە کوردستانەکەم
13. هۆنراوە دەزگیرانم
15. هۆنراوە قەرزدارمان بن
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی شەهیدبوون: 23-07-1979
بەندیخانە: زیندانی موسڵ
جۆری کەس: لەسێدارەدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-02-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 144,163 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.149 KB 12-02-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سەرگەردانی ی تاوانێکت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
مۆدێل
ژیاننامە
نور سۆران
ژیاننامە
کاروان سەلیم قەیتەران
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
کورتەباس
خەوزڕان
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
ژیاننامە
ڕزگار عەبدوڵڵا قادر
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ماچ 2
کورتەباس
هەڵوێست
ژیاننامە
بڵند هەڵۆ
پەرتووکخانە
کچی سەرهەنگ
پەرتووکخانە
ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان؛ ژیاننامە و ناساندنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
کورتەباس
ئەو مشکەی ویستی ببێت بە شێر
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
ژیاننامە
کاوە فاتیحی
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
کرماشان
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
کرماشان
شەهیدان
عەولە سیسی چایچی
03-07-2011
هاوڕێ باخەوان
عەولە سیسی چایچی
کورتەباس
گوللەبارانکردنی 11 کورد لە فڕۆکەخانەی سنە لە 27-08-1979
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
گوللەبارانکردنی 11 کورد لە فڕۆکەخانەی سنە لە 27-08-1979
ژیاننامە
ڕابیعە موفتی پێنجوێنی
01-07-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕابیعە موفتی پێنجوێنی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئاژوان کیانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
06-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
06-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
06-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ماچ 2
06-09-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکی پەنهانی پشت گۆرانی زەمانەی محەمەدی ماملێ
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
زاگرۆس ناوەندی شارستانییەتی مرۆیی
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
دادوەریی شا دیاکۆ و دادخوازیی کورد لە مێژوودا
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
دوانزە سوارەی مەریوان لە ڕاوە بەرازەوە بۆ ڕاوە سەربازی سەفەویی
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
05-09-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت
  534,764
وێنە
  108,990
پەرتووک PDF
  20,142
فایلی پەیوەندیدار
  102,957
ڤیدیۆ
  1,508
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,623
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,614
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,564
فارسی - Farsi 
9,229
English - English 
7,489
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,250
پەرتووکخانە 
25,502
ژیاننامە 
25,078
کورتەباس 
17,878
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,631
پەند و ئیدیۆم 
13,439
شوێنەکان 
11,997
شەهیدان 
11,570
کۆمەڵکوژی 
10,898
هۆنراوە 
10,261
بەڵگەنامەکان 
8,334
وێنە و پێناس 
7,335
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,236
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,408
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
740
شوێنەوار و کۆنینە 
636
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,128
MP4 
2,473
IMG 
199,482
∑   تێکڕا 
233,406
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سەرگەردانی ی تاوانێکت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز لە ساڵی 1971
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
کورتەباس
مۆدێل
ژیاننامە
نور سۆران
ژیاننامە
کاروان سەلیم قەیتەران
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی گوندی گەرەوان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
سێ کەسایەتی ناوچەی ڕواندز کۆتایی ساڵانی شەستەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
بێری یاسین حسێن
کورتەباس
خەوزڕان
ژیاننامە
ژیلان دلێر هاشم
ژیاننامە
ڕزگار عەبدوڵڵا قادر
وێنە و پێناس
ناوبازاڕی ڕواندز ساڵی 2022
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ماچ 2
کورتەباس
هەڵوێست
ژیاننامە
بڵند هەڵۆ
پەرتووکخانە
کچی سەرهەنگ
پەرتووکخانە
ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان؛ ژیاننامە و ناساندنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان
وێنە و پێناس
ئیبراهیم عەلی ڕواندزی و وشیار عەریف ڕەشید ڕواندزی لە ساڵی 1975
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
ڕێبەری دادگایی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باڵادی کەویاران
کورتەباس
ئەو مشکەی ویستی ببێت بە شێر
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
عەتیە محەمەد کەریم
ژیاننامە
کاوە فاتیحی
ژیاننامە
کەژاڵ جهابخش محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بێستون عادل عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند - بەشە شێوەزاری سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.11 چرکە!