ناو: مستەفا
ناوی باوک: ڕەئوف شێخۆ
مستەفا ڕەئوف- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (مستەفا ڕەئوف شێخۆ) یە، ساڵی 1942 لە شاری #هەولێر#لەدايک بووە، دەرچووی پەيمانگای مامۆستايان بەشی وەرزش، سالی 1958 دەستی بە کاری هونەری کردووە لە تيپی دەرسيم بەسەر پەرشتی مامۆستا جەمال هيدايەت، لەگەل ئەم هونەرمەندانە کاری کردووە وەک میوزیکژەن (تاهير تۆفيق- ڕسول گەردی- يەحيا مەرجان- باکوری- شەمال سائيب- فوئاد ئەحمەد- واحید مەرجان- مشکۆ- محەمەد ئەحمەد ئەربللی- عارەب عوسمان- محمد عارف جەزراوی- محمد جەزا- نیزام شوکر)، يەکەم ژەنياری ئامێری قانوون بووە لە هەولێر، لەگەل ئەم تيپانە کاری هونەری کردووە: (تيپی مۆسیقای دەرسيم- تیپی يەکێتی مامۆستايانی کوردستان- تيپی چالاکی قوتابخانەکان- تيپی هونەری هەولێر- تيپی کۆمەڵە و هونەرو وێژەی کوردی- تيپی مۆسيقای شۆرش 1974- تيپی هونەرە ميلليەکان- تيپی مۆسيقای هەولێر)، ساڵی 1974 بەشداری یەکەمین ڤیستیڤاڵی کوردی کردووە لە بەغدا، لە ئاهەنگەکانی ئەڵمانياو ڕوسياو نەمسا بەشداربووە، بە هەلبژاردن بۆتە ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی يەکەمين سەنديکای کوردستان لە هەولێر، بەرپرسيی تيپی هونەرە ميلليەکان بووە، بەشداری کاری شانۆيی کردووە، لە درامای چلپاو بەشداربووە، ماوەيەک نەخۆش بووە، بەداخەوە لە #2014-8-25# کۆچی دوایی کرد.[1]