باڵەکایەتی دەکەوێتە باشوری کوردستانی گەورە و باکوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای #هەولێر#، باڵەکایەتی سنورێکی بەرفراوانی هەیە لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتیە لە سنوری شاری #پیرانشار#ی وڵاتی ئێران کە بە زنجیرە چیای #قەندیل# درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری شارەدێی سەنگەسەری سەر بە پارێزگای #سلێمانی# کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی #چۆمان#، هەروها لوتکەی هەڵگۆرد بەرزییەکەی (3607)م، لە ئاستی ڕووی دەریاوەیە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی چۆمان چۆمان و سنوری ڕۆژئاوای بە شارۆچکەی #سۆران# دەبەستێتەوە، هەروها باکوری قەزای چۆمانیش بە سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی سەر بە قەزای سۆران کۆتایی دێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/287003/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=باڵەکایەتی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/287003/0001.JPG=KTML_Photo_End=
$گرنگی و تایبەتمەندی هەڵکەوتەی دەڤەری باڵەکایەتی$
1 وابەستەیە بە مەرزی حاجی ئۆمەران کە لە ڕووی بازرگانی و داهاتەوە سود بە ناوچەکە و کوردستان بە گشتی دەگەیێنی لەگەڵ وڵاتی ئێران.
2 بەرزترین لوتکە چیا چیای هەڵگۆردە لە هەموو کوردستان و عێراق کە ئەمەش ناو ناوبانگێکی باشی داوە بە باڵەکایەتی.
3 لە ڕووی گەشتیاریش ناو ناوبانگێکی تایبەتی هەیە لە بەر بوونی چەند شوێنێکی گەشتیاری کە گەشتیاران کەمەند کێشی ناوچەکە دەکەن وەک کانی شێخی باڵەکان.
4 لە ڕووی سامانی سروشتی زۆر گرنگە لەڕووی گیای بە هاریەوە بایێخ و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ خواردن وە بەکارهێنانی وەک چارەسەر و دەرمانی گیای، هەروها گەنم و جۆ و میوەجاتی زۆری لێ بەرهەم دەهات و دێت.
5 شوێنێکی زۆر گرنگیشە بۆ ڕەوەند و کۆچەریەکان کە بەهاران ڕووی تێدەکەن تاکو پایزان لێی دەمێنەوە بۆ لەوەڕاندی ئاژەڵ و ماڵاتەکانیان.
6 لە ڕووی شۆرش لانکەی شۆرش بووە لە بەر خەبات گێری و شۆرشگێری خەڵکەکەی و دڵکراوەی و هەڵکەوتەی چیایەکانی کە ببونە مەڵبەندی گشت شۆرشەکانی کورد.
7 لە ڕووی زانستیش هەر لە کۆنەوە مەڵبەندی پێگەیاندنی زانایانی بلیمەت و نوسەر و ئەدیب بووە، چونکە خۆی زانای ناوداری زۆری لێ هەڵکەوتوە بۆنمونە(ئیبن ئادەم).
8 لە ڕووی کۆمەڵایەتیش هاوسۆزی و هاوخەمی زۆری لە نێوان گشت هۆز و تیرەکان و گوندەکان دەبیندرێت و وە توێژێکی میوان دۆست و بە وەفا بوونە.
9 لە ڕووی ڕامیاریەوە هەر لە کۆنەوە لە لایەن میر و شێخەکان و ئاغاکان بەرێوەبەری ئەم ناوچەیە بوونە لە دەستی دەرەکی پاراستویان و ڕێخەری نێوە خۆش بوونە هەر چەندە ئەم مەسەلەیە ڕوانگەی زۆری هەیە و شیکردنەوەی زۆریشی بۆ دەکرێ.
10 لە ڕووی کەلتور و فەرهەنگیەوە خاوەن کلتوری تایبەت بە خۆیانن و توانیویانە تاکو ئێستاش ئەم کولتور و فەرهەنگە بپارێزن بۆ نمونە ساڵانە 15 یادی کلتوری دەڤەری باڵەکایەتی دەکرێتەوە کە بە ڕۆژی کلتوری دەڤەری باڵەکایەتی ناو دەبرێت.
11 لە ڕووی زمانەوانی خاوەنی چەندان شێوەزار و زاراوەی تایبەت بە خۆیانن.
12 تایبەتمەندیەکی تری ئەم دەڤەرە ئەوەیە کە توانیویەتی ئاینە جیاوازەکان لە خۆی کۆبکاتەوە و هەموویان بە ئاشتی لەگەڵ یەکتر بژن لە کۆنەوە وەک جولەکەکان.
13 ئەم دەڤەرە ڕووباری زۆر هەن کە بوونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بۆ کوردستان و عێراق ڕووباری دەربەندی چۆمان و ڕوباری دۆڵی ڕوستێ و ڕوباری دۆڵی خانەقا و دۆڵی باڵەیان و گەڵی سەکران هەمووشیان لە ڕووباری گەورەی ڕێگەی هامڵتۆن یەکدەگرنەوە.
14 لە ناوپردانیش تواندراوە کارەبا لە ئاوی گەڵی سەکران دروست بکرێ کە ئاوێکی سروشتی بەفرە، وە لە ساڵی نۆهەتەکانیش تواندرا بوو کارەبا لە ئاو دروست بکەن لە ئاشی سمیلان کە بە ئاشی (انوری مەلا وسواغەی) بەناو بانگە، تاکو کارەبای نیشتیمانی گەیشە سمیلان و ئەم ئاشە لە شەستەکان بەرەوسەر لەگەڵ ئاشی خدراغەیەنا پێ دەگوت و سودیان لە ئاو دەبینی بۆ ئاش لە ئاوی ڕووباری دۆڵی ڕوست.
15 ئەم ئاوانە بونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی سامانی کوشتوکاڵی و ئاودێری وە هەروها لەم ڕوبارانە تواندراوە ماسی لێ بەخێو بکرێن و ڕاوی ماسیشی لێ بکرێ.
$سەرچاوەکان:$
1 چەپکێک لە زمان و فەرهەنگی باڵەکایەتی لە دانانی گۆران شاخەوان لەپەرە 17.
2 تایبەتمەندی و گرنگی دەڤەری باڵەکایەتی کە لەم پانزە خاڵە پێک هاتووە لە نوسینی بێستون نجیمە.
مافی پارێزراوە بۆ پەیجی دەڤەری باڵەکایەتی لەبەر ئەوەی گشت نوسراوەکانی نێو ئەم پەیجە دەکرێتە پەرتوک لە ئایندە.[1]