یادەوەرینامەی #ئەحمەد سالار#
ساڵی 2018
لە زنجیرەی کار و چالاکیە بەردەوامەکانی گۆڤاری (گوڵان)، ئەمجارە لە دەستپێشخەرییەکی جوان، یادەوەرییەکانی مامۆستای پڕ ئەزموون و گەورە (ئەحمەد سالار)ی کردە دیاری.
ئەم کتێبە بەنرخە بە ناوەڕۆک و ستایلێکی هونەری جوان و بە ناوی (ڕۆژان) گەیشتە دەستی خوێنەران، کە بریتیە لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی مامۆستای هونەرمەند بە زمانێکی زۆر شەفاف و گێڕانەوەیەکی ورد.
هونەرمەند (شاخەوان جەعفەر) نەخشەسازی کردووە و (عادل زرار) بەرگی نەخشەساز کردووە، جێگەی دەستخۆشیە کە بەڕێز (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەرکی بەڕێزی کتێبەکە چاپ کراوە.
(فەرهاد محەمەد) سەرنووسەری گۆڤاری (گوڵان) لە پەیڤێکیدا، باس لە پەیامی هونەر و ڕۆڵی مامۆستا (سالار) دەکات لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا.
ئەم کتێبە، شایەنی خوێندنەوەیە و ئەو دەستپێشخەرییەی (گوڵان)یش شایەنی دەستخۆشیکردنە. [1]