$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکانی گشتیی پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#) #پەروین بوڵدان# و #سەزای تەمەلی# لە بارەگەی پەدەکە-تورکیا لە شاری #ئامەد# لەگەڵ نوێنەرانی پارتییەکوردییەکان دەربارەی هاوپەیمانەتیی هەڵبژاردن پڕۆتۆکۆڵێکیان ئیمزا کرد.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182391/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پارتییە کوردییەکانی باکووری کوردستان پڕۆتۆکۆڵی هەڵبژاردنیان ئیمزا کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پارتییە کوردییەکانی باکووری کوردستان پڕۆتۆکۆڵی هەڵبژاردنیان ئیمزا کرد=KTML_ImageCaption_End=
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کۆکلو، ڕەزیە توورگووت و مەزڵووم دینج، پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە#، بۆ جاری 792مین سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بوورسایان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری #ورمێ# بە سەرۆکایەتی نەجەفی، حوکمی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ #مەجید تیباش# کوڕی خالید خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕدا، بڕییەوە. دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەم لاوە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامبوون و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تاوانبار کردووە.[1]
- دۆسیەی هاشم حوسێن پەناهی، چالاکی مەزهەبی کورد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و تێکدانی بیڕوڕای گشتیی ڕەوانەی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری #سنە# کرا و ناوبراو بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی بانگهێشتی ئەو لقە کرا.[1]
- وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیرکردنی دوو گرووپی داعش لە پارێزگای سنە ڕادەگەیێنێت کە بەگوتەی ئەوان بەنیاز بوون کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.[5]
- #ئومید شامحەمەدی#، چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری #دیواندەرە#، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، به یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[1]
- لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە #بۆکان#، ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بۆ یادی مامۆستا هەژار گیرا. لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری مامۆستایان و لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو، گرینگی خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی و پێویستی بایەخدان بە زمانی کوردی و ئەرک و خزمەتەکانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان خرا بەر باس و وتووێژ.[1]
- گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی #پەیمان میرزازادە# کوڕی نوردەین خەڵکی گوندی گەنگەچینی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری #سیدەکان#-یان بۆردوومان کرد.[6]
- بە بەشداری زیاتر لە 200 کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆیی و عێراقی و وڵاتانی دوروبەر و ئەوروپا، یەکەمین دیداری نێرگزی گەشتیاری لە هۆتێل گراند ملینیۆم لە #سلێمانی# دەستیپێکرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182391/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چوارەمين دیداری پلاتفۆڕمی دابڕان بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چوارەمين دیداری پلاتفۆڕمی دابڕان بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_End=
- چوارەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان بە دروشمی (ئاین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەموان) و دووەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بە دروشمی (فێمێنیزمی ڕۆشنگەری و تێپەڕاندنی نەریتسالاری) لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەستیپێکرد.[3]
- بومەلەرزەیەک سنوری پارێزگای #هەڵەبجە#ی گرتەوە و هاووڵاتیان هەستیانپێکرد، بەڵام زیانی گیانی و ماڵی لێنەکەوتەوە.[2]
- لەژێر ناوی ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی، سەرۆکی (ئاژانسی تیکا بۆ یارمەتیدان و هەماهەنگی) لەگەڵ باڵوێزی تورکیا له عێراق، سەردانی شارۆچکەی #خورماتوو#-یان کرد، ئەوان دەیانەوێت بە ناوی خزمەتگوزارییەوە دەستێوەردان لە #کەرکووک# و خورماتوو بکەن.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەکدارانی #داعش# لە ناوچەی باغوزی سوریا داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) دەکات کە ڕێیان پێبدات تێپەڕ بن بەره و دوو ناوچەی تر ئەوەش لە پاش ئەوەی ئه و ناوچەیە وەک دوا مۆڵگەی داعش ڕازگارکراو بەشێکی زۆری چەکدارانی ئه و گروپە خۆیان ڕادەستی هەسەدە کردووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182391/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەقینەوەیەکی گەورە عەفرینی هەژاند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەقینەوەیەکی گەورە عەفرینی هەژاند=KTML_ImageCaption_End=
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری #عەفرین# تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. ڕاگەیەنرا تەقینەوەکە لەسەر ڕێگەی فەیلەق لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمێکی چەتەداگیرکەرەکان ڕوویداوە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە کوژران و برینداربوونی چەندین چەتەی سەر بە ڕژێمی تورکی داگیرکەری لێکەوتووەتەوە. دەنگۆی ئەوە هەیە کە تەقینەوەکە لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرابێت.[4]
- تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازیی سەر بەهێزەکانی يەپەگە لە گوندی کۆربینکار سەر بە شاری #کۆبانێ# ڕوویداوه و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج #شەڕڤان# گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێکیش برینداربووە.[5]
- لە ناوچەی خەندوورا-ی سەر بە شاری جەرابلووس کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی-دایە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە. ئاشکرابوو کە بەهۆی تەقینەوەکە لانی کەم 4 سەربازی تورکیا و 3 چەتەی جەبهەی شامیە کوژراون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دەرەوەی ئێران و کۆمەڵەی قوربانیان، ئەو منداڵە ونبووەی هەڵەبجە کە پێشتر سەردانی هەڵەبجەی کرد و سکاڵای تۆمارکردبوو، بە دایکی ڕاستەقینەی خۆی شاد کرایەوە کە خەڵکی شارەدێی #بیارە#ن. محەمەد عەبدوڵڵا پێشتر ناوی (خەلیل ساڵح) بووە و لە تەمەنی 10 مانگیدا لە شاری #کرماشان# لەکاتی چونیان بۆ ئێران لە کیمیابارانەکەی هەڵەبجە منداڵەکەیان لێونبووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182391/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەراسیمی شادکردنەوەی منداڵێکی هەڵەبجە بە دایکی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەراسیمی شادکردنەوەی منداڵێکی هەڵەبجە بە دایکی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵایەکی ڕەتکردەوە کە لە دژی ژێرئاوخستنی ناوچەی شوێنەواریی حەسکیف تۆمار کرابوو.[4]
- لە ڕاپۆرتێکدا بانکی ناوەندی تورکیا ڕایگەیاندووه، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2018 قەرزە دەرەکییەکانی تورکیا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2017 نزیکەی 10.9 ملیار دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 210.6 ملیار.[2]
- وەزیری ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی پەکەکە لەناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕەوشی پەکەکە لە خراپیدایە.[5]