لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە، یەک لە سەرکردەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# بووە. دواتر لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی #ئاڵای شۆڕش# یان درووستکردووە، لە دوای ڕاپەڕینەوە دەچێتەوە ناو ڕێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەبێت بە پارێزگاری #سلێمانی#. لە دامەزراندنی #بزووتنەوەی گۆڕان# دا، بەشدار دەبێت و وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەکە دەناسرێت. جگە لە کاری سیاسی، خاوەنی دەنگێکی خۆشە و چەند گۆرانییەکی تۆمارکراوی هەیە.